مەلا بەختیار

هەڵسەنگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الأول)

  2020-03-27 16:38      82 جار بینراوە        کۆمێنت

بەشی بیست‌و شەشەم
(سەرۆك.. لەڕووبەڕووبونەوەی رەخنەگران نەترساوە!)
بەشێكی كتێبی سەرۆكی سەنگاپورە، لەسەر سیاسەت‌و بریارەكانێتی دەربارەی رۆژنامەو ئازادی میدیایی، نموونەی جۆراوجۆری هێناوەتەوە كە باسی ئازادی نووسین‌و تومەت هەڵبەستن‌و بازگانی بەمیدیاكردن دەكات، رۆژنامەی: چینی، مەلاوی، بریتانی‌و ئەمریكی، لەمەیدانەكەدا هەبوون‌و بەئاڕاستەی جیاواز كەوتونەتە نووسین، سەرۆكی سەنگاپورە، جڵەوی بۆ بەرەڵڵا نەكردوون. زۆرتر مەبەستی بووە، وڵاتەكە دوای سەربەخۆیی بونیات بنێ‌، نەك دۆخێكی پڕ لەئاژاوەی میدیایی ئازاد بكات، لەلاپەڕە (242-256) كە هەموو نموونەی جیاواز جیاوازن، لەسەر ئازادی رۆژنامەگەری‌و هەڵوێستی سەنگاپورە. دەنوسێ‌:
"تەمموزی 1993 گۆڤاری (ئیكۆنۆمیست)ی بریتانی، رەخنەیان گرتبوو لەسەر سكاڵای یاسایم لە بەرپرسێكی حكومەت‌و سەرنووسەری رۆژنامەیەكمان لەسەر بڵاوكردنەوەی نهێنی رەسمی حكومەت، نامەمان بۆ گۆڤارەكە نووسی، زانیارییەكەیان راستبكەنەوە. بەپاساوی ئەوەی بڕوایان بەڕوونكردنەوەكە نەهێناوە، بەشێكی رووكردنەوەكەیان قرتاندبووین. نامەی ترمان نارد كە ئەو بەشە قرتاوەی نامەكەش بڵاوبكەنەوە، بەڵام دیسان روونكردنەوەكەیان بڵاونەكردەوە، بۆیە بڕیارماندا پەخشكردنی گۆڤارەكە سنووردار بكەین بە (7500) ژمارە. گۆڤارەكە ناچار بوو تەواوی روونكردنەوەكەمان بڵاوبكاتەوە، ئێمەش رێگەمان دا ئازاد بن". (ل254-255)
لەمبارەوە، ئەم سەرۆكە بێباكە. بەم چەشنە درێژەی پێدەدات:
"سەرەڕای هێرشەكانی میدیاكان، ئامادەبووم رووبەڕوو لەتەك رەخنەگرەكاندا كۆببمەوە، ساڵی 1990 لەڕۆژنامەی (تایمز)ی لەندەنی (برنارد لڤین) لەوتارێكدا هێرشێكی توندی كردە سەرم‌و سیستەمی دادوەریشی داشۆری، زانیم كە سكاڵاكردن لەئینگلتەرا لەسەر ناوبراو، كە من ناسراو نیم لەوێ‌، سوودی نییە. لەبری سكاڵا نامەم بۆ نووسی‌و داوام لێكرد دیبەیتێكی تەلەفزیۆنی بكەین. جێگرەكەی وەڵامی دامەوە كە هیچ كەناڵێك بایەخ بەم كێشەیە نادات. بۆ (مارمدۆك هسیی)ی سەرۆكی (بی.بی.سی)ی كە هاورێم بوو، نووسی. بۆ نیو سەعات رازی بوو، كە بێژەرێكی بێلایەنیش دیاری بكات.. كاتێك رۆژنامەكە بەبڕیارەكەی زانی، داوای لێبوردنیان كرد رووبەڕووم ببنەوە".(ل255)
ئەمەیە سەرۆك‌و ئەمەشە لەخۆڕادیتن بەرامبەر رۆژنامەو تەلەفزیۆن. نەك خۆدزینەوە بەبیانووی ناوو ناوبانگ‌و پلەو یایە، لەم جۆرە دیبەیتانە.
لەدرێژەی ئەم باسەدا، باسی رەخنەگرێكی توندڕەو دەكات كە ناوی (ولیام سافیر)ەو دەڵێ‌: ساڵەها تاوانباری دەكردم كە وەكو سەدام حسێن دیكتاتۆرم. دەڵێ‌..
"ساڵی 1999 هەردووكمان لە (دافۆس) ئامادەبووین‌و بۆ ماوەی سەعاتێك، لێپێچینەوەی لەگەڵ كردم. پاشان لەبەر رۆشنایی ئەو چاوپێكەوتنە، دوو وتاری لەنیویوۆرك تایمزدا بڵاوكردەوە. رۆژنامەكانی سەنگاپورەش دەقی وتارەكانیان بڵاوكردەوە. دەركەوت لەو دیالۆگەدا من براوە بوم".(ل256)
كۆتایی بەم بەشە بەمشێوەیە دەهێنێ‌: "ئەگەر لەڕووبەڕووبونەوەی رەخنەگراندا بوێر نەبوینایە، سەنگاپوریەكان وایان دەزانی لەدیبەیت دەترسین‌و رێزو سەنگمان دەدۆڕاند".
ئەی سەد ئافەرین.. لەم تێگەیشتنە هاوچەرخە!
تێبینی..
لە بەشی (بیست‌وحەوتەم)دا باسی گەندەڵی لەهەڵبژاردندا دەكەین..

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      60 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      53 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      70 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      40 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      69 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      58 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      53 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو