مەلا بەختیار

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست

  2020-04-11 16:40      73 جار بینراوە        کۆمێنت

 (بەشی دووەم)
كێشەی موسڵ‌ هاوکێشەکانی ناوچەکەی گۆڕی
هەندێك جار لەمێژوودا، بڕیاری كۆبوونەوەیەك، یان گۆڕینی بڕگەو بەندی رێكەوتنێك، سەراپا مێژووی رووداوەكان دەگۆڕێ‌.
هەتا جەنگی یەكەمی جیهان كۆتایی دێت، بەپێی رێكەوتنامەی سایكس-پیكۆ، فەلەستین‌و موسڵی وڵاتی نێوان دوو رووبار (پاشان عیراق)‌و قودسیش، لەكێشمەكێشدا بوون، بەڵام لەكۆتایی جەنگدا، ئەدمیرالەكانی هێزی دەریایی بەریتانیا، لەڕێگەی دەستكەوتنی هەندێك بەڵگەنامەو توێژینەوەی ئەڵمانەكان، بۆیان دەركەوتبوو، وڵاتی نێوان دوو رووبار (بە موسڵ‌و كەركوكەوە) دەوڵەمەندترین نەوت‌و گازی ژێر زەمینیان هەیە، ئیتر پەیتا پەیتا راپۆرت بۆ (لوید جۆرج)ی سەرۆك وەزیران لەمبارەوە بەرزدەكرایەوە.
بەریتانیەكان سیاسەتمەدارترو زرنگتر بوون لەفەرەنسیەكان. بۆئەوەی فشار بخەنە سەر فەرەنسا، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا -بلفۆر- دای بە گوێی سەفیری فەرەنسا، كە بەریتانیا ناتوانێ‌ پشتیوانی فەرەنسا بكات بۆ گێڕانەوەی (ئیلزازو لۆرین) كە ئەڵمانیەكان ساڵی 1871 لێیان داگیركردبوون. سەفیری فەرەنسا پەیامەكەی لە (بلفۆر) وەكو هەڕەشە وەرگرت.
رۆژی 1/ی كانونی یەكەمی 1918، كلیمنسۆی سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا، سەردانی لەندەن دەكات‌و بە بەرنامە، پێشوازیەكی شاهانەی لەسەر شەقام لێدەكرێ‌.. كاتێك لوید جۆرج دەبینێ‌، پەیامەكەی پێگەیشتبوو سەبارەت بە "ئیلزاز‌و لۆرین". بە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیای وت:
- دەربارەی چی گفت‌وگۆ دەكەین؟
- لوین جۆرج قسەكەی قۆستەوەو گوتی: "وڵاتی نێوان دوو رووبارو فەلەستین"
- كلیمنسۆ: پێم بڵێ‌ چیت دەوێ‌؟
- لوید جۆرج: موسڵم دەوێ‌.
- كلیمنسۆ: دەستت دەكەوێ‌.. هیچی دیكەت دەوێ‌؟
- لوید جۆرج: بەڵی، قودسیشم دەوێ‌.
- كلیمنسۆ: دەستت دەكەوێ‌. (*)
ئەو گفتوگۆیە، هەمووی، بەپێشوازی دانیشتنیشەوە، (10) دەقیقەی نەخایاندووە، بەڵام ئاڕاستەی مێژووی گۆڕیوە. بەریتانیا، لەترسی ئەوەی گۆڕانكاری سیاسی لەسیاسەتی فەرەنسا، رووبدات، سوپاكەی كەركوك‌و موسڵی داگیركردو سیاسەتی دیفاكتۆی سەپاند. لەمە بەدواوە، ئیتر عیراقی عەرەبی، كەوتە ژێر ركێفی بەریتانیا. حكومەتی پاشایەتی لەعێراقدا، بەقەرزكردنی پاشایەك لەسعودیەوە بۆ سەپاندنی لەعیراقدا، قەوارەی دامەزراندو لەساڵی (1921)وە، سەرەڕای سوربونی كوردو راپەڕینەكانی شێخ مەحمودو پەیمانی (سیڤەر-1920) بە سیاسەتی كۆلۆنیالیستی كلاسیكی بەریتانیا، عێراق‌و كوردستانی داگیر كرد. فەرەنسا، پاشان زانیان، سەرۆك وەزیرانەكەیان چ كەتنێكی ستراتیژی كردووە.. ئەم كەتنەش، چەند لەسەر ناوچەكە كەوتووە!
*بڕوانە لاپەڕە (85-86)، خط في الرمال- جایمس بار، بریطانیا و فرنسا... والصراع الذی شكل الشرق الاوسط.

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      53 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      71 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      41 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      69 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      58 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      53 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو