رەنجدەر بەهادین

قەدەغەی هاتوچۆو نەبوونی مووچە

  2020-03-27 21:22      265 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Covid-19) و بوونی چەند تووشبوویەك لەهەرێمی كوردستان، لەپێناو رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەو پاراستنی هاووڵاتیانی هەرێم، سەرەتا بڕیاری راگرتنی پرۆسەی خوێندن و دواتر دەوامی دامودەزگاكانی حكومەت دراو ئنجا قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا، ئەمەش كارێكی پێویست و رێكاری گونجاو بوو بۆ پاراستنی هه‌مووان تابتوانین ئەم قۆناغە هەستیارو سەختە بەكەمترین زیان تێپەڕێنین.
هەموو ئەوانە جێگەی پێزانین و دەستخۆشیین، بەڵام دەبێت حكومەتی هەرێم بیرێكیش لەبژێوی و ژیانی هاووڵاتیان بكاته‌وه‌، چونكە ناكرێت تەنها لایەنێكی بارودۆخەكە ببینێت و ئاگاداری گوزەرانی هاووڵاتیان نەبێت. له‌كاتێكدا حكومەت داوادەكات هەمووان لەماڵەكانیان بمێننەوەو نەیەنە دەرەوە، ئه‌گه‌رچی كارێكی پێویسته‌، بەڵام ژمارەیەكی زۆریش فەرمانبەر لەهەرێم هەن و پێویستیان بەمووچەكانیانە، دەبێت بەزووترین كات بژێوییان دابین بكرێت و میكانیزمێك بدۆزرێتەوە مووچەیان پێبدرێت، ئەمە جگە لەو توێژەی كە رۆژانه‌ كاسبیی ده‌كه‌ن بۆ دابینكردنی بژێویی ژیانیان و ئەگەر كارنەكەن ئه‌وا ناتوانن ژیانی رۆژێكیان دابینبكەن و كرێی خانووشیان پێنادرێت، ئه‌مه‌ش پێویستیی به‌چارەسەری خێرا هه‌یه‌و ده‌سه‌ڵات نابێت بێباك بێت لەئاستیدا. 
له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا، گرنگه‌ رێگەچارەیەكی گونجاو بدۆزرێته‌وه‌ بۆ نه‌هێشتن یان كەمكردنەوە كرێی دوكان و خانووی نیشته‌جێبوون بۆ مانگی ئادار، به‌تایبه‌تیش كه‌ بوونی تەندروستییەكی باش بۆ هەمووان و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە نەخوازراوە به‌سه‌ركه‌وتوویی و كەمترین زیان، به‌خۆپارێزی و كه‌مكردنه‌وه‌ی گوشاره‌كان، له‌پێش هه‌موویاندا گوشاری ئابووری و بژێوی ژیان، ده‌بێت.

وتاری زیاتر


هاریکاری و سنگدەرپەڕاندن ‬ رەنجدەر بەهادین
2020-04-04 22:58      185 جار بینراوە




دۆخی بەسرەو ئایندەی عیراق ‬ رەنجدەر بەهادین
2018-09-07 22:37      581 جار بینراوە


عەبادی و مووچەو هەڵبژاردن ‬ رەنجدەر بەهادین
2018-01-07 10:44      407 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو