شوان كەریم كابان

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا

  2020-03-19 23:00      57 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەگەرچی هێشتا ئەوسەری تونێلەکە دیارنییە و هێشتا ئەگەر تاریکیش نەبێت، لێڵە، بەڵام دەکرێت لەم هەڵمەتی روبەڕوبوونەوەیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید – ١٩ لە هەرێمدا، هەم دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمیئ کوردستان بکەین،  هەم لە وەزارەتی تەندروستی، هەم لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستیی پارێزگاکان و هەم لە وەزارەتی ناوخۆی هەروەها پارێزگاو ئەنجومەنی پارێزگاو پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و دیفاعی مەدەنی ئەوەی لای خۆمان بە هەڵە پێی دەوترێت بەرگریی شارستانی و هەر بەرگرییەکەی راستە و هەموو ئەو لایەن و دام و دەزگایانەی بەشدارن لەم روبەڕوبوونەوەیەدا کە لە قەدرو توانای خۆیان هیممەتێکی بەرچاویان تائێستا کردووە. هەروەها ناکرێت ئەرک و ماندووبوونی بەشێک لە میدیا جۆراوجۆرەکانی هەرێم بە میدیای نوێشەوە لەبەرچاو نەگرین کە بەشدارییەکی بەرچاویان هەیە لەم روبەڕوبوونەوەیەدا گەرچی هەندێک میدیا بەمەبەستی تایبەتی خۆی قسە لەسەر باردودۆخەکە دەکات.

لەپاڵ هەموو ئەمانەشدا دەبێت پابەندبوونی ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی کوردستان  بە رێنماییەکانەوە بەباشی هەڵبسەنگێنین، لە هەمان کاتیشدا سەرزەنشتی ئەوانە بکەین کە پابەند نابن و لە نێویشیاندا ئەوانەی بە قاچاخ لە ئێرانەوە دەگەڕێنەوە هەرێم و خۆیان بە ناوەندەکانی تەندروستی ناناسێنن و ئەوانەشی لەم بارودۆخە هەستیارەدا بە قاچاخ خەڵک دێننەوە، ژیانی هەزاران هاووڵاتی دەخەنە مەترسییەوە.

گومانی تێدا نییە، ئەم بارودۆخەی کۆرۆنا خولقاندوێتی، زیانێکی ئابووریی فراوانی بەدواوەیە، هەزاران ریستۆرانت و چێشتخانە و هۆتێل و چایخانە و کافێ و جیم و سەرتاشخانە و ساڵۆنی جوانکاری و مەلەوانگە و داخراون وێڕای هەزاران دەستفرۆشیش

کە بێکاربوون، ئەمەش وادەکات زەرەرێکی زۆر بەر ئەو خاوەن کارانە بکەوێت جگە لەوەی دەیان هەزار کارمەند بێ مووچەو بێ بژێویی دەبن، ئەمەش ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی و   یاساییش دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەگەرچی حکومەت بۆخۆشی وێڕای ئەو بارودۆخەی کە کۆرۆنا هێناوێتیە ئاراوە، دابەزینی نرخی نەوتیش کە نرخەکەی چۆتەوە ئاستی نرخی بەر لە ساڵێک لە جێبەجێکردنی پاشەکەوتی مووچە، بەڵام وەک لە کوردەواریدا دەڵێن: “حکومەت باوکی خەڵکە”، دەبێک بیرێک لە حاڵی ئەو خەڵکە بکەنەوە.

یەکەم: پێویستە  حکومەت لە بەشێک لە باجی دەرامەتی ئەو خاوەن کارانە خۆش بێت.

دووەم: ئەو کاسبانەی کە شوێنی کارەکەیان موڵکی وە زارەت و دام و دەزگا حکومییەکانە، حکومەت لە کرێی چەند مانگێکیان لێ نەسەندرێت.

سێیەم: پارەی نیوەی ساڵی ٢٠٢٠ی ئاوو کارەبا لە کاسبکارن نەسەندرێت.

چوارەم: لە پارەی ساڵێکی زبڵ و تابلۆ خۆش بێت.

بەمەش حکومەت لەو زەرەرە کەم دەکاتەوە کە تووشی هەموو کاسبکارانی هەرێم بۆتەوە و ئەرکێکی گرنگی  خۆشی جێبەجێ دەکات.

وتاری زیاتر


نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      40 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      53 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      51 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      70 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      104 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      55 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      74 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      73 جار بینراوە

سیاسەت لەسەر شەقام‬ شوان كەریم كابان
2020-01-26 15:00      74 جار بینراوە


هەر هەلهولەكەی مابوو‬ شوان كەریم كابان
2019-12-06 11:48      101 جار بینراوە


یەكێتی دەوێ كوردستان‬ شوان كەریم كابان
2019-11-18 14:14      94 جار بینراوە







رێكەوتن نەك تەسلیم بوون‬ شوان كەریم كابان
2019-09-30 14:52      99 جار بینراوە



ئەمجارەش یاسای چاكسازی*‬ شوان كەریم كابان
2019-09-07 19:31      113 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو