مەلا بەختیار

هەڵسەنگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الأول)

  2020-03-27 10:06      64 جار بینراوە        کۆمێنت

بەشی بیست‌و پێنجەم
(شادڕەوان نەوشیروان‌و شەهید ئارام‌و دامەزراندنی كۆمەڵە)
لەململانێی ئایدیۆلۆژیدا، دوای سەركەوتنیش، پەندە سیاسییەكانی هەمیشە سوود دەگەیەنن" سەنگاپورە، مەترسیی لەكۆمۆنیستە پرۆ چینیەكان نەماوە، بەڵام وەكو بەراوردی راستییەكان، سەرۆكی سەنگاپورە، ناو بەناو دێتەوە باسكردنیان. لەمبارەوە جوان هەڵیدەهێنجێ‌‌و دەیكاتە نموونە.. وەكو:
"كاتێك كۆمۆنیستە چینیەكان دەسەڵاتیان گرتەدەست، دەستپاكی‌و ئەمانەت‌و دڵسۆزییان دەنواند، لەپەنجاكان‌و شەستەكاندا، كارگوزارو چاودێری ژووری ئوتێلەكان، هەموو شمەكێكی جێماوی میوانەكانیان دەگێڕایەوە، ئەمەشیان وەكو بەڵگەی دابڕان لەهەموو چەشنە دەستكەوتێكی مادی، پیشاندەدا".
ئەو نموونانەی وەكو سەرەتای رەونەقی سەركەوتنی كۆمۆنیستەكان، هێناوەتەوە، بەڵام ئەم رەوت‌و رەونەقە، بەئاژاوەی شۆڕشی بەناو رۆشنبیری تێك‌و پێك دەدرێ‌، بۆیە دەنوسێ‌:
"لەكاتی شۆڕشی رۆشنبیریدا (1966-1967) كە كلكگرێدان‌و كەسگاریی (المحسوبیە)‌و گەندەڵی‌و هەڵپەی پلەوپایە، تەشەنەیان سەند، سەراپا كۆمەڵ بەرەو داڕزان هەڵدێرا. ئیدی بەبەرگی شۆڕشگێڕانەوە هەلپەرستەكان، لەڕێگەی خیانەت‌و غەدركردن لەهاوڕێكانیان‌و راپۆرت لەسەر نوسینیان، پۆستیان بەخێرایی موشەك، دەستدەكەوت".(ل217)
سەیرە لەچیندا..!!
پارتی كۆمۆنیست‌و (ئەندێشەی سەرۆك ماو) كە هیچ سەرۆكێكی بەهاوتای خۆی نەدەزانی، شۆڕشی رۆشنبیری بەپاساوی ریشەكێشكردنی بیروكراسییەت‌و لادەران كردووە، بەڵام لەڕاستیدا وڵاتەكە نابوت كراوە، زیاتر لە(25) ملیۆن جوتیار لەبرسا مردوون، سەدان سەركردەی هەرە قارەمان‌و بەناوبانگ، كە هاوڕێی (ماو) بوون‌و رۆژگاری سەختی خەباتیان لەگەڵدا بردۆتەسەرو شۆڕشی چینیان گەیاندە سەركەوتن، بەئەقڵیەتی تاكڕەوایەتی (ماو) سەركردەو رابەرانی پارتی كۆمۆنیست‌و هاوڕێی سەرۆكەكەیان، دادگایی‌و لەسەر شەقامەكان‌و لەناو هەڵچونی سەدان هەزار لاودا، هێلكەباران‌و رسوا كراوون، بەڵام كاتێك ئەم شۆڕشە رۆشنبیرییە شكست دەخوات، بەشێكی ئەو سەركردانە دەكرێنەوە سەركردە، لەناویاندا (تینگ سیاو پینگ) دوای مردنی (ماو) دەبێتەوە سەرۆكی چین‌و چینیش دەكاتە چینی ئەمڕۆ!
كەچی بەداخەوە، شۆڕشگێڕانی وڵاتانی دواخراو، بە پروپاگەندە فریوی ئایدیۆلۆژی درابوین. باجەكەشی سەنگین سەنگین بوو.
با بۆ مێژوو بیڵێم: لەكاتی دامەزراندنی كۆمەڵەدا، شادڕەوان نەوشیروان دركی بەهەڵەی رێبازی (ماویزم) كردبوو، بەڵام دامەزرێنەرانی كۆمەڵە بەقسەیان نەكردبوو.
شەهید ئارام، ئەوكاتە، دژی (ماو) نەبوو، بەڵام دژی پاشكۆیەتی رێبازی چینچێتی بوو. بەقسەی ئەمیش نەكرا، بەڵام..
شەهید ئارام، كاتێك لەكۆمیتەی هەرێمەكان‌و بەرپابوونی شۆڕشی نوێدا، رابەرایەتی كۆمەڵەی رەنجدەرانی گرتەدەست، پاشگری (ئەندیشەی سەرۆك ماوتسیتۆنگ)‌و پاشكۆیەتی چینی لەكۆمەڵە دوورخستەوە، لەناو رێبازەكانی ماركسیزمی ئەو سەردەمەشدا، كۆمەڵەی بێلایەن كرد.
لەبەشی ئایندەدا، باسی دیاردەی بەرتیل لەكاتی هەڵبژاردنەكانی تایوان، ئەندەنوسیا، ژاپۆن‌و مالیزیا دەكەین.

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      60 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      53 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      70 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      40 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      69 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      58 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      53 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو