د.ئیبراهیم مەلازادە

سەردەمی دوای ڕاستی (post-truth)

  2020-03-10 14:24      79 جار بینراوە        کۆمێنت

لەگەڵ دەركەوتنی كۆرۆنا، دەنگوباسی ناڕاست زیاتر خۆی نمایش كرد. وای لێهاتووە كەسمان بەهیچ باوەڕ نەكەین و هەموو شتێكیش كاریگەری لەسەرمان دەبێت. لە چركەساتێكدا دەیان دەنگۆی جیاواز دەكەونە بەرچاوی هەموومان، باوەڕیش بەهیچییان ناكەین، بەڵام هەمووشییان كاریگەری لەسەرمان دادەنێن. ئەوەش جۆرێكە لە شێتكردن.
لەڕاستیدا سەردەمی دوای ڕاستی (post-truth) هەر قسەیەك نیە دەیكەم و ماوەیەكە كەوتۆتە ناو دونیای زانستی و قسە لەسەركردن، بەتایبەتیش دوای هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2016. یەكێك لەوانەی كە ئەو چەمكەی خستە ناو بازاڕی زانستی پرۆفیسۆرێكی ئەمریكییە بەناوی جیمس ئیتما، لە سەرەتای 1987 لە جۆرناڵێكی شڕۆڤەكاری تایبەت بە ماس كۆمیونیكێیشن بەكاری هێنا. دوای ئەویش چەندین كەسی دیكە بەشێوازی جیاواز بەكارییان هێناوە. تا كار گەیشتە ئەوەی ئۆكسفۆردیش بۆدواجار خستییە ناو فەرهەنگەكەیەوە.
لەدونیای پەیوەندییە كۆمەڵایتییەكانی كوردیدا، بەبێ سڵەمینەوە لەهەموو كاتێكدا قسە لەهەموو شتێك دەكەن، بەبێ ئەوەی بیر لەوە بكەنەوە كە لەوانەیە بەهۆی ئەو قسە و نوسینەی ئەوان خەڵكێك زیانی پێبگات، یا لەڕووی دەرونییەوە نەخۆش بكەون.
لەوانەیە دیموكراسیترین پانتایی لەدونیادا پانتایی ئینتەرنێت بێت، چونكە هەموو كەسێك دەتوانێت لەهەموو كاتێكدا قسە لەهەموو شتێك بكات، بەڕاست و ناڕاستەوە. ئەمەش جۆرێك لە شڵەژان و ئاڵۆزی و نائاسوودەیی خستۆتە دونیای هەموومانەوە.

 

وتاری زیاتر



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو