مەلا بەختیار

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست

  2020-04-12 14:14      68 جار بینراوە        کۆمێنت

بەشی پێنجەم

عوسمانیەكان؛ بەهۆی ستەمكاریەوە سەركەوتن‌و
بەهۆی ستەمكاریشەوە ژێركەوتن
قەڵمڕەوی عوسمانی، كە لە كۆتایی سەدەی چواردەهەم، بە هێزی هۆزێكی تورك نەژادەوە، سەردەكەون‌و ساڵی 1453 قوستەنتینیەی پایتەختی رۆژهەڵاتی بیزەنتینیەكان رزگار دەكەن، ئایە، راستە، "دەوڵەتێكی پارێزراوی خودایی" بوو؟
ئایە، وا بوو، هەموو پێكهاتە و ئاین‌و ئاینزاكان، لەسایەی خەلیفەی سێبەری خودا لەسەر ئەرز، بە ئازادی دەژیان، لە سنوری قەڵمڕەوەكەدا؟
ئەو سەرگوزشتانە، چۆن هەڵدەبەستران‌و عوسمانیەكان چۆن سەركەوتن‌و بۆ چیش تێك‌و پێك شكێندران؟
ئەو راستیگەلە، بە خۆڵەمێشی نەبونی لێكۆڵینەوە، وەكو ژیلەمۆی روداوە راستەقینەكانی مێژووی عوسمانیەكان، هێشتا داپۆشراوون، بەڵام تین‌و تاوی دەرخستنی راستییەكانیان، شنەبای ئەقڵ‌و لێكدانەوەی زانستیانەی دەوێ‌.. بگەشێنەوە. جارێ‌ با لە ژیللاوە، بگەڕێینەوە بۆ چۆنیەتی داڕمانی قوستەنتینیە، كە عوسمانیەكان رزگاریان كرد و دیقەت بدەن:
دەسەڵاتدارانی قوستەنتینیە بە رادەیەك گەندەڵ‌و لاواز بون، چیكە توانای پاراستنی ئەرسەدۆكسەكانیان لە چواردەوری ئیمپراتۆریەتی بیزەنتینیەدا نەمابوو، بۆیە خێرا پایتەختەكەیان كەوتە چنگی توركە عوسمانیەكان."بڕوانە: حمد انیس (الدولە العثمانیة والشرق العربي) 1514-1914. ص:23"
ئەوەیان پایتەختی بیزەنتینیەكان لە رۆژهەڵات، كە ئاكامی گەندەڵی دەسەڵاتی مەسیحی، روخاوە. با بچینە میسر و سعودیەو باكوری ئەفریقیاش، بزانین، دەسەڵاتدارانی مەمالیك، كە خۆیان بە خەلیفەی ئیسلام‌و پارێزەری شوێنە پیرۆزەكان‌و حەجاجەكان دەزانی، ئەمەیان لە چ دۆخێكی سیاسیدا بون؟ لەمبارەوە دۆخی دونیای ئیسلامیش، خراپتر بووە لە دۆخی دونیای مەسیحی. بەمشێوەیە بووە:
لافلێدانی مەمالیك بۆ مافی ئیمامێتی لەسەر جیهان، بە هیچ جۆرێ‌ لەلایەن رای گشتی موسڵمانەوە قبوڵ نەدەكرا. بەهێزترین سەرۆكەكانی ئیسلامی لە سەدەكانی چواردەهەم‌و پانزەهەمدا، سەردارێتی مەمالیك‌و پاراستنی شارە پیرۆزەكانیان قبوڵ نەبوو. "بڕوانە: بارتولد (الخلیفة والسلطان) مقالات، المجلد السادس. موسكو 1966. ص:15-78"
لەمبارەوە، بەجوانی سەرچاوە مێژوویەكان پێماندەڵێن: دۆخی میسرو عەرەبستان، پێش هێرشی عوسمانیەكان، ساز بووە داگیر بكرێ‌. بەمشێوەیە:
دەركەوت "خەلیفەی ئیسلام" ناتوانێ‌ گیانی موسڵمانەكان‌و موڵكیان، هەروا، خودی ئاینیش بپارێزێ‌. چیكە "خەلیفەی ئیسلام" پارێزەری شارە پیرۆزەكان‌و سەلامەتی حەجاجەكان نەبووە. سەدان حەجاج بونە دیلی پورتغالیەكان‌و خەڵكێكی زۆریش كەوتنە چنگی دەشتەكیەكان لە راپەڕینی (1502-1508)دا.
ئەم رووداوانە، رێڕەوی روداوەكانیان گەیاندۆتە ئەم دۆخەی خوارەوە:
ساڵی 1503 مەكە دوچاری داگیركارێكی تێكدەرانە بوو. هاوسەردەمەكان بە روداوی داگیركاری قەرامیتەكانیان دەچواندن. 1506 زیارەتی حەج بۆ یەكەمین جار لە سەردەمی مەمالیكدا راگیرا و سەرەنجام جیهانی ئیسلامی پێ هەژا. پرسیاری سەرەكی قوت بوەوە كە: كێ‌ دەبێتە خەلیفەی موسڵمانان‌و سەركردەی ئەو سەردەمەی جیهانی ئیسلامی؟ "بڕوانە (الفتح العثمانی للأقطار العربیة) 1516-1574. نوسینی نیقولای ئیڤانوف. ص:54-55"
بە مەبەست ئاماژەمان بە چەندین دەق‌و سەرچاوە كرد، هەتا خوێنەر ببەینەوە ئەو بارودۆخەی چۆن عوسمانیەكان، وەكو هۆزێكی تورك نەژاد.. توانییان، هەموو دەسەڵاتەكانی ئیسلامی عەرەبی لە عەباسیەكان، مەمالیك.. تەنانەت سەفەویەكانیش، لە رۆژهەڵاتی ئیسلام‌و باكوری ئەفریقیا و كەنداودا، بسەنن. سەركەوتنەكە پاداشتی خودایی‌و كاریگەری روحی نەبوو. بەڵكو گەندەڵی.. دەسەڵاتەكانی مەسیحی‌و ئیسلامی بوو، كە زیرەكانە، خەلیفەكانی عوسمانی، بەناوی رزگاركردنی جیهانی ئیسلام‌و هەژاران‌و لێبوردەیی قۆستیانەوەو سەركەوتن، بەڵام زۆری نەخایاند.. خۆیشیان، بەهەمان دەردی كوشندەی بیزەنتینیەكان‌و خەلیفەو ئیمامەكانی ئیسلام، نەخۆش كەوتن‌و.. بە ئێجگارەكی داڕوخان!!

وڵاتانی عەرەبی
سەدەیەك شكست

وتاری زیاتر

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      63 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      56 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      74 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      42 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      72 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      61 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      56 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو