مەلا بەختیار

راسپاردنی كازمی‌و ئەركی هێزە كوردستانییەكان

  2020-04-12 00:36      83 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدوا سەرەنجامدا، هێزە شیعەكان لەسەر كاندیدی هاوبەش رێكەوتوون‌و سونییەكانیش، رازی كراون! وەكو هەڵوێستی سەرەتایی، یەكێتی‌و پارتی لەسەر راسپێردراو رازی بوون، لەوە دەچێ‌ لایەنە كوردستانییەكانی تریش، بەگشتی بەم راسێردراوە، رازی بن!  دوای بگرەو بەردەی راسپێردراوەكانی چەند مانگێ‌ لەمەوبەرو شكست پێ هێنانی محەمەد تۆفیق‌و زورفی، لەم دۆخەی عیراقدا، رێكەوتن لەسەر راسپێردراوی ئێستا بەڕێز (مستەفا كازمی) سەرەتای نەخشەڕێگایەكی باشە، بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی عیراق.. عیراقێك، لەبەر كێشە ئابووری‌و سیاسی‌و ئەمنییەكانی، سەرباری پەتای كۆرۆنا، خەریكە هەناسەی لێ دەبڕێ‌!  
دیارە رازیبوونی لایەنە كوردستانییەكان، وەكو هەڵوێستی سەرەتایی، كارێكی گونجاوە، بەندە، لەدوورەوە بەڕێز كازمی دەناسم، بەڵام ناتوانم، فاڵ بۆ سیاسەتی دوای پەسەندكردنی كابینەكەی بگرمەوەو ناتوانم دڵنیا بم، لەناو هاوكێشەكانی ناوچەكە، عیراق، ئاستەنگی ئابووری، گرفتەكانی هێزە شیعەكان‌و سونییەكان، كێشەی نەوت لەنێوان هەرێم‌و بەغداد، ئایە پابەندی دەستوور دەبێ‌‌و دەشبێتە مایەی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێم‌و بەغدا.. بەتایبەتی لەئەركی بودجەو مووچەو ماددەی (140).
لەكاتێكدا كێشەی رێژەی هەناردەی نەوت، داهاتی نەوت، قەرزەكانی هەرێم، ئاكامی گەمارۆی سەپێنراوی حكومەتی عیراق بۆ سەر هەرێم، لەڕووی یاساییەوە هێشتا چارەسەر نەكراوە، ماددەی (140) هەڵپەسێردراوەو دەماری شۆڤێنیەتی عەرەبی‌و توركمانی‌و تایفەگەری، هێشتا ئەستوورە، لەبەر ئەو هۆیانەو هۆكارگەلی دیكە، دەڵێم: هەق نییە، بەرپرسەكانی كوردستان، پێش رێكەوتنی كۆنكرێتی لەنێوان حكومەتی هەرێم‌و بەغدا، پەلە بكەن لەئاخاوتنی خۆشبینی. رێزو متمانەی هەمیشەیی لەسیاسەتدا نییە، تەنها بەرژەوەندی هەمیشەیی لەسیاسەتدا هەیە، داوام وایە، حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕەچاوكردنی دۆخی عیراق، ناوچەكە، هەرێم‌و بەغداو پەتای كۆرۆنا، بەپرۆژەیەكی هەمەلایەنەی هاوسەنگ، بكەونە گفتوگۆ لەگەڵ راسپێردراوی نوێ‌، بەڕێز كازمی دوای دانوستان‌و ئومێدی رێكەوتن، ئینجا، بەرپرسەكان، ماف بەخۆیان بدەن، حوكم لەسەر ئایندەی كابینەی كازمی بدەن، بەڵێ‌ لێكدانەوە باشە؛ بەڵێ‌ پێشنیاز باشە؛ بەڵێ‌ ئومێد خواستن باشە، بەڵام هەڵەیەكی گەورەیە، لەبەرئەوەی هەموو لایەك شەكەت بوون‌و دۆخەكەش ئاڵۆزەو خەڵكیش لەكەرەنتینایە، بەبێ‌ دەرس وەرگرتن لەسیاسەتی سەرۆك وەزیرەكانی پێشوو، كە لە كازمی سیاسیترو تێكۆشەرتریش بوون، پەیوەندی مێژوویشیان لەگەڵ پارتی‌و یەكێتی هەبوو، هەڵەیە، دۆخەكە لایەنە كوردستانییەكان دەستخەڕۆ بكات‌و قوڵتر رووداوەكان، هاوكێشەكان، بەرژەوەندییە نوێكان، ناكۆكییەكانی ناوچەكەو عیراق نەخوێنینەوە.. تكایە، هەموولایەك وریا بن، با لەكونێكەوە، چەند جارێك پێمانەوە نەدرێ‌.

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      63 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      56 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      74 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      43 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      72 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      61 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      56 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو