د.سەردار عەزیز

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا

  2020-03-07 18:26      51 جار بینراوە        کۆمێنت

رۆژانی رابردوو فەیسبووکەکەم پڕ بوو لەهەواڵی خۆشی هاوڕێیان بەوەرگیران لەخوێندنی ماجستێرو دوکتۆرا، سەرەتا پیرۆزبایی لەهەمووان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم، بەڵام لەهەمانکاتدا ئەم ژمارە زۆرە مادەم بەوە بەدیاردە، جێگای تێڕامانە.
ئایا زانکۆکانی کوردستان و مامۆستاکانیان لەئاستێکدان ئەم هەمووە تێزە سەرپەرشتی بکەن بەئاستێکی زانستی باش؟
ئایا ئەم زۆربوونە دەرئەنجامی چ پێداویستییەکە، ئابووری، کۆمەڵایەتی، زانستی؟
لەکاتێکدا زانکۆکانی کوردستان وەک هەموو ناوەندە حکومییەکانی تر زۆر زیاتر لەپێویست مامۆستایان تیادایە، ئەم هەموو هەڵگری دوکتۆرایە پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەکانیان چی دەکەن؟ بەمانایەکی تر ئایا ناوەندو جێگای توێژینەوەو بەرهەمهێنانی فیکرو زانست و داهێنانی نوێ کراونەتەوە کە بتوانێت جێگای ئەم هەموو دوکتۆرە بەڕێزانە بکاتەوە؟
لەهەندێک ناوەندی سەربازی کوردستان، زۆربەی ئەندامانی ئەفسەرن، ئایا دائیرەکانی هەرێم بەو ئاراستەیەدا دەچن کەزۆربەی فەرمانبەران ببن بەدوکتۆر، ئیتر کەس نەبێت کارە گرنگە، سادەییە، رۆژانەکان ڕاپەڕێنێت؟؟
بەکورتی، ئایا چ پلانێک لەپشت ئەم زۆرکردنی دوکتۆرانەوە هەیە؟
ئەوەی من دەیبسیتم هەتا ئیستا پلانەکان زانستی نین، بەڵکو بەزۆری ئابووری زانکۆو دیدی سیاسی تەسکە، لەپشت ئەم هەنگاوەوە.
لەڕوویەکی ترەوە، ئایا ئەم تیزانەی کە دەنووسرێن چ پەیوەندییەکیان بەواقیعی کوردستانەوە هەیە؟ لەکوردستان کۆمەڵێک زۆر لەپرسی جددی و هەنوکەیی لەئارادایە، کەس هیچ شتێکیان دەربارە ناڵێت: پرسی نایەکسانی، گۆڕانی دیموگرافی، بەشاربوون. ئەم تیما گەورانە رەهەندی لۆکاڵی و جیهانیان هەیە، ئایا لەپانتایی کوردیدا چۆن روودەدەن و چۆن کاریگەرییان دەبێت، ئەمانە هەموو پرسی هەنووکەیی و گەورەن؟
لەهەمانکاتدا لەکوردستان کۆمەڵێک پرس هەیە کە پێویستی بەقسە لەسەرکردنەو هەتا ئیستا بەزانستیی قسەی لەسەر نەکراوە، پرسی شەڕی ناوخۆی کوردی، شوناسی کوردی، پارتی سیاسی، دەزگا، هێز. دیارە من تەنها ئاماژە بەو بوارانە دەدەم کە خۆم لێیانەوە نزیکم، دیارە بێگومان پرسی زۆری تری گەورە هەیە وەک ژینگە، ئاو، خۆراک، ئاسایش، نەریت، باوەڕ، کەلتوور، کە من لێیان دوورم.
ئێستا لەجیهانی عەرەبیدا ژمارەی خاوەن بڕوانامە باڵاکان زۆرن، بەڵام بەرهەمی راستەقینەیان کەمن، ئایا ئێمەش بەو ئاقارەدا هەنگاو دەنێین؟ بەهیوام نەخێر.
بۆیە لەگەڵ پیرۆزباییەکەشدا خەمێکیش هەیە!!

وتاری زیاتر




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      36 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      35 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      54 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      51 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      61 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      48 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      51 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      57 جار بینراوە

ڤایرۆسی کۆرۆناو دین‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-28 12:13      61 جار بینراوە

بیرکردنەوە لەچەکوش‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-22 18:50      67 جار بینراوە

مێژووی ئازار‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-15 15:37      79 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      42 جار بینراوە


لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      67 جار بینراوە

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-19 14:11      71 جار بینراوە


دانپیانان لەیاسای چاکسازیدا ‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-14 17:47      112 جار بینراوە

تێزی خاک و کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-07 21:36      99 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      114 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      116 جار بینراوە


ئەردۆغان لە واشنتۆن‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-15 10:53      98 جار بینراوە




چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      145 جار بینراوە

پوكانەوەی كۆمەڵێك وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-13 14:30      111 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو