مەلا بەختیار

هەڵسەنگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الأول)

  2020-04-05 18:52      66 جار بینراوە        کۆمێنت

بەشی سی‌و سێهەم
(كەسانی شیاو بۆ شوێنی شیاو دانەنرێن، كارەساتی لێدەكەوێتەوە)
دیاریكردنی كەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو، یەكێكە لەبنچینەی بیركردنەوەی سەرۆكی سەنگاپورە، بەخزمگەرایی، یان دەستەبازی، یان پیلانگێڕیی، هیچ پۆستێكی نەداوەتە هیچ كەسێك، چەندیش لێی نزیك بووبن، تەنها توانا، ئەزموون، بڕوانامەو لێوەشاوەیی كردووەتە پێوەر، كێ‌ كوڕی كام بنەماڵەیەو كێ‌ كچی كام بەرپرسە، نرخی نەبووە لای.
لەمبارەیەوە دەنووسێ‌:
"دیاریكردنی پیاوی شیاو بۆ پۆستە دەستوورییە گرنگەكان، وەكو سەرۆكی دادگای باڵاو سەرۆكی كۆمار، مەسەلەیەكی زیندووی بنچینەییە، بەهەڵە دەستنیشانكردن، واتا ساڵەها شڵەژان‌و شەرمەزاری بەرامبەر رای گشتی‌و كێشەگەلی بێڕادەش".(ل278)
دیقەت بدرێ‌، چۆن چۆنی سەرەنجامی بەهەڵە دیاریكردنی پۆستی باڵا، بۆ كەسانی نەشیاو لەشوێنی شیاودا، وڵات دووچاری چ نەهامەتییەك دەكات، وردتر دەڵێ‌:
"زۆر ئاسانە بڕیار بدرێ‌ كێ‌ بەتواناترین كەسە، بەراورد بەوە پێشبینی بكرێ‌ كە كێ‌ خاوەنی كەسایەتییەكە كە توانای ئەوەی هەیە لەبەرزترین پۆستدا بێ‌".(هەمان لاپەڕە)
بە سەرپێیی بڕیاردان لەسەر كەسایەتییەكان، بەبێ‌ رەچاوكردنی توانای كەسەكان‌و ئەگەری سەركەوتن‌و سەرنەكەوتنیان، یەكێكە لەگەورەترین نەخۆشییەكانی وڵاتانی دواكەوتوو، لەمبارەوە دوو نموونە دەهێنێتەوە، بەمشێوەیە:
"سەرۆكی دادو سەرۆكی دەوڵەتم، ساڵەها پێش ئەوەی دابمەزرێن، دەناسی. یەكەمیان سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناو دووەمیشیان شكستێكی خراپی تووشبوو، دانانی بەڕووداوێكی خەمبار لەقەڵەم دا، كە لەتواناماندا بوو، خۆمانی لێ لابدەین".(هەمان لاپەڕە)
ئەم راستییە، لەدیاریكردنی باڵاترین پۆست، كە بەهەڵە دیاریكراوە، كوت‌ومت دەیسەلمێنێ‌، توێژینەوە بۆ دیاریكردنی هەموو پۆستەكان، بەپێی سیڤی خزمەت‌و بڕوانامەو لێوەشاوەیی (سیاسی، تەكنۆكراتی‌و خاوەن بڕوانامە) یەكێكە لەبنەما سەرەكییەكانی كاندیدكردنی كەسایەتییەكان، بۆ پۆستەكان، هەموو بڕیارێكی سەرپێیی، یان بەهۆی هۆكاری لاوەكییەوە، بۆ بەرزكردنەوەی پلەو پۆست، بۆ كەسانی نەشیاو لەشوێنی شیاودا، لایەنی كەم شكست دەخوات، ئەگەر كارەساتی لێ نەكەوێتەوە، باجەكەشی، پرۆسەی سیاسی‌و ئابووری‌و رای گشتی دەیدات.
زۆر بەدیقەت، فەلسەفەی دادگاو فەلسەفەی سیاسەتی حوكمڕانی باسكردووە، كە دەبێ‌ چۆن تەواوكەری یەكدی بن. لەمبارەوە ئەمە دەنووسێ‌‌و دەشگێڕێتەوە:
"بۆ ئەم پۆستە (سەرۆكی دادگا-نووسەر) بۆ كەسێك دەگەڕام فەلسەفەكەی لەسەر كۆمەڵ، ناكۆكییەكی زەقی لەگەڵ فەلسەفەی مندا نەبێ‌، ئەگەرە لۆژیكیە سەرەكییەكانی كە سەرۆكی دادگای باڵا دەریشی نابڕێ‌‌و تێگەیشتنی بۆ ئامانجەكانی حكومەتی باش، بایەخێكی زیندووی گەورەی هەیە".(ل279)
نموونەیەكی جوان، كە شایەنی نووسینە، باس دەكات‌و دەڵێ‌، كاتێك دادگاكانمان خۆیان بۆ دادگاییكردنی ژمارەیەك كۆمۆنیست ئامادە دەكرد كە ئاژاوەیان لەشەستەكاندا نابووەوە، ترسام كێشەكەیان بخرێتە بەردەم قازییەكی بەریتانی (هاتوو) رەنگە هەست‌و بیركردنەوەی هەستیاری بەرامبەر هەستە سیاسییەكانی باوی ئەوكاتە نەبێ‌، داوام كرد سەرۆكی دادگا ببینم‌و كێشەكەم بۆ روونكردەوە كە رەنگە حكومەت تومەتبار بكرێ‌ بەوەی بۆتە گەمەی دەستی حكومەتی بەریتانیا، بەسەرسوڕومانەوە سەیری كردم‌و گوتی: جەنابی سەرۆك وەزیران پێویست ناكات لەشڵەژان بترسی.. تێگەیشتبوو كە هەستیاری سیاسی چەندە".(ل279)
ئەمەیە تێگەیشتن لەهەستیاریی خەڵك‌و دۆخی سیاسی‌و چۆنیەتی لێكۆڵینەوەی یاسایی لەكێشەی كۆمۆنیستەكان، چونكە پەیوەستە بەهەستی دژایەتی داگیركاری ‌و رای گشتییەوە، دادگاش، بەدابڕاویی لەڕاستییە سیاسییەكان، ناكرێ‌ حوكمی رەها بدات لەسەر كێشە سیاسییەكان!!

وتاری زیاتر





وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      58 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      50 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      69 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      39 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      65 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      58 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      56 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      50 جار بینراوە










نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو