مەلا بەختیار

بەشی شانزەهەم: هه‌ڵسه‌نگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الأول)

  2020-03-10 11:57      53 جار بینراوە        کۆمێنت

"دژایەتی گەندەڵی‌و.. سەركەوتنی رێبازی ناڤین، نە راسترەو، نە توندڕەو"
لە سەنگافورەدا (40) ساڵی رەبەق كێشمەكێش هەبووە لەسەر هەڵبژاردنی رێبازی سیاسی دروست. ئایە، كۆمۆنیستی، یان دیموكراسی، یان ناسیۆنالیستی‌و راستڕەو؟ هەموو ئەو رێبازانە لەو وڵاتەدا هەبون‌و ململانێی توندیان كردووە. سەرۆكی سەنگاپورە، هێڵی ناڤین (وسگ)ی هەڵبژاردووە. لەو ساڵانەدا دەڵێ‌:
"لەگەڵ كۆمۆنیستەكان ململانێی خەتەرناكمان تووش بوو. هەروەها لەگەڵ سۆسیالیستە مەلاویەكان ساڵانی 1959-1965. دوای سەربەخۆییش، ئەندەنوسیاو مالیزیا كەوتنە پەراوێزخستن‌و دژایەتیمان". بڕواننە لاپەڕە (166).
ئەم سەرۆكە دەڵێ‌: "نەیارەكانمان پێیانوایە لەبەرئەوەی لەگەڵ دژەكانمان توند بوین. بەڵام ئەوە سادەكردن‌و شێواندنی راستیەكانە. ئەگەر خیانەتمان لەو متمانەیە كردبا كە گەل پێی بەخشین، ئاسان بوو دەنگدەران رەتمانبكەنەوەو لەدەسەڵاتیش لامان بدەن. راستیەكەی ئەوەیە توانیمان رابەرایەتی گەلی سەنگاپورە دوور لە هەرەسی نائومێدی لە شەستەكان بكەین‌و بگەینە سەردەمێكی بێوێنە لە نشونماو پەرەسەندن. هەروەها توانیمان كەشی پەرەسەندنی جیهانی لەبوارەكانی بازرگانی‌و وەبەرهێنان بقۆزینەوە هەتا لەناو یەك نەوەدا سەنگافورە لە جیهانی سێهەمەوە بۆ جیهانی یەكەم بگوازینەوە". هەمان لاپەڕەی پێشوو.
ئەم رێبازە سیاسیەو بەرنامە ئابورییە، لەبەرامبەر ئەو هەمگە دوژمن‌و كێشانە، لە وڵاتێكی تازە ئازادكراودا، تەنها بە سیاسەتێكی ریالیستی سەردەخرێ‌. نەك خەیاڵ پڵاویی تیۆری‌و ئەقڵیەتی ناسیۆنالیستی تەسك. رێبازی راست سەركەوتن دەستەبەر دەكات. رێبازی ناڕاستیش هەڵدێرانە!! با دیقەت بدەین لەمبارەوە لەسەر نەیارەكانی چی دەنوسێ‌:
"پەندی زۆر لە كۆمۆنیستەكان، دوژمنە سەرسەختەكانمان، فێر بوین. رابەرانی ئۆپۆزسیۆن بە پانی‌و درێژیی وڵاتدا تەراتێن دەكەن. بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردندا دەگەڕێن كە رەنگە لەناویاندا سەریش بكەوون. چونكە خەڵكی سادە بەدەنگ بەیاننامەكانیان دەچن".
لێرەدا، سەرنجمان بۆ خاڵێكی زۆر زۆر گرنگ رادەكێشێ‌‌و دەنوسێ‌:
"بەداخەوە كاتێك كە بەرهەڵستی كۆمۆنیستە نەیارەكانم لە جۆرەها رووبەڕووبونەوەی رابوردودا دەكرد، لێیانەوە فێر بووم كە هەست‌و ژینگەی گشتی بایەخێكی بێڕادەی هەیە. بەڵام هۆكاری یەكلاكەرەوە لە دەزگای سیستەماتیك‌و تۆڕی رێكخستندایە بۆ هەڵخراندنی (تعبئە‌)ی گەل".
ئەم سەرۆكە ئەستۆپاكە، لەسەر پاكێتی خۆی لە كۆی ئەو روداوانەدا، بێباكەو رونیدەكاتەوە:
"بنەمایەكی بنەڕەتی كە ژیانی سیاسی خۆمم لەسەر بونیات نا، لەوەدایە كە هەركەسێك بە گەندەڵ یان بە خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات تومەتباری كردم، رووبەڕووی بومەتەوە. ئەمەش بەپێچەوانەی مەسەلە باوەكانی وڵاتانی جیهانی سێهەم، كە لەكاتی هەڵبژاردندا تومەت هەڵبەستن بە گەندەڵی زۆرە، بەبێ‌ئەوەی سیاسیەكان بوێرن رووبەڕووی ببنەوە، نەكا زیانی زۆرتر بكەن، من هەمیشە بەرامبەر تومەتەكان بەئاشكراو بێ دواكەوتن دەوەستامەوە". بڕواننە لاپەڕە (174-175).
ئەم سەرۆكە، كۆمۆنیست نەبووە. چەپیش بە پێوەری چەپە توندڕەوەكانیش نەبووە. بەڵام وڵاتی خۆی زۆر زۆر خۆشویستووەو دیموكراتێكی میانەڕەو بووە. بەوپەڕی بێباكی خۆی بەئەستۆپاك زانیووە. بۆیە، بەرامبەر هەر تومەتێك وەستاوەتەوە.
بەداخەوە، بەپێچەوانەوە، لەكوردستاندا، رۆژانە رۆژنامەو سایت‌و پەیجەكات، گەندەڵباران كراوون، بەبێ‌ ئەوەی نە حیزبەكان‌و نە حكومەتەكەمان‌و نە دادگاكانیش، یەك لەسەر هەزاری ئەو گەندەڵانە سزا بدەن. بەڵكو هەتا دێت، دیاردەی دزێوی گەندەڵی تەشەنە دەسەنێ‌!! ئیتر كەی‌و چۆن دەگەینە سەنگاپورە؟!

 

وتاری زیاتر







كاریگەریەكانی پۆست كۆرۆنا‬ مەلا بەختیار
2020-03-28 14:13      48 جار بینراوە






گەلۆ.. كوردان! نەورۆزتان پیرۆز‬ مەلا بەختیار
2020-03-20 19:18      47 جار بینراوە


















نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو