د.ئاراز رەمەزان

خوێندنی ئەلیكترۆنی و باشترین بژاردە بۆ زانكۆكان

  2020-03-23 14:41      80 جار بینراوە        کۆمێنت

هەموومان پەرۆشین بۆئەوەی ساڵێك لەخوێندنی زانكۆكان بەفیڕۆ نەڕوات كە زۆرێك لەزانكۆكان لەبەرئەوەی بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2019 – 2020)، لەسەرەتای مانگی (9)ەوە دەستیان بەپڕۆسەی خوێندن كرد، بەو واتایەی پڕۆگرامی خوێندن زۆر باش خوێندراوە، جگە لەو بەشانەی پرۆسەی بۆڵۆنا پەیڕەودەكەن، لەگەڵ قۆناغی یەكەمی زانكۆكان.
لەئێستادا وەزارەت و زانكۆكان، كەوتونەتە كاركردن بۆئەوەی هەوڵبدەن پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بەفیڕۆ نەڕوات و خوێندكاران زیاندمەند نەبن، كە بۆئەوەی ئێمەی مامۆستا سەرەڕای بەرچاو ڕوون نەبوونمان! بۆ پێدانی مووچە، بەڵام پێویستە هەوڵی جدی بدەین بۆ سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن لەزانكۆكاندا.
ئەوەی وەك تاكە بژاردە لەبەردەم زانكۆكاندا ماوەتەوە روونە كە پەنابردنە بەر خوێندنی ئەلیكترۆنییە، بەڵام چۆن خوێندنێك لەوڵاتێكدا كە زانكۆكانی بەتایبەتیش زانكۆ حكومیەكان كەمترین بودجەیان لەپڕۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی زانكۆكان خەرجكردبێت و بەناو و بۆ ئیفادی دەرەوەش لیژنەی بەئەلیكترۆنی پێكهێنراوەو ژمارەیەكی زۆر لەئەندامەكانی ئەو لیژنانەش دوورو نزیك پەیوەندیدار نەبوون بەپڕۆسەی بەئەلیكترۆنیكردن و هیچیشیان پێنەكرا، بەڵام سودمەندبوون..
لەوەش دەگەڕێین، كە دەوترێ زانكۆكان ژێرخانی ئەلیكترۆنیان نییە، بەو واتایەی حكومەتی هەرێمیش هەر هەمان كێشەی هەیەو هەموو هەرێمی كوردستان هەمان كێشەمان هەیە، كەواتە بۆ ئەم پڕۆسەیە پێویستمان بەهێزی مرۆیی هەیە كە (مامۆستایان و خوێندكارانن) تاڕادەیەكی زۆر مامۆستاكانیشمان ئاشنایەتیان بەمیتۆدە ئەلیكترۆنییەكانی فێركردن نییەو ئاستەنگی توانستی زمان و توانستی ئەلیگترۆنیش كێشەی دیكە دروستدەكات، لەوەش دەگەڕێین.
پۆینتێكی تری گرنگ ئەوەیە، چی بكەین، چی بەكاربەرین، چۆن بتوانین پڕۆسەكە سەربخەین:
چی بكەین...
وەزارەتی خوێندنی باڵا، لەڕێگەی حكومەتی هەرێمەوە دەتوانێت رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن و گەیاندن بكات، بەتایبەتیش كۆمپانیاكانی وەكو ئاسیا سێڵ و كۆڕەك تیلیكۆم ....هتد بۆئەوەی لەم قۆناغەدا هاوكاربن بۆ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانیان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی خوێندن.
لەزانكۆكان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی ئایتی-یەوە ئامادەكاری بكرێت بۆئەوەی ئەكاونت بۆ خوێندكاران و مامۆستایان دروستبكرێت و مامۆستایان بتوانن لەكەرەنتینەكانی ماڵەوە كاتەكانیان تەرخانبكەن بۆ خوێندنی ئەلیكترۆنی.
چی بەكاربەریت...
ئەپڵیكەیشنی ئەلیكترۆنی و ڤێشواڵێتی بۆ خوێندن زۆرن، بەڵام ئەوەش دەكەوێتە سەر ئامادەگی حكومەت، بۆ نموونە دەكرێت حكومەت بۆ سێ مانگ ئەپڵیكەیشنی ئۆرجیناڵ بكڕێت و زانكۆكان بەكاری بەرن، كە نمونەگەلی ئەم ئەپلیكەیشن و پلاتفۆڕمانە گەلەك زۆرن، لەوانە زووم....هتد، یانیش دەكرێ لەئەگەری نەبونی بودجەو هاوكاری نەكردنی كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن لەناوخۆدا، زانكۆكان میكانیزمی تر بەكاربەرن بۆ نموونە دەكرێن مامۆستاكان لەرێگەی پلاتفۆڕمی جیاوازەوە لەوانەگووگڵ كڵاسڕوم، لێكچەرنۆت لە وێرپرێس، درۆپ بۆكس ...هتد، تەنیا سڵایدو وانەكان بەدەنگ تۆمار بكرێن و بنێردرێن بۆ خوێندكاران، واتە بەشێوەی پاسیف درێژە بەپڕۆسەی خوێندنی ئەلیكترۆنی بدرێت نەك ئەكتیف لەبەر نەبوون یان باش نەبوونی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت.
چۆن بتوانین پڕۆسەكە سەربخەین...
روونە بۆ هەمووان كە مامۆستایان، هاوشێوەی زۆرینەی مووچەخۆران، نیگەرانن لەپێنەدان و دواكەوتنی مووچەكانیان، بەم مامۆستایان كوردستان لەدوای راپەڕینەوە رابردووی نیشتمانپەروەرییان دیاربووە، دڵنیام لەئێستاشدا لەبەر سەرخستنی پڕۆسەكەو بۆ نەفەوتانی ساڵێكی خوێندنی گەنجانی وڵاتمان زۆرینەمان ئامادەین شان بدەینە بەر ئەم ئەركە لەم قۆناغە نا هەمووارەدا، بۆیە بەر لەهەرشتێك تا دەكرێت پێویستە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی میكانیزمێكی گونجاو بدۆزێتەوە بۆ مامۆستایان و تەواوی فەرمانبەران بۆ ئەوەی بتوانن موچەكانیان وەربگرن، چونكە لەقەیرانەكاندا خەڵك پێویستی بەمووچەو هاوكاری دەبێت و وەك ئاشكراشە زۆرینەی حكومەتەكان لەدنیادا لەئێستادا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە هاوكاری هاونیشتمانیان و مووچە خۆران دەكەن، نەك بەپێچەوانەوە، ئەوەش هێزێكی زۆرتر بەتوانا مرۆییەكانی مامۆستایان دەدات.
لەهەمانكاتدا سەرەڕای رەخنەكانمان لەزانكۆكان، لەحكومەت و لە كەمی و نەبوونی ژێرخانی ئەلیكترۆنیمان، بەڵام پێویستە هەموو توانایەكمان بخەینەگەڕ بۆئەوەی پڕۆسەكە سەربخەین، ئەم ماوەیە بتوانین دەربارەی خوێندنی ئەلیكترۆنی زیاتر بخوێنینەوەو بەخۆڕایی چەندین پلاتفۆڕم هەن تاقیانبكەینەوە بۆئەوەی زانیاری زۆرترمان هەبێت لەكاتی جێبەجێكردنی پڕۆسەكەدا.
لەئەگەری زۆر خراپدا، لانیكەم بتوانین پڕۆگرامی خوێندن تەواوبكەین، دەكرێت بەمیتۆدی تر هەڵسەنگاندن بۆ خوێندكار بكرێت و پڕۆژەی تری پێ ئەنجامبدرێت و لەوەزارەتەوە فرمانێكی وەزاری دەربچێت بۆ گۆڕینی میتۆدی هەڵسەنگاندنی فاینەڵ و میدتێرم لەبری تاقیكردنەوەی كاغەزی. ئەكەر تاقیكردنەوەی زارەكی بێت و لەڕێگەی چەندین قلاتفۆڕمی وەك سكایپ ...هتد ئەنجام بدرێت راستە كاتی زیاتری دەوێت، بەڵام لەئەگەری خراپدا باشترین ئەگەر دەبێت.
بەكورتی و پوختی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، ئاستی بژێوی و نەبوونی ئامڕازی پێویستی پەیوەندیكردنی وەكو مۆبایلی زیرەك، لاپتۆپ و ئایپادو كۆمپیوتەر كێشەی سەرەكین بەتایبەت بۆ خوێندكاران، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بوونی بودجەو پلانی حكومەت بۆ سەرخستنی خوێندنی ئەلیكترۆنی كاریگەر دەبێت.

وتاری زیاتر

میدیا لەسەردەمی كۆرۆنادا‬ د.ئاراز رەمەزان
2020-03-02 14:47      100 جار بینراوە


كێ بنێردرێتە ‌حكومەت‬ د.ئاراز رەمەزان
2019-06-18 18:08      157 جار بینراوە

بنیادنانی نەتەوە‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-08-08 11:11      159 جار بینراوە

یەكێتی، چەتری دیموكراسییە‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-07-19 14:11      145 جار بینراوە

دانوستان بەر لەبەغدا‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-05-30 20:57      265 جار بینراوە

داهاتووی ئەمریکا لەعیراق!‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-05-23 11:46      303 جار بینراوە

بەرەو بەغدا‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-05-16 13:50      241 جار بینراوە

بەڵێ بۆ 162‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-05-09 13:16      258 جار بینراوە


مەعریفەی سیاسیی لەكوردستان‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-04-05 17:08      255 جار بینراوە

بەرەو هەڵبژاردنێكی سەخت‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-02-28 17:38      276 جار بینراوە


میكانیزمی كاندید هەڵبژاردن‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-02-07 14:54      321 جار بینراوە



كۆستی ریفراندۆم‬ د.ئاراز رەمەزان
2018-01-17 10:25      216 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو