د.سەردار عەزیز

دەسەڵات لەنێوان رۆژئاواو چیندا

  2020-04-04 18:50      59 جار بینراوە        کۆمێنت

بەدیدی ئەفلاتۆن دەبێت دەسەڵات بدرێت بەو کەسەی کە حەزی لێی نییە، ئەگەر ئەمە بەچوارچێوەی دیدی رۆژئاوایی وەربگرین ئەوا دەبینین لەسەر ئەم بنەمایە کۆمەڵێک بنەمای تر داڕێژراوە.
یەکەم، دەسەڵات ئەگەر بدرێت بەکەسێک کە حەزی لێیەتی ئەوا جێگەی مەترسییە، چونکە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە کەسی دەسەڵاتدار دەسەڵات کۆبکاتەوەو قۆرغی بکات و هەموو ئەوانەی کە بەمەترسییان بزانێت بۆ سەر دەسەڵاتەکەی لەناوببات.
دووەم، بۆیە دیدی رۆژئاوایی بۆ دەسەڵات لەسەر ئەو بنەمایانە داڕێژراوە کە دەسەڵات دەبێت چاودێری بکرێت، هاوسەنگ بکرێت، سنوورداربێت و بەردەوام پیاداچوونەوەی پیادا بکرێت.
سێیەم، ئەمانە بوونەتە بنەمای ئەوەی کە کۆمەڵێک سیستەمی تایبەت بەم بوارانە بێنە ئاراوە، کە لەپرینسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵات و کۆمەڵێک پرینسیپی تردا خۆی دەبینێتەوە.
بەڵام وەک دەبینین پەیوەندییەکی ئاڵۆزهەیە لەنێوان دەسەڵات و کەسدا. ئەگەر کەسێک ئامادەنەبێت بۆ دەسەڵات، ئەوا دەستوبرد تووشی نەخۆشی دەسەڵات دەبێت، نەخۆشی دەسەڵات کوشندەترین نەخۆشی دەروونییە.
بەڵام دیدی چینی جیاوازە.
ئەگەر لاوزی老子 بەنموونە وەربگرین بە دیدی ئەو ئەوەی بە سەر خۆیدا زاڵدەبێت بەتوانایە有力، ئەوەی بەسەر ئەوانیتردا زاڵ دەبێت بەهێزە彊
بەدیدی هیشانگ گۆنگ، کە کۆمێنتەیتەری بیری لاوزییە لەسەر سەردەمی هانەکاندا، بۆ زاڵبوون بەسەر ئەوانیتردا هێزی رێکخراو لەشێوەی سوپادا پێویستە، بەڵام لەهەمانکاتدا زاڵبوون بەسەر حەزو ئارەزووی خوددا بەپێویست و بنەمای دەسەڵاتداریی دادەنێت.
بەبەراوردکردنی ئەفلاتۆن و لاوزی دووجۆر لەدونیابینیمان بۆ دەردەکەوێت کە هەردووکیان بەئاستێکی سنووردار لەدونیای ئێمەدا بوونی هەیە، تێگەیشتنی تەقلیدی ئێمە بۆ دەسەڵات زۆر لەدیدی چینیەکانەوە نزیکە، دەسەڵات یانی هێزو دەسەڵات یانی کەس و دەسەڵات یانی زاڵێتی و دەسەڵات یانی ستەم، هەروەها دەسەڵات یانی شەق، لەهەمانکاتدا هیواخواستن بۆ بوونی کەسێکی دەسەڵاتداری، دیکتاتۆری، دادپەروەر. کەسێک بۆئەوەی بتوانێت دادپەروەر بێت دەبێت بەسەر حەزو بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی زۆیدا زاڵ بووبێت.
ئەمجۆرە دەسەڵات لەمێژووی چیندا رێچکەیەکی تایبەتی هەیە، کە دەتوانین بڵێن رێچکەیەکی نەپچڕاوەیە لەپێنج هەزار ساڵی رابردوودا، ماو خۆی بەڕچەشکێن دادەنا، بەڵام وەک ئێدوارد سنۆ پێمان دەڵێت یەکێک بوو لەخوێنەرە هەرە قوڵەکانی مێژوو و بیری چین.
لەسەدەی بیست و یەکدا ئێمە بەخەستی دەکەوینە نێوان بەرداشی ئەم دوو مۆدێلەوە، مۆدێلی رۆژئاوایی خۆی لەدەزگادا دەبینێتەوەو مۆدێلی چینی خۆی لەکەسی بەهێزدا.
بڕێک لەعەقڵی ئێمە داوای دەزگا دەکات، بەڵام زۆرێک لەنەست و کەلتوورو ئاگایی و ئارەزووی ئێمە ماخۆلانییەتی بۆ خزمەتی کەسی بەهێز، لەسەدەی بیست و یەکدا رۆژئاوا ماندووە لەدەزگا دروستکردن، پاش ئەو هەموو شکستە. ئێمە رەنگە ئەوەندە خێرا جۆلانی بکەین لەنێوان جەمسەرەکاندا بەربینەوە.

وتاری زیاتر

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      25 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      52 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      41 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      43 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      77 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      66 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      72 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      52 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      44 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      78 جار بینراوە

ئۆراسیا و شوناسی كوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-15 13:29      66 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      62 جار بینراوە


کورد لەسەدەی بیست و یەکدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-11 15:26      66 جار بینراوە

رۆشنبیرو وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-06 22:05      73 جار بینراوە




کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      66 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      53 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      83 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      92 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      91 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      76 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      81 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      88 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو