لوقمان غەفوور

دەبێت کوردستان، تووشبوون بەئاسایی وەربگرێت!

  2020-03-23 15:58      44 جار بینراوە        کۆمێنت

پێوەری جیھانی بۆ ئەم نەخۆشییە بەم شێوەیەیە:
٤٠٪ ی ناوچەکە تووشی نەخۆشییەکە ئەبێت.
٨٠٪ ی ئەو ٤٠٪ بەسووکی تووش ئەبن و مەرج نییە نەخۆشخانەیان بووێت و ١٠٠٪ چاکدەبنەوە.
١٪ ی ئەو ٤٠٪ ئەمرێت.
٪١٠ ی ئەو ٤٠٪ کە دەمرن سەروو ٨٠ ساڵن.
ئەم پێوەرە بۆ خراپترین ناوچەیە کە تێیدا بڵاودەبێتەوە وەک شاری وۆھان لەچین یان ناوچەی لۆمباردی ئیتالیا.

کەواتە کورتەی قسە ئەمەیە...
ھەرێمی کوردستان نزیک ٥ ملیۆن کەسە، نابێت وەک شاری وۆھان یان ناوچەی لۆمبارد-ی سەیربکەین، بەڵام ناشبێت بیکەین بەتۆقینی گەورە لەکاتی تووشبوونی خەڵک بەنەخۆشییەکە.
گەورەترین کار ئەوەیە خەڵکی کوردستان لەماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، ئێستا ئەمڕۆ 23 ی ئازار، (٧٥ ملیۆن) کەس لەئەمریکا لەماڵەوەیە، بەمەشەوە ئەمریکا خۆی بۆ قوربانی گەورە ئامادەکردووە.
بەکورتی بۆ ئەوەی بەرچاو روونتر بێت...
* ھەرێمی کوردستان ٥ ملێون کەسیش بێت تا ٢ ملێون کەسیش ئاساییە تووشبێت، لەم ٢ ملێون کەسە یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزاری پێویستی بەنەخۆشخانە نییە، خۆی لەماڵەوە بسرەوێت بەتەنیا لەژوورێکدا بێت ١٠٠٪ چاکدەبێتەوە.
٤٠٠ ھەزار کەسەکەی دیکە کە ١٪ ی ئەگەری مردنی ھەیە، کە دەکاتە ٤ ھەزار کەس مردن لەکوردستان، لەم ٤ ھەزار کەسە بەپێی پێوەری جیھانی ١٠٪ سەروو ٨٠ ساڵن.
جا ئەمەی من باسی ئەکەم خراپترین حاڵەتە کە ھیوادارم ھەرگیز یەک کەسیش نەمرێت.
بۆ ئەوەی ئەم ژمارانە ھیچی نەبێت پێویستە لەماڵەوە دانیشن.

سەرچاوە: لۆس ئەنجلس تایمز 

 

وتاری زیاتر






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو