مەلا بەختیار

شیننامەیەك بۆ پێشمەرگەی دێرین (كامەرانی سەید مەجید)

  2020-04-09 15:56      97 جار بینراوە        کۆمێنت

كامەران گیان!
لەسەرت نانوسم، لەبەرئەوەی برای دلێری سەید مەجیدی براو هاوڕێمی. لەسەرت نانوسم، لەبەرئەوەی دایكی خوالێخۆشبوت، بەپێی خۆی، ساڵی (1982) وەكو ئەمانەت، وتی:
نامەوێ‌ لای "ئەكرەم"ی كوڕم بێ‌، دەمەوێ‌ لای "بەختیار"ی كوڕم ببێتە پێشمەرگە. لەوساوە، كامەران گیان، تۆ و ئەدهەمی برا لەخۆ گەورەتر، پێشمەرگەی دەستەكەمان نەبوون، بەڵكو كوڕی بەئەمەكی ماڵ‌و خاڵ‌و مامی مناڵەكانیشمان بون.

كامەران گیان!
لەگەڵما بوی لە شەڕدا.. لە بۆردومان كردنی بارەگای مەڵبەندی یەك لە "حاجی مامەند"ی بەئەمەكی بناری كوڕە كاژاودا. لە تێكشكاندنی هەندێك لە پیلانەكان.. لە كشانەوە بۆ شارباژێڕ..
كامەران.. جوامێریت.. روخسارە هەمیشە پێكەنیناویەكەت.. نوكتە و قسە خۆشەكانت لەناو پێشمەرگەو لەگەڵ جوتیارە جوامێرەكانی رۆژگاری راستەقینەی ئەو دەمەی شۆڕش..
كامەران.. جاروبار، سەریشت لە گفتوگۆی سیاسی دەخورا.. لەگەڵ شەهید "حەمەحسێن"‌و "خەلیل"ی خوالێخۆشبوو.. دەكەوتیتە مشتومڕو. بەڵام زۆرتر خۆت‌و ئازاد چاوشینی رەحمەتی، كوردایەتیەكە زاڵبوو بەسەرتانا. هەندێك گفتوگۆی بێهودەی ئەوكاتە، فریویان نەدەدای..

كامەران گیان!
جوامێر بوی. پەروەردەی رەوشت بەرزی دایك‌و باوكت.. هی كاكە كەمال‌و دلێرو دڵنیا، بەرەفتارتا، بە هەڵسوكەوتدا، بە وەفاداریتا، بە دەستپاكیتا.. رۆژانە رەنگی دەدایەوە.. تەنانەت كە پارەشت پێویست بوایە، بە خۆمت نەدەووت، بە "مام ئەدهەم"‌و "روناكی شێخ جەناب"ت دەگوت، چەند دینارێكت بۆ ساردی‌و رەحەتەلوقم.. یان كڕینی دەرمانی ئەسپێ‌‌و سابون‌و تایت، لە منت بۆ وەربگرن.

كامەران!
دەزانم، تۆ كە ئامادەبوی گیانی خۆت ببەخشیت، بەقەد پیرۆزی گیانبەخشینت، پێشمەرگەیەكی بە ئاكار بوی..
كاتێكیش، دۆخی ناو شۆڕشت بەدڵ نەما، دەردەكەوت ئاڕاستەكان، لە خەیاڵی شۆرشگێڕانەوە دەترازێ‌ بۆ سەپاندنی سیاسەتێكی نەخوازراو، بە شەرمێكەوە، بە پەژارەو خەمێكی قورسەوە، كوردستانت بەرەو هەندەران جێهێشت. لەوێش، كەس رەفتارێكی نەشیاوی لەسەر باسنەكردووی. بە رەنجی خۆت، ژیایت.. سایەقیت دەكرد. لەسەردانەكانیشتدا، سەرت دەدام.
ئاخ كامەران گیان.. داخ كامەران گیان.. ئاخر، ئەم مەرگی غوربەتەت بۆ هەڵبژارد؟ ئاخر كۆرۆنای نەفرەتی، بۆ بچێتە جەستەی پاكی تۆ و هزری راستگۆیانەی تۆ؟ ئاخر بۆ..؟ قەت گوناحێكت نەبووە. قەتیش لە چاكە بەولاوە، هیچت لێ نەبینراوە ونەبیستراوە.
لە ژیانتا سەلماندت، كوڕی بەئەمەكی "دایك‌و باوكی خۆت‌و رۆڵەی جوامێری كوردەواریت.. سەلماندت، خۆت خۆت پێگەیاند.. بەڵام دەربەستی ئەوەش بوی كە برای دلێری سەید مەجیدی.. دلێرێك، لەناو ئەم هەموو جەنجاڵییەدا.. هەر دلێرە..
كێلی غەریبیت، بە فرمێسكی كۆست كەوتنم، دڵۆپ دڵۆپ، فرمێسك بارانی وەفا دەكەم..
بنو كامەران گیان.. دڵنیام، لەم مەرگەشدا، لە ناخی خۆتدا.. پێش دوا چركەساتی چاولێكنان، هەر بیرت لەوە كردۆتەوە، كەسوكارو كوردەواری خۆش. كە تەرمەكەت گەڕایەوە، دەچمە ژێر تابوتەكەت.. بەڵكو كەمێك ئاسودە بم!

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      54 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      71 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      42 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      70 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      60 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      55 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو