د.سەردار عەزیز

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا

  2020-03-22 20:49      62 جار بینراوە        کۆمێنت

چەند دەیەی رابردوو، دەگمەن بوو لەمێژووی مرۆڤایەتیدا، چونکە ململانێی زلهێزەکانی تیادا نەبوو، بەڵام وەها دیارە ئەو رۆژگارانە کۆتاییان هات و ئێمە پێ دەنێینەوە سەردەمی ململانێی زلهێزەکانەوە، ئەمە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا دۆخێکی ئاسایی بووە، دۆخی نائاسایی سی ساڵی رابردوو بوو، کە تیایدا ئەمریکا باڵا دەست بوو وەک تەنها زلهێز لەدونیاداو ململانێی زلهێزەکان بوونی نەبوو.
لەسەردەمی نوێی فرە زلهیزیدا چیدی شەڕەکان وەک جاران نییە، ئێستا ئامرازو بواری جەنگ زۆر جیاوازو گۆڕاوە، لەسەردەمی جەنگدا هەموو رووداوێک بەکاردەهێنرێت بۆ لێدانی یەکتر، کورد دەبێت لەهەموو کەسێک زیاتر بەمە ئاشنا بێت، چونکە لەئاستی ناوخۆی کوردستاندا، لەنەوەدەکانەوە ئێمە لەم دۆخەدا دەژین، هەموو شتێک خێرا دەگۆڕێت بۆ ململانێی نێوان دوو زلهێزەکەی کوردستانی باشوور.
کۆرۆنا رەنگە یەکەم رووداوی سەدەی بیست و یەک بێت کە بەئاستێکی زۆر بەرز لەنێوان ئەمریکاو چیندا بەکاردەهێنرێت وەک ئامرازی جەنگ.
کۆرۆنا وەک ڤایرۆسێک بەرهەمی ململانێی نێوان چین و ئەمریکا نییە، ئەمە لەمیانەی فرەیمی ململانێی زلهێزەکاندا بەرهەم دەهێنرێتەوە، کوردو کۆمەڵگانی تر خێرا دەبنە قوربانی ئەم دۆخە، چونکە دەمێکە پەتای تیورەی پیلانگێڕی تیایاندا رەگی داکوتاوە.
تیورەی پیلانگێڕی لەهەموو خەسڵەتێکدا لەئایین دەچێت، بەڵام بەچڕیی لەلایەن خەڵکانی سەر بە بەرەی چەپ بانگەشەی بۆ دەکرێت، بەگشتی پیلانگێڕی لەلایەن خەڵکانی پەڕگیرو توندڕەوەوە وەک ئامرازێکی سەرەکی بەکاردەبرێت بۆ ئاسانکردنەوەی دونیاو شیکردنەوەی رووداوە ئاڵۆزەکان، ئێستا لەکوردستان لەبومەلەرزەوە هەتا ڤایرۆس و هەڵبەزو دابەزی نرخی نەوت هەمووی پیلانە.
بۆچی چین و ئەمریکا ئەم جەنگە دەکەن؟
هەمیشە پاڵنەرەکانی هەر کارێک زیاترە لەیەک هۆکار. بۆیە بەکورتی چەند هۆکارێک ئاماژە پێدەدەم، لەو کتێبەی لەسەر چین دەینووسم زیاتر دەچمە تان و پۆی ئەم هۆکارانەوەوە.
یەکەم، ترەمپ کاتێک دەنگدەرانی دەدوێنێت ئەوا تاوانبارکردن و ناشیرینکردنی چین کارێکی قبوڵکراوو باشە، چونکە دەنگدەری ترەمپ وەک دوژمن تەماشای چین دەکەن، وەهای دەیبینن کە بەرپرسە لەبردنی هەموو کارەکانیان.
دووەم، ئەمریکا لەنەوەدەکانەوە تاوتوێی کۆمەڵێک پرس دەکات لەوانە: ئایا چین بەرەو دیموکراسی دەچێت؟ ئایا چین شارستانی دەبێت یان دەبێت بەشارستانییەتێکی تایبەت بەخۆی؟ وەڵامی ئەم پرسیارانە هەمیشە ئاڵۆز بووەو چەندین دیدو تیورەی جیاواز هەیە لەبارەیانەوە.
بەڵام لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا نوخبەی سیاسی ئەمریکی بەرەو ئەوە دەڕوات کە چیدی بڕوا بەوە نەکات کە چین بەرەو دیموکراسی دەچێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کە جەنگ لەنێوان چین و ئەمریکادا حەتمیە، چین خۆی لەهیچ هێندەی ئازادی و دیموکراسی ناترسێت، ئەمە پێویستی بەتێگەیشتنی مێژوویی و فیکری چینە، لەکتێبەکەماندا ئەمە ئەکەین.
بۆیە جێگای سەرسوڕمان نییە کە جەنگ لەپڕوپاگەندەو ئیمیج و پی ئاڕەوە دەست پێبکات.
سێیەم، چین دەیەوێت ببێتە هێزێكی جیهانی، بۆ ئەوەی ئەمە بەئاسانی رووبدات چین پێویستی بەوێنایەکی جوانە لەدونیادا، ئەمە خەمی گەورەی چینە، کاتێک ئەمریکا بەکۆرۆنا دەڵێت ڤایرۆسی چینی، ئەوا چین وەک ناشیرینکردن و جەنگی دەبینێت، بۆیە لەپەرچەکرداردا چین دەیەوێت ڤایرۆسەکە بخاتە ملی ئەمریکا، ئەمە پروپاگەندەی جەنگە، بەڵام لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ڕاستی و پیلانگێڕی دەبینرێت.
چوارهەم، ئەم جەنگی نێوان دوو زلهێزە ئاراستەی خەڵکانی تر دەکرێت، چونکە هەردوولا لەهەوڵی ئەوەدان کەوێنای یەکتر ناشیرین بکەن لای ئەوانی تر، لە پێناو ئەمەدا، بەتایبەتی لەم سەردەمەدا دەزگای زۆرو ئامرازی زۆر بەکاردەبەن، بەتایبەتی ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین بەهۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییە مەجازییەکانەوە، زۆرترین خەڵكی گۆی زەوی دەتوانرێت زانیاری و پڕوپاگەندەی پێبگەیەنرێت، فەیسبووک بەهەشتی تیورەی پیلانگێڕی و شەڕی پروپاگەندەیە، چونکە دەگاتە زۆرترین خەڵک و زۆرینەی خەڵك بەئاگا نییە لەپارادایمی ململانێی زلهیزەکان و بەدوای تەفسیری سادەی رووداوەکاندا دەگەڕێت.
ئەم سەدەیە پڕ دەبێت لەم جۆرە شەڕانە، ئێمە پێویستمان بەڕۆشنبیری خوێندەوارە بزانێت ئەم جەنگانە لە چ چوارچێوەیەکدا دەسازێن و ئامانجیان چییەو ئاراستەی کێ دەکرێن، ئەگینا زوو زوو دەبینە قوربانی. بەڵام رۆشنبیری خوێندەوار دیاردەیەکی دەگمەنە، هەروەها زمانی دەربڕین و پەیوەندی ئێمە هێشتا هێندە ئاینی و سادەو قیامەتی و پیلانگێڕییە، ئاسان نییە زانستیانە پێی بدوێیت، بەدڵنیاییەوە ئێمە تۆپی شەقشەقێنی زلهێزەکان دەبین لەسەدەی بیست و یەکدا، بەخێربێن بۆ تۆپتۆپێن تا تۆپین.

وتاری زیاتر




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      36 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      35 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      54 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      51 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      48 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      51 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      57 جار بینراوە

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-07 18:26      51 جار بینراوە

ڤایرۆسی کۆرۆناو دین‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-28 12:13      61 جار بینراوە

بیرکردنەوە لەچەکوش‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-22 18:50      67 جار بینراوە

مێژووی ئازار‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-15 15:37      79 جار بینراوە

فەلسەفەی ڕێكردن‬ د.سەردار عەزیز
2020-02-05 18:05      42 جار بینراوە


لەم هەرایەدا چۆن تێبگەین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-27 13:50      67 جار بینراوە

ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-01-19 14:11      71 جار بینراوە


دانپیانان لەیاسای چاکسازیدا ‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-14 17:47      112 جار بینراوە

تێزی خاک و کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-07 21:36      100 جار بینراوە

تورکیاو ناتۆو کورد‬ د.سەردار عەزیز
2019-12-01 18:18      114 جار بینراوە

دیدی کورد لە دونیای ئەمڕۆدا‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-27 18:21      117 جار بینراوە


ئەردۆغان لە واشنتۆن‬ د.سەردار عەزیز
2019-11-15 10:53      98 جار بینراوە




چی دەگوزەرێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-20 14:46      145 جار بینراوە

پوكانەوەی كۆمەڵێك وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2019-10-13 14:30      111 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو