د.ئەرسەلان بایز

مام جەلال و زمانی عەرەبی

  2020-03-14 14:33      50 جار بینراوە        کۆمێنت

*جیا لەوەی (مام جەلال) خوێنەرو خوێندەوارو ڕووناكبیرو سیاسیەكی گەورە بوو، بەزمانەكانی فارسی‌و ئینگلیزیش قسەی دەكرد. قسەكردن و نووسینە عەرەبیەكەشی هێندە پاراو بوو هیچ كامێك لەسەركردەكانی عەرەب شانیان لەشانی نەدەدا. هەر بۆ بەرچاوڕوونیی خوێنەر، ئەم نموونەیە باس دەكەم:
*لەیەكێ‌ لەكۆنگرە باڵاكانی دەوڵەتانی عەرەب لە (ریاز)ی پایتەختی سعودیە، لەكاتی خوێندنەوەی ڕاگەیاندنی كۆتایی (بلاغ ختامی) كۆنگرەكە (مام جەلال) داوای قسەكردن دەكات. سەرۆكایەتی كۆنگرەكەش پێیانوایە (مام جەلال) تێبینی لەسەر هەندێ‌ لەخاڵەكانی بەیاننامەكە هەبێت، بەڵام (مام جەلال) سەرنجی هەموویان بەلای خۆیدا رادەكێشێت و دەڵێت:
بەپێی ڕێزمانی عەرەبی جۆری داڕشتنی هەندێ‌ لەڕستەكانی راگەیاندنەكە هەڵەیەو پێویستە ڕاستبكرێتەوە. جۆری ڕاستكردنەوەكەشیان بۆ دەستنیشان دەكات. لەو سەرەوە (حوسنی موبارەك)ی سەرۆكی ئەوسای میسر دەڵێ‌: جێی شانازییە كوردێك زمانی عەرەبی بۆ سەرجەم سەركردەكانی عەرەب راستبكاتەوە.
*یەكێ‌ لەجارەكان (مام جەلال) نامەیەكی داخراوی دامێ‌ بۆ (عزەت دوری) جێگری سەرۆك كۆماری ئەوسای عیراق، لەڕاستیدا لەڕووم نەهات ناوەڕۆكی نامەكەی لێ بپرسم، ئەویش هیچ باسێكی لەناوەڕۆكی نامەكەی نەكرد. لەگەڵ كاك (دارای تۆفیق ئاغا) لەڕێگای كەركوكەوە، بەهاوكاری چەند ئەفسەرێكی عیراق بەرەو بەغدا بەڕێكەوتین، شەو لەیەكێ‌ لەخانووەكانی ئەوسای گەڕەكی (قادسیە) ماینەوە. بەیانیەكەی بەچەند ئۆتۆمبێلێكی مارسیدسی ڕەش چووینە ئۆفیسی (عزەت دوری). لەوێ‌ زۆر بەگەرمی پێشوازییان لێكردین و لەهەواڵی (مام جەلال) و سەركردایەتی «ی.ن.ك»یان پرسی، دواتر نامەكەم وەكو خۆی ڕادەستی كرد. ئەویش بەڕووێكی خۆش نامەكەی كردەوەو دەستی بەخوێندنەوەی كرد. لەگەڵ خوێندنەوەی نامەكە وردە وردە رەنگی دەم و چاوی تێكچوو و گرژبوو، نامەكەی دانایەوەو رووی لە (بەندە) كرد:
-ئەوە بۆچی (مام جەلال) نازانێ‌ نامە بنووسێ‌…؟
من حەپەسام…! چونكە هەر وەكو پێشتر باسم كرد نەمدەزانی نامەكە چی تێدایە. ئینجا بیریشم لەوە كردەوە چۆن وەڵامی بدەمەوە. دوای چەند چركەیەك بێدەنگی وتم:
-بڕوا ناكەم (مام جەلال) نەزانێ‌ نامە بنووسێ‌… ئینجا عەرەبیەكەی (مام جەلال) بێوێنەیە… زۆر دەمێكە هەردووكتان ئاشنای یەك و شارەزای یەكترن. پێموایە لەتێگەیشتنی ناوەڕۆكی نامەكە؛ لەیەك تێنەگەیشتنێك هەیە. دانیشتنەكە بەساردو سڕیی كۆتاییهات‌و من ماڵئاواییم لێكرد، بەڵام ماڵئاواییەكە وەكو پێشوازییەكە گەرم و گوڕ نەبوو.
دوای گەڕانەوەم بۆ سلێمانی و گەیاندنی گلەییەكە بە (مام)، دوای بەدواداچوون بۆمان دەركەوت. (عزەت دوری) بەهەڵە لەدێڕە شیعرەكەی شاعیری گەورەی عیراق (جواهری) گەیشتبوو، كە (مام جەلال) لەنامەكە بۆی نووسیبوو. پاش ماوەیەك عوزرخوایی بۆ (مام جەلال) ناردبوو.

وتاری زیاتر

چیك-سلۆڤاكیا‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-08 14:31      67 جار بینراوە


د.مەجدی ناچێتە بەهەشت‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-03-01 14:55      75 جار بینراوە

شەهیدەكان دەگەڕێنەوە!!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-28 11:09      96 جار بینراوە

سوڵتان قابوس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-23 14:54      65 جار بینراوە


هەنگاوی كردەیی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-16 14:27      90 جار بینراوە

چاكسازی‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-15 14:12      83 جار بینراوە

خەڵات، یان سزا؟!‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-09 15:26      26 جار بینراوە

كەریم پیلاتۆس‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-08 15:50      77 جار بینراوە

باڵندەكان ناخوێنن‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-02-02 15:02      76 جار بینراوە

عیراق‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-31 10:15      64 جار بینراوە

سەروەری یاسا…زانست +‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-26 13:59      120 جار بینراوە

كاتێ‌ گەنج بووین‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-25 13:40      92 جار بینراوە

خۆشەویستی (مام)‬ د.ئەرسەلان بایز
2020-01-19 13:35      185 جار بینراوە



كەچە ئاسنۆكە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-14 13:15      107 جار بینراوە

چەند دیاردەیەك‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-08 13:58      142 جار بینراوە

هەیهو… هەیهو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-06 10:59      141 جار بینراوە

كۆنگرەیەكی سەركەوتوو‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-12-01 15:20      114 جار بینراوە

مینەكان دەتەقنەوە‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-27 18:16      147 جار بینراوە

ئەگنیتا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-24 14:36      148 جار بینراوە

رامـوسـان‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-23 13:18      111 جار بینراوە

مەیدەنە بەردەم رەشەبا‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-17 13:49      194 جار بینراوە

شوو بە تەك تەك دەكەم‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-16 13:36      203 جار بینراوە

هەزارو دوو سەدو پەنجا دینار‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-11 14:02      181 جار بینراوە

ئای برا ڕۆ…‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-11-06 14:09      1007 جار بینراوە


مام جەلال و (جواهیری)‬ د.ئەرسەلان بایز
2019-10-30 11:39      133 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو