بافڵ تاڵەبانی

6ی نیسان بۆ ئێمە رۆژی بەرپرسیارێتی و بەردەوامیمانە

  2020-04-06 23:49      80 جار بینراوە        کۆمێنت

٦ی نیسان بۆ ئێمە رۆژی بەرپرسیارێتی و بەردەوامیمانە لەسەر درێژەپێدان بە سیاسەتی حەكیمانەی چەپكە گوڵەكەی مام و بوژاندنەوەی گیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و پەنابردن بۆ دیالۆگ و لێكتێگەیشتن، لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شەرەفمەندانەتر بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عییراقییەكان. 
ئەمڕۆ كە ١٥ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر هەڵبژادنی سەرۆك مام جەلال وەك یەكەم سەرۆك كۆماری كورد لەمێژووی عیراقدا، كە وەك یەكەم پێشمەرگەش لەشاخەوە چووە سەرۆكایەتی و بەدورنماو بیروباوەڕی شۆڕشگێری خەباتی گەیاندە كەناری ئارام و قۆناغێكی نوێی حكومڕانی لەهەرێم و عیراق هێنایە ئاراوە. ئێمەی هەڵگری مەشخەڵەكەی هەڤاڵ مام جەلال ئەركمانە هەموو تواناكان یەكبخەین بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخە سەختەداو زیاتر پابەندبین بەڕێنمایی و رێكارە تەندروستییەكانەوە لەپێناو سەلامەتی هەموولایەك، ئەگەر چی بەرچاوڕوونم لەخراپیی دۆخی گوزەرانی خەڵك و خەمەكانیان، بەڵام دەبێت پێكەوە لەخەمی ئاساییكردنەوەی ژیانی رۆژانەمان بین، دڵنیاشبن ئێمە خزمەتكار دەبین و لەخەمی زیاتری خەڵكدا هەموو تواناكان دەخەینە كار. 
سڵاو لەگیانی پاكی شەهیدان و ئەو سەرۆكەی بیروباوەڕی شۆڕشگێڕانەی دژی ستەم و زۆرداری داهێنا 
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو