مەلا بەختیار

هەڵسەنگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الأول)

  2020-04-13 20:08      59 جار بینراوە        کۆمێنت

بەشی (37)
(نووسینی بیرەوەری‌و ئاسەواری سەربەخۆیی)
سەنگاپورە لە 9ی ئابی 1965 لەمالیزیا جیابۆتەوە، بەڵام دوای چارەكە سەدەیەكیش ئاسەواری جیابوونەوە لەبیركردنەوەی سەركردەكاندا ماوەتەوەو بابەتی یەكتریان بەهەستیاری وەرگرتووە، لەمبارەوە سەرۆكی سەنگاپورە، دەنووسێ‌:
"لەگەرمەی لێك هەڵبەزینی بۆچوونەكان، یەكەمین بەرگی بیرەوەریەكانم لە 16ی سپتامبەری 1989 كە جەژنی (75) ساڵەی لەدایكبوونمە نووسی، پێش دوو هەفتە لەبڵاوكردنەوەی، رۆژنامەكانی سەنگاپورە كۆپلە كۆپلەیان لێ بڵاودەكردەوە، بریتی بوون لەباسكردنی رووداوەكانی جیابوونەوەمان لەمالیزیا، ئەمەش سەرۆكەكانی مالیزیای توڕە كرد، لەلایەن خۆیان‌و راگەیاندنەكانیانەوە شۆڕشێك لەڕەخنەو هێرش دەستیپێكرد كە گوایە "تەقدیر"ی تەنگژەی ئابووریم نەكردوون‌و لەكاتی ئاستەنگی ئابووری مالیزیادا بیرەوەریەكەمم بڵاوكردۆتەوە، هەروا هەستی كارەكتەرە سەرەكییەكانی هەشتاكانم برینداركردوون..تاد.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەگەریدا لێیان پرسیم: وتم، بەبیرەوەرییەكەمدا چوومەتەوەو لەڕاستیەكانیشم كۆڵیوەتەوە، وشەكانیشم بەدیقەت هەڵبژاردووەو گرەویشم لەسەر ناوبانگی خۆم لەڕاستگۆیەتی نووسینەكانم كردووە، دوای دوو رۆژ وەزیری بەرگرییان قەدەغەی كرد فڕۆكە جەنگییەكانمان بەئاسمانی مالیزیادا بسوڕێتەوە".(ل339)
سەیرە! جیابوونەوەی دوو گەل، كە بەڕێكەوتنیش روویداوە. مالیزیەكان زۆرترین بڕیاریان داوە، كەچی دوای چارەكە سەدەیەكیش هەر هەستیار بوون بەرامبەر سەنگاپورە، بەتایبەتی سەرۆكەكەیان، چونكە لەخۆیان سەركەوتووتر بووە.
لێرەدا.. سەرنج لەوە دەدەم، كە مەرج نییە، بەسەركەوتنی ئابووری‌و تەكنەلۆژی‌و گوزەرانی خەڵكیش، رقی نەتەوایەتی لەناو بچێ‌. تەنها رقەكە كەمدەبێتەوە. بۆی هەیە، لەدۆخی سیاسی نەخوازراویشدا، بتەقێتەوە.
سەرۆكی سەنگاپورە، دەڵێ‌:
"كێشەی ئێمە ئەوەیە كە كاتی خۆی، پێش سەربەخۆیی، داوامان دەكرد مالیزیا مالیزیە بێ‌. واتا: مالیزیا نیشتمانی هەموو پێكهاتەكان بێ‌ نەك تەنها هی مەلاویەكان".(ل339)
لەسەر ئەم كێشەیە، كە مالیزیەكان بەلوتبەرزی، سەیری گەلانی تریان دەكردو زۆرتر پشتگیری مەلاویەكانیان لەهەموو بارێكەوە دەكرد، لەدوا ئەنجامدا بەخراپی لەناو خۆیاندا رەنگیدایەوەو دوچاری تەنگوچەڵەمەی ئابوری كردن، لەمبارەوە دەڵێ‌:
"مەهاتیر سەرۆكی مالیزیا سەركردەی ئازا بوو دانی بەهەڵەكانی ناو گوتی: لەڕابوردودا، بەهۆی ئەوەوە كەسانی ناشایستەمان رادەهێنا، وڵات داهاتێكی زۆری بەفیڕۆ چوو، توانای ئەوانەی كە هەلی خۆپێگەیاندن‌و پەروەردەیان هەبووە، لەبەرچاو نەدەگرت..".(ل340)
ئەمەیە، سیاسەتی هەڵە، بەرنامەی هەڵە، بەناوی نەتەوەی باڵادەستەوە، هەرچی پارەی بۆ تەرخان بكرێ‌، لەبەرئەوەی لەسەر بنچینەی نایەكسانی‌و نادادپەروەری سیاسەتەكە دانراوە، شكست دەخوات، دەركەوت ئەم سیاسەتە ئابوورییە نەتەوایەتیە گۆشەگیرە، ئابووری مالیزیای دووچاری شكستی گەورە كرد، ساڵی 1999 سەرۆكی مالیزیا بەتەواوی دانی بەهەڵەی سیاسەتی گۆشەگیری نەتەوەیی رابردوودا ناوەو بواری كردۆتەوە بۆ چینی‌و هیندی‌و پێكهاتەكانی تریش، سوود لەسامانی وڵاتەكە بۆ پرۆژەی جۆراوجۆر وەربگرن.
تائێستاش، لەوڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەو ئازایەتیەی سەرۆكی مالیزیایان نییە، تا ئێستا تورك‌و عەرەب‌و فارس.. نەتەوەی سەردەستەی سیاسی، ئابووری، یاسایی‌و كولتوریشن!

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      53 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      71 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      42 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      69 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      58 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      54 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو