لوقمان غەفوور

پرسیار ده‌رباره‌ی (كۆرۆنا ڤایرۆس) ده‌كه‌ن؟

  2020-03-27 15:20      64 جار بینراوە        کۆمێنت

چۆن ڤایرۆسه‌كه‌ زیادده‌كات؟
ئه‌م پرسیاره‌ پرسیارێكی بایۆلۆژی تێرو ته‌واوه‌، ئه‌وه‌ی چوار ساڵی زانكۆی لەبه‌شی بایۆلۆژی یان پزیشكی خوێندبێت، ئه‌توانێت وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وێت، برارده‌رێكی فه‌یسبووك ئه‌م پرسیاره‌ی ناردووه‌ (چۆن ڤایرۆسه‌كه‌ زیادده‌كات؟)
پرسیاره‌كه‌ پرسیارێكی زانستییه‌، بۆیه‌ من نامه‌وێت زۆر به‌ زانستی بچمه‌ ناو ورده‌كاری پرسیاره‌كه‌وه‌، ئه‌مه‌وێت بەشێویه‌كی ئاسان خوێنه‌ر تێبگات. گۆڤاری ئیكۆنۆمیك له‌ دواهه‌مین ژماره‌یه‌دا به‌وردی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی تێدایه‌..
ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌زۆری له‌ رێگه‌ی كۆكه‌ و هه‌ناسه‌وه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌. بۆ زانیاری نه‌خۆشییه‌كه‌ زۆر به‌ده‌گمه‌ن پژمه‌ی له‌گه‌ڵدایه‌، بۆیه‌ چوار رێگه‌ هه‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی: (یه‌كه‌میان كۆكه‌- دووه‌میان هه‌ناسه‌، سێیه‌میان ئاوی لوت، چواره‌میان لیك)
یه‌كه‌میان: كۆكه‌: كه‌سی نه‌خۆش كه‌ ئه‌كۆكێت ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌. تا ئه‌وپه‌ڕی 4 مه‌تر ئه‌روات، به‌ڵام له‌ 2 مه‌تر كه‌متر نییه‌.
دووه‌میان: هه‌ناسه‌ له‌ هه‌ناسه‌ی كه‌سه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌چێت و بڵاوئه‌بێته‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌ند مه‌ترێكی كه‌م بڵاوئه‌بێته‌وه‌.
سێیه‌م: كاتێك كه‌سه‌كه‌ هه‌ڵامه‌تێكی، ده‌ست بۆ ده‌م لوتی ئه‌بات و ده‌ست بۆ ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كان ئه‌بات و ئه‌چێته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ و ماوه‌یه‌ك ئه‌مێنێته‌وه‌ به‌پێی ئه‌و ماده‌یه‌ی ئه‌كه‌وێته‌ سه‌ری.
چواره‌م: لیكی ناو ده‌م و قورگ، كاتێك نان ئه‌خورێت به‌سه‌ر ڤاپ و كه‌لوپه‌له‌كانه‌وه‌ ئه‌مێنێته‌وه‌ و زینده‌وه‌ری وه‌ك مێشك و قالۆنچه‌ ئه‌چێته‌ سه‌ری و دواتر ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ سه‌ر روویه‌كی تر، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م ئه‌گه‌ره‌یان زۆر زۆر لاواز و ده‌گمه‌نه‌ ده‌شێت 0.0001% روبدات.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتریش دڵنیابیت ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی له‌شی مرۆڤ زیادناكات، كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌وانه‌ی زانستی بن ئه‌زانن. له‌ده‌ره‌ بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌مێنێته‌وه‌ و دواتر له‌ناو ئه‌چێت.
ئه‌مه‌ باسی گواستنه‌وه‌ بوو. بیهێنه‌ پێش چاوت كه‌سێك كۆكیی له‌به‌رده‌متدا و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ بوو، تۆش مه‌ترێك لێوه‌ی دوربووی. ئه‌وكات تۆ گه‌رده‌كانی كۆكه‌ی ئه‌و به‌هه‌واوه‌ هه‌ڵئه‌مژێت له‌ رێگه‌ی ده‌م و لوته‌وه‌ واته‌ ڤایرۆسه‌كه‌ هاته‌ ناو لوتته‌وه‌.
لێره‌وه‌ ئیتر وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌...
كاتێك چووه‌ قورگه‌وه‌ یان رێره‌وه‌ی خۆی به‌ره‌و سییه‌كان كرده‌وه‌، له‌خانه‌كانی قورگ و سییه‌كان و هه‌موو ئه‌نداماكاندا به‌م شێوه‌یه‌ زیاد ده‌كات : (گلایسۆپرۆتین واته‌ پرۆتینی شه‌كری ڤایرۆسه‌كه‌ یان پرۆتینی هه‌ڵتۆقیوی ڤایرۆسه‌كه‌ كه‌ له‌ شێوه‌ی تاج دایه‌ ئه‌گه‌رێت به‌شوێن (ئه‌ی سی ئی 2) (ئه‌نزیمی گۆڕان له‌ ئه‌نجیوتێنشن 2)
(Angiotensin Converting Enzyme 2)
–ی خانه‌ی هه‌ناسه‌ و پێوه‌ی ئه‌نووسێت له‌و شوێنه‌وه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌چێنه‌ ناو خانه‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌وه‌ و ناوكه‌ ترشی رایبی ڤایرۆسه‌كه‌ ئه‌كاته‌ خانه‌كه‌وه‌ و پێكهاته‌ی خانه‌كان به‌كاردێنن بۆ دروستبوونی هه‌زاران ڤایرۆسی نوێ له‌ناو خانه‌كه‌دا دروستده‌بێت و دواتر له‌دیواری خانه‌كه‌وه‌ ده‌چێته‌ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و سه‌رله‌وێ هه‌مان كردار له‌سه‌ر خانه‌یه‌كی تر دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ تا ئه‌و ئه‌ندامه‌وه‌ و تێكڕای ئه‌ندامه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌. ئه‌ندامه‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌كارده‌خات.
ئه‌م زۆربوونه‌ وا ده‌كات نیشانه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌ویش كۆكه‌، هه‌ناسه‌ توندی چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆی تێكدانی خانه‌كانی بۆری قورگ و سییه‌كان.

وتاری زیاتر

بۆچی نرخی نه‌وت سفره‌؟‬ لوقمان غەفوور
2020-04-21 01:16      80 جار بینراوە

بۆ WHO شكستی هێناوه‌!‬ لوقمان غەفوور
2020-04-12 15:14      63 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو