مەلا بەختیار

بەشی یانزەهەم: هەڵسەنگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الاول)

  2020-03-01 11:54      96 جار بینراوە        کۆمێنت

لەبەرئەوەی سەنگاپورە، بۆ چارەسەركردنی كێشەی كرێكاران ئەزمونێكی هێژای هەیە (هێژا، واتا: شتێكی بەنرخ) هەڵەیە لەبری (بەڕێز) یان (رێزدار) بەكاربێ‌! بۆیە، لەسەر هەمان بابەتی كرێكاران بەردەوام بوین.
لەپێش شۆڕشی ئۆكتۆبەرەوە، تێڕوانین بۆ كرێكاران، جیاواز بووە. ئەو سەركردانەی لەمێژوودا بەناوی سۆسیالیزمی كرێكارییەوە نەفرەتیان لێكرا (ئێمەش دوای ئەو نەفرەتە كەوتین) دەیانوت: كرێكار كاتێك دەتوانێ‌ رابەرایەتی وڵات و سیستەمی سۆسیالیستی بكات، ئاستێكی بەرزی هۆشیاری و تەكنیكی‌و سیاسەتی دەسەڵاتدارێتی هەبێ‌. كۆمۆنیستە توندڕەوەكان، بەتایبەتی لەدوای شۆڕشی ئۆكتۆبەرو زوو سەپاندنی سیستەمی سۆسیالیستی پێش شۆڕشی دیموكراسی، ئەو بۆچونەیان رەتدەكردەوەو جەختیان دەكرد كە پارتی كۆمۆنیست دەتوانێ‌ لەبری كرێكاران، رۆڵی وشیاری چینایەتی‌و دەسەڵاتی سۆسیالیستی بگێڕێ‌. شۆڕشی ئۆكتۆبەر، لەسەردەمی لینینەوە، بەتایبەتی لەدوای مەرگی لینینەوە، لەهەردوو جەژنەكە بون. گوایە دەیانویست كرێكاران لە دەسەڵاتدابهێڵنەوەو پارتی كۆمۆنیست (بۆلشەویكەكان) رۆڵی وشیاری چینایەتی-دەسەڵاتی سۆسیالیستی بگێڕن، بەڵا ئەزمون دەریخست، ئەو تێزە بێ پێزە، سەرینەگرت!! (بەندە لەساڵی 1989وە، ئەم رەخنانەم نوسیووە. نەك تازە بۆم دەركەوتبێ‌).
سەرۆكی سەنگاپورە، نەك كۆمۆنیست نەبوو، بەڵكو كۆمۆنیستەكان دژیشی بون. بڕوانن بۆ كرێكاران جگە لە دەستكەوت‌و خۆشگوزەانی چی كردووە، دەڵێ‌: "ساڵەها بەردەوام ئەنجومەنم هاندەدا كۆلێژی كرێكاری دروستبكرێ‌. ساڵی 1990 بەهاوكاری بەڕێوبەری كۆلێژ سكین، پەیمانگای كرێكاران بۆ خوێندنی پەیوەندی نێوان بەڕێوەبەری‌و كرێكاران‌و نشونمای لێهاتویی بۆ رابەرایەتی دروستكرا".
ئەشڵێ‌: "لە ژاپۆنیەكانەوە زانییمان كە كرێكارانیان زۆرتر پیشەگەر، فرە لێوەشاوە، نەرم‌ونیان، توانای خۆگونجاندن، كەمتر لە كار دوادەكەوون‌و كەمتریش لە كۆمپانیاكەوە بۆ هی تر دەگوازنەوە..".
لەمەوە بەراوردەكە وا دەركەوت كە كرێكارانی سەنگاپورە، خۆیان‌و رابەرەكانیان نەیاندەویست لەو پیشانە كار بكەن كە دەستیان پیس دەكات. ژاپۆنیەكانیش، بە كرێكارو فەرمانبەرەوە ئامادە بون خۆیان ئامێرەكان بپارێزن‌و كاریشیان پێ بكەن.
دیقەت بدرێ‌، كرێكاری پەروەردەكراو، راهێنراو لەگەڵ سەروی خۆی، چۆن دەتوانێ‌ كرێكارێكی بەرهەمدار، لەهەمانكاتدا، كۆمپانیاپارێز بێ‌. سەرەنجام، بەمەش نەوەستاوون، پارتی كاری میللی دەسەڵاتدارو ئەنجومەنی نیشتمانی سەندیكاكانی كرێكاران، هاندەر بون چەند ئەندامێكی پەرلەمان بچنە ریزی سەندیكاكان‌و هەندێكیشیان بكرێنە راوێژكاری سەندیكا. ئەمانیش پرسی كرێكارانیان لەپەرلەماندا دەخستەڕوو. سەرۆكی سەنگاپورە لەسەر كۆی ئەو بۆچونانە ئەم رستە جوانە لە لاپەڕە (134)دا دەنوسێ‌: "كلیلی ئاسایش‌و ئاشتەوایی‌و هاوئاهەنگی لەناو كۆمەڵدا، هەستكردنە بە دادپەروەری‌و هەموو یەكێك پشكی لەو دەستكەوتانە هەبێ‌ كە بەدیمان هێناوە".
دەك.. ئافەرین. كرێكار، كاتێك گوزەرانی باش دەكرێ‌. پەروەردە دەكرێ‌. كۆلێژی وەكو هەموو دەرچویەك بۆ دادەنرێ‌.. پەیوەندی شیاو لەگەڵ خاوەن كار بۆ دادەمەزرێ‌.. دیارە، تەواوی توانای دەخاتە كار بۆ خزمەت‌و بەرهەم.. كوت‌ ومت هەروەكو كوردستان دوای (29) ساڵ لە سەركەوتن.. كە مەخابن، پێچەوانەكەی راستە!

 

وتاری زیاتر







كاریگەریەكانی پۆست كۆرۆنا‬ مەلا بەختیار
2020-03-28 14:13      48 جار بینراوە






گەلۆ.. كوردان! نەورۆزتان پیرۆز‬ مەلا بەختیار
2020-03-20 19:18      47 جار بینراوە


















نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو