مەلا بەختیار

هەڵسەنگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی االأول)

  2020-03-29 16:29      66 جار بینراوە        کۆمێنت

بەشی بیست‌و هەشتەم
(بەرژەوەندی تایبەتی، گەندەڵی‌و هەلپەرستی، مۆرانەی تێكدانی هاوڕێیەتین)
سەرۆكی سەنگاپورە، بەتاقی تەنها ئەم سەركەوتنانەی بەدەستنەهێناوە، هاوڕێی راستگۆو پاكی هەبووە، پێكەوە پەیمانیان بردووەتە سەرو لە (30-40) ساڵدا، وڵاتێكی هەرە پێشكەوتوویان بونیات ناوە، خیانەتیان لەیەكدی نەكردووە، گەندەڵ نەبوون‌و گەندەڵیشیان سزا داوە، خەم‌و خەباتیان خزمەتی گەلەكەیان بووە، لەمبارەوە بەجوانی دەنوسێ‌:
"بەدڵنیاییەوە -من‌و هەڤاڵەكانم- برادەرو هەڤاڵی سیاسی (30-40) ساڵە بووین. بەشێكمان لەئینگلتەرا بووین، وەكو خوێندكار، بیرمان لە سەنگاپورەو مەلایۆ دەكردەوە، پاشان گەڕاینەوە نیشتمان‌و تێكۆشاین متمانەی جەماوەر لەناو سەندیكای كرێكاران‌و پارتی گەل وەدەستبێنین" پابەندیمان بەپرسە هاوبەشەكانمان‌و لەنێوان خۆشماندا، قوڵ‌و پتەو بوو".(ل257)
ئەم پرسە هاوبەشەو پەیوەندییه هاوڕێیەتییه پتەوە، كێو لەبن دێنێ‌. هیچ هێزێك ناتوانێ‌ تێكی بشكێنێ‌. كوت‌ومت وەكو سەرەتای دامەزراندنی كۆمەڵەو هەتا كۆتایی حەفتاكانی شۆڕشی نوێ‌ دێتەوە بیرم. كە تەنها بەپرسی هاوبەش‌و بیروباوەڕو هاوڕێیەتی راستەقینە، توانرا، رەوتی مێژوو بگۆڕین.
لەدرێژەی ئەو باسانەدا، لەسەر هێزو لاوازی خۆیان دەڵێ‌:
"هێزو لاوازی خۆمان دەزانی، وەكو تیپێكی رێك‌وپێك كاری سەركەوتومان دەكرد" كاتێك (پاسەوانە كۆنەكان) رێكدەكەون، وەزیرەكانی تریش بەقسەیان دەكەن، پەیوەندیم لەگەڵ هاوڕێ‌ وەزیرەكانمدا بەهێز بوو، دەمتوانی بێ دوودڵی بۆچوونی خۆم لەسەر وەزارەتەكانیان دەرببڕم".
لەدرێژەی قسەكانیدا روونیدەكاتەوە كە:
"بەڕێوەبردنی حكومەت دوور نییە لەڕابەرایەتی ئۆركسترا، هەرگیز سەرۆك وەزیران بەبێ‌ تیپێكی كاری كارامە، ناتوانێ‌ سەركەوتنی زۆر بەدەست بهێنێ‌. ئەمە لەكاتێكدا رابەری ئۆركسترا (پێیدەوترێ‌ مایسترۆ-نووسەر) پێویست ناكات ژەنیارێكی مەزنیش بێ‌، بەڵام دەشبێ‌ زانیاری لەسەر ئامێرە سەرەكیەكان هەبێ‌، ئامێرە سەرەكییەكان، سەرەتا وەكو كەمانچە، پاشان شیلۆ، ئینجا كلارنێت‌و كەرەنای، پێویستە بزانێ‌ چییان لێ چاوەڕوان دەكات، هەوڵم دەدا باشترین وەزیر دیاری بكەم بۆ وەزارەتەكان، تایبەت وەزارەتی دارایی، دەست تێوەردانی من لەوەزارەتەكان تەنها لەكاروباری سیاسیدا بوو".(ل258)
كرۆكی ئەم بابەتە، پرسی هاوبەش‌و هاوڕێی گیانی بەگیانییە، رابەری گەورە، دەتوانێ‌ مایسترۆی سەركەتووی تیپەكەی بێ‌‌و لەهەورازو نشێودا، رابەرایەتی بكات، هەر كاتێك، هاوڕێ‌ راستەقینەكانی ئەركە سەختەكان، تێك بچن، یان بەرژەوەندی تایبەتی بەسەر خۆیاندا زاڵبكەن، هیچ بەربەستێك لەبەردەم تێكچوونیان نامێنێ‌، بەرژەوەندی‌و گەندەڵی‌و هەلپەرستی، ترسناكترین مۆرانەی تێك‌وپێكدانی هاوڕێیەتی‌و حیزبایەتی‌و شۆڕشگێڕێتییە. زوو یان درەنگ، بەرژەوەندی تایبەتی زاڵبێ‌، تێكچوونەكە روودەدات.. تەنانەت لەنێوان براكانیشدا!

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      54 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      71 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      42 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      70 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      60 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      55 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو