رێكەوت زەكی

حسابە بانکییەکەی ئەنجومەنی وەزیران و داواکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا

  2020-04-05 17:03      107 جار بینراوە        کۆمێنت

١/  لەسەرەتاوە داواو تکا لەسەرجەم ئەنجومەنی زانکۆکان و مامۆستایانی زانکۆکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەکەم نەچن بەدەم بانگەوازەکەی وەزارەتیان و مووچەی خۆیان نەخەنە سەر حسابی بانکی ئەنجومەنی وەزیران، چونکە حکومەتی ھەرێم باج و رسومات و گومرگ وەردەگرێت و داھاتی ناوخۆی ھەیە، پارەی لەحکومەتی بەغداوە بۆ دێت، پارە لەھاوپەیمانان وەردەگرێت، کۆمەک و ھاوکاری لەسەرمایەداران وەردەگرێت (تەنیا لەچەند رۆژی سەرەتادا ١٨ ملیۆن دۆلار)، نەوتی خۆی دەفرۆشێت و ماوەیەکی زۆر نەوتی کەرکوکیشی دەفرۆشت، قەرز لەکۆمپانیا نەوتییەکان وەردەگرێت، لەسالێکدا لەبری ١٢ مووچە ٩ ی دەدات، کەچی ھێشتا چاوی لەمووچەی مامۆستایەکە کەدوێنێ لەپاشەکەوتی مووچە رزگاری بووەو تا جەژنی رەمەزانیش یەک مووچەی دیكە وەردەگرێتەوە!
٢/ لەسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین ٨ زانکۆو دەستە ھەن، ئەو پۆستانەی کەداوای ٢٥٪‏ ی مووچەکانیان لێکراوە بەنزیکەی دەگاتە ١٠٠ ملیۆن دینار کە ( ٥٠٠٠ پێنج ھەزار) پاکێجی خواردن دەکات، لەکاتێکدا زۆربەی زۆری مامە حاجی و باجییەکانی کۆلێژو زانکۆکان لەھەژارترینی کۆمەلگەن و پێش ھەموو کەس کۆمەک و دەستگیرۆیی بەوان رەوایە نەک حسابەکەی ئەنجومەنی وەزیران! 
گەرمیان و راپەرین و چەمچەماڵ و ھەڵەبجەو سلێمانی کەخاوەنی زانکۆن لەسنوورەکانی خۆیان دەیان و سەدان ماڵە ھەژاری لێیە ئیتر بۆچی پارە بخەنە سەر حسابێک کە لەو سەرەوە بەناوی دەزگایەکی خێرخوازییەوە بۆیان بکەن بەچەند کارتۆنێک خواردن!
٣/  ھەربۆخۆی ئەو ھەموو بڕە پاشەکەوتەی وەک قەرز کەلای حکومەتە گەورەترین دەستگیرۆیی و دەعمی مامۆستایان و فەرمانبەرانە بۆ حکومەتی ھەرێم! ئەگەر بابەتەکە خۆ شیرین کردنە تەنھا داھاتی زانکۆکان بۆ ئەمساڵی خوێندن کەخراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی نزیکەی ٥ ملیار دینارە فەرموون لەوە بیدەن! ئەگەر بۆ دەستگیرۆیی خوێندکاریشە فەرموون نیوەی ئەو پارەیەیان بۆ بگێڕنەوە کەکرێی خوێندنی ئەمساڵیانە!
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

وتاری زیاتر



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو