مەلا بەختیار

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست

  2020-04-08 22:44      81 جار بینراوە        کۆمێنت

(بەشی یەكەم)

سایكس-پیكۆ و عەرەب

پەیماننامەی سایكس پیكۆ (31ی كانونی دووەمی 1916) پەیمانی دابەشكردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، لە نێوان دوو زلهێزی ئەو سەردەمە، بەریتانیاو فەرەنسا. عەرەب تا ئێستا، بێ بەڵگەی سەلمێنەر، بەتایبەتی مێژوونوسەكانیان، خۆیان بە قوربانیی پەیماننامەكە دەزانن. ئەمە لەكاتێكدا، سودمەندترین نەتەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، كە تا ئەوكاتەو هەتا ئێستاش، یەك وڵاتی یەكگرتویان نەبووە، تەنانەت دەوڵەتیان بە چەمكە شارستانیەكە نەبووە، عەرەب بوون. كە بەهۆی پەیماننامەی سایكس-پیكۆوە، بەریتانیاو فەرەنسا، بەرژەوەندییان ئەو دەمە دەیخواست، چەندین دەوڵەتیان بۆ دروست بكەن. ئێران‌و توركیای كەمالی، كێشەی دامەزراندنی دەوڵەتیان لەگەڵ زلهێزەكانی ئەوسادا نەبووە، تەنها كێشەی چۆنیەتی رێكخستنی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ بەریتانیاو فەرەنسادا هەبوو. زۆرترین، كێشە، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، كێشەی كورد بە پلەی یەكەم، دووەم ئەرمەنی‌و سێهەم فەلەستین بووە، لەگەڵ دوو زلهێزەكەدا. هەر سێ‌ نەتەوەكە، تا ئێستاش، لە مافی چارەی خۆنوسین، بێماف كراوون. لە بنچینەشدا، هۆكارە سەرەكیەكەی بێماف بونیان، لەو سەردەمەوە، بۆ پەیماننامەی شومی سایكس-پیكۆ دەگەڕێتەوە. عەرەبیش، كە بون بە خاوەن چەندین وڵات، تایبەتی لە كەنداو، عێراق، سوریا، لوبنان، ئوردن، شانازیەكەی بۆ پەیماننامەكە دەگەڕێتەوە. تەنانەت دەوڵەتی ئیسرائیلیش، بۆ جولەكە، لە سایكس-پیكۆدا باسنەكراوە. بەڵكو بەریتانیا دژی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل بووە، تەنانەت بە شەڕی خوێناویش بزوتنەوەی زایونیزمی لەپێناوی دامەزراندنی دەوڵەتی جولەكەدا، سەركوت دەكرد. لەبەرامبەردا، بەریتانیا پشتیوانی تەواوی بەناو (شۆڕشی گەورەی عەرەب)یان بە رابەرایەتی (شەریف حسێنی مەكە) دەكردو لۆرانسی بەناوبانگیش، لەلایەن (عراب) بوو، دژی عوسمانیەكان لە حوزەیرانی 1916، واتا (7 مانگ) دوای پەیماننامەی سایكس- پیكۆ.
شایەنی باسە، زانكۆی سلێمانی سیمینارێكیان لەسەر (سایكس- پیكۆ) لە (3-5-2016) بۆ چەندین خاوەن بڕوانامەی كوردو عەرەب‌و بێگانە سازدا. بۆ یەكەمین جار، لەو سیمینارەدا، ئێمە باسی ئەوەمان كرد كە عەرەب‌و فارس‌و تورك لەناوچەكەدا قوربانیی پیلانی سایكس-پیكۆ نەبون، بەڵكو سودیان لێوەرگرتووە. تەنها كوردو فەلەستین‌و ئەرمەن، كرانە قوربانی پیلانی زلهێزەكانی ئەوێ‌ دەم. باسكردنی ئەم ڕاستییە، لە هۆڵەكەدا، وای كرد، گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە، بخرێتە بەرنامەی سیمینارەكە لەنێوان ئامادەبواندا.
لە بەشی دووەمدا.. باسی حكومەتە عەرەبییەكان لەسەردەمی پاشایەتی‌و كۆلۆنیالیزمدا، دەكەین.


وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      54 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      71 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      42 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      70 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      60 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      55 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو