مەلا بەختیار

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست

  2020-04-11 21:44      99 جار بینراوە        کۆمێنت

بەشی سێهەم
كاریگەرییە سیاسی‌و كۆمەڵایەتییەكانی دەسەڵاتەكانی سەدەكانی ناوەڕاست
لە دوو بەشی پێشوودا (سایكس-پیكۆو عەرەب)‌و (كێشەی موسڵ‌و هاوكێشەكانی ناوچەكە) دەرگامان لەسەر چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی وڵاتانی عەرەبی بەگشتی‌و عیراق بەتایبەتی كردەوە، بەڵام باسكردنی سەدەی رابوردووی وڵاتانی عەرەبی، بەبێ‌ ئاوڕدانەوە لەسەدەكانی ناوەڕاست، بابەتەكان بەدابڕاویی لەڕابوردوو باس دەكرێتەوە، ئەویش لەنووسینی زانستیدا، گەرچی بابەتی كورت كورتیش بن، بەرەنجامی هەڵە گەڵاڵە دەكەن، بۆیە میتۆدی باسەكە هانمان دەدا هەڵوێستە لەسەر كەلتوورو نەریتی سەدەكانی ناوەڕاستیش بكەین، پاشان بۆچوونمان لەمەڕ شكستی وڵاتانی عەرەبی‌و عیراق لەسەدەیەكدا ساغبكەینەوە.
یەكێك لەكێشە بنچینەییەكانی توێژینەوەی سۆسیۆ-سیاسی، لەوڵاتانی عەرەبیدا، ترس‌و بیمە لەنووسەرانی ئیسلامی، چونكە رەخنە بەچەمكە زانستییەكەی هێشتا زۆر بەكەمی لەوڵاتانی ئیسلامیدا، بەبێ‌ كاردانەوەی تیرۆری جەستەیی‌و ئەندێشەیی قبوڵدەكرێ‌، ئاشكراشە بیرمەندی زۆر لەوڵاتانی عەرەبیداو لەكوردستانیشدا لەسەر رەخنە كرانە قوربانی رقی ئەقڵی داخراو! لەبەر ئەم هۆ زانستییە، مێژووی نووسراو یان گواستراو یان لێكدراو، كە تا ئێستا كتێبخانەكانیان پڕ كردووین، بەشی زۆریان چەواشەن.
كاتێكیش، وڵاتانی عەرەبی مێژووییەكی كۆمەڵایەتی‌و سیاسی‌و فەلسەفی بەیاریان هەبێ‌، ئیتر چۆن دەشێ‌ زۆری كتێبە مێژووییەكان كە پیاهەڵدان بەستەمكاران‌و حەڵاڵكردنی داگیركارییە، تەنانەت رەخنەیەكی بچووكیشیان تیا نەخوێنرێتەوە لەسەر هەزاران تاوان‌و تاڵان، ئیتر چۆن، مرۆڤ باوەڕ بەو مێژووە بكات.
ئەگەر مێژووی دەسەڵاتەكانی ئیسلام، لەدوای دەسەڵاتی خولەفای راشدینەوە، باش بوونایە، دادپەروەر بوونایە، ئیتر چۆن دڕندەكانی وەكو هۆلاكۆ، ئاق قەر قۆینلۆ، سەلجوقی، دەیانتوانی سەربكەوون بەسەریاندا، پاشان، چۆن چۆنی، سەفەوییە داگیركەرەكان، هاوكات، هۆزی عوسمانی دڕندە، كە دڕندایەتیان لە ئەفریقیاو رۆژئاواش، ناوبانگی تا ئێستاش هەیە، چۆن ئەمانە دەیانتوانی، بەسەر خەلافەتی ئیسلامی عەرەبیدا، كە عەرەب بون، سەربكەون‌و سعودیەو میسری كانگای ئەندێشەی ئیسلامیش داگیر بكەن‌و كولتوری فارسی‌و توركیش، لەسەر زەمینی ژێر ركێفیاندا بسەپێنن.. ئەمانە چۆن روویاندەدا، ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئیسلامی‌و خەلیفەو سوڵتانەكان، پابەندی بنچینەكانی ئیسلامی، خۆشەویستی‌و لایەنی كەمی دادپەروەریش بوونایە؟
ئەو راستییانە تێكڕا، پێویستیان بەهەڵسەنگاندنەوەی زانستییانەی روداوەكانی مێژووی سەدەكانی ناوەڕاست هەیە، هەڵسەنگاندنێك، دوور لەبیری توندڕەوی دژایەتی ئیسلام‌و بەدەر لەگۆشەگیری ئایدیۆلۆژی سەردەم، رووداوەكانی ئەو مێژووە، لەزەمان‌و زەمینەی رووداوەكان‌و رێڕەوی گۆڕانكارییەكان بخوێنرێتەوە، نەك بەشەوارەی تیۆری پەتی! بەدڵنیاییەوە، لەو مێژووەدا چەند هەڵەی قورس قورس كراون، لەمێژووی نوێشدا بەناوی ماركسیەت‌و سیكولاریستیەوە، هەڵەی كەم نەكراوە.
هەڵسەنگاندنی مێژووی دەسەڵاتەكانی ئیسلام.. بیرمەندی وەكو هادی العەلەوی، فالح عەبدولجەبار، محەمەد ئەراگۆن، د.محەمەد شەحرور، جۆرج ترابیشی، فوئادی مەجید میسری، د.شوان عوسمان، جەمال حسێن، مەریوان وریا قانع، ئاراس فەتاح، هاوژین مەلا ئەمین، شوان ئەحمەد، سۆران سێوكانی، بەهمەن تاهیر نەریمان، ماجید خەلیل، بەختیار عەلی، عەزمی بشارە، د.محەمەد جەواد، هاشم ساڵح، مستەفا زەڵمی، د.محەمەد شەریف، مەلای گەورە، مەسعود محەمەد..تاد.
ئەم نووسەرە هەڵكەوتوانەی كۆن‌و نوێ‌، دەتوانن، تاریكی مێژوومان، رووناك بكەنەوە.
بەندە، هێندەی بتوانم، بابەتیانە هەندێك بابەتی ئەم زنجیرە نووسینە، دەنووسم.. هەتا مێژوو بكەینە ئاوێنە.. نەك وێرانە!!

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      53 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      71 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      41 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      69 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      58 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      54 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو