مەلا بەختیار

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست

  2020-04-13 23:27      81 جار بینراوە        کۆمێنت

(بەشی شەشەم)
عەقڵی زڕو قەڵەمی نەزۆك‌و مێژوو
سوپاس بۆ هەندێك كۆمێنت كە بەجوانی رەخنە دەخەنەڕوو، هەندێكیشیان شارەزان لەمێژووی عوسمانی، بەڵام
جێی داخە هەندێك كۆمێنتنووس، جگەلەوەی شارەزا نین لەمێژوو، بەڵام سەیرەكە لەوەدایە بەندە باسی (500) ساڵ لەمەوبەر دەكەم، ئەمانە دەنوسن: ئەی بۆ باسی حكومەتی هەرێم‌و یەكێتی ناكەی؟ دیارە نەك ئاگایان لەمێژووی دێرینە نییە، بەڵكو لەوەش بێئاگان كە هاوكاتی ئەم كورتە وتارانە، بابەتەكانی وڵاتی سەنگاپورەم تا ئێستا لە(37) بەش باسكردووە، لەهەموو بەشێكیدا، باسی حكومەتی هەرێمیش دەكەم. دەی من چی لەو كۆمێنتنوسانە بكەم، كە ئەزییەت ناكێشن، لەهەمان پەیجی خۆمدا بابەتەكان ببینن. ئەو كەسانە هەر بەئەندازەی نووسینی كۆمێنتەكانیان لەسیاسەت‌و مێژوو تێگەیشتوون. گەردنیشیان ئازاد بێ‌!
() () ()
لەو كەسانەم، هەمیشە مێژوو دەخوێنمەوە؛ پێشموایە، سیاسی‌و نوسەرێك شارەزای قوڵی مێژوو نەبێ‌، هزری زڕو قەڵەمەكەی نەزۆكە، كاتێك، قوڵ قوڵ دەبیتەوە لەمێژوو، باشتر تێدەگەیت هۆیەكانی هەژمونگەری ئاین بەدرێژایی مێژوو، چی بوون‌و چۆن چۆنیش ئایین‌و مەزهەب، كۆن‌و نوێ‌ توانیویانە بۆ قۆناغێك ئاڕاستەی مێژوو بەویستی سوڵتان‌و خەلیفە و ئیمامەكان‌و بەپاساوی مەزهەبی لەپێناوی سەرخستن‌و پاراستنی دەسەڵاتی سەدەكانی ناوەڕاست، وەربچەرخێنن.
هەڵەیەكی كوشندەیە، وا تێگەیشتبین، ئایین‌و مەزهەب‌و ئاینزاكان، رووداوێك یان پەیامبەرێك یان جەنگێك‌و سەركەوتنێك، سەپاندوونی، ئەم تێگەیشتنە تەنها لەسەر بنەمای ئەنجامی زاڵبوونی ئایین‌و مەزهەبەكان بونیاتنراوە، بەهێزبوونی ئاین‌و مەزهەب‌و عەقیدە، لەسەردەمی كۆیلەیەتیەوە بۆ سەردەمی جیهانگیری، كە پتر لەدوو هەزار ساڵە، ناكرێ‌، تەنها شەتەك بدرێتە سەرخانی ژێرخانی چینەكان‌و سیستەمەكان من لەساڵی (1989)وە، وازم لەوە هێناوە ئاینەكان، سەرخانی سیستەمی دەرەبەگایەتی بووبن‌و بەس!!
لەم سەردەمەی تەكنەلۆژیاو ئەوپەڕی پێشكەوتندا، كە كەم نهێنی گەردون ماوە، بەهەزاران هەزار دورایی ساڵە تیشكی ئەستێرەكان لەكەوندا، دۆزراونەتەوەو نەك هەر سەلمێندراوە، ئەرزو ئەستێرەكان لەدەوری خۆردا دەسوڕێنەوە، بەڵكو سەلمێنراویشە، قوڵی ئاسمان، نەك لە (7) چین پێكنەهاتووە، بەڵكو لە هەموو چركەساتێكدا، فەزا لەكشانەوەو زیادبووندایە. ئینجا سەیری ئادەمیزاد دەكرێ‌، ئاین‌و مەزهەبەكان، تا ئەمڕۆش، هەژموونگەریان لەهەموو فەلسەفەكانی تر، زیاترە، دەی با بگەڕێنەوە بۆ دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر، كە بەشەریەت، رەنگە دوو هەزار خوێنەواری وشیاری تیا نەبووبێ‌، هەزاران پرسیاری بێوەڵام، داستانی سەیرو سەمەرە، ئەفسانەی هەڵبەستراو، تەوتەمی سەرسوڕهێنەر دەكرانە پەرستگا، زۆربەی ئادەمیزاد، تەنها لەسەر بەروبومی سروشت دەژیان، لەناو ئەو ژینگە دەرونییە پڕاوپڕ لەپرسیاری ترسناكی بێوەڵام، لەسەر سروشت، ئەودیو سروشت، ژیان، ئەقڵ، هزر، مردن، ژیانەوە، خوداوەندەكان..تاد.
ئا لەو سەردەمانەدا، بێگومان، ئاین‌و ئاینزاكان، بەئاسانی رۆچونەتە ناخی خەڵك‌و پێ بەپێی، قۆناغەكان‌و پێویستیی پاراستنی دەسەڵاتەكان، ئاین‌و مەزهەبەكان، بە چاكی كراونەتە چەكی ئایدیۆلۆژی حاكمی دینی‌و حكومەتی دونیایی. تائێستاش، درێژەی ئەو كاریگەرییە، لەبەر نەبوونی ئەلتەرناتیفی روحی دڵنیاكەر، لەجیهاندا، لەزۆر وڵاتدا كاریگەرە.
مێژوو پێماندەڵێ‌: هەمیشە، بۆشایی دەرونی مرۆڤ ‌و مرۆڤایەتی وایكردووە، كاتێك هەر كۆمەڵێك، لەكۆندا دواكەوتوو، لەتازەشدا پێشكەوتوو، دووچاری قەیران‌و هەژاری‌و جەنگ بۆتەوە.. برسێتی‌و كارەساتەكانی جەنگ، وایان كردووە، زۆرینە لەباری دەروونییەوە، ئامادەبن باوەڕ بەپروپاگەندەی هێزی جەنگاوەرو سەرداری سەركەوتوو بكەن، زۆر جاریش باوەڕی روحی ئەمجۆرە باوەڕانەی درێژ درێژ كردۆتەوە. كەم ستەمكاریش هەیە لەمێژوودا، لەدوای سەرهەڵدانی ئاین‌و مەزهەبەكان، بە بەڵێنی لایەنگری هەژاری‌و دژایەتی ستەمكاری، زۆرینەی خەڵكی فریو نەدابێ‌، لەبەرئەوەی روداوەكانی مێژووش لەم وڵاتانەی خۆماندا، لەچوارچێوەی داخراودا روویانداوە، كارەساتەكانی مێژوو هەمیشە سەد بارە بوونەتەوە.
بەشێك لەم بۆچوونانەم لەساڵی (1989) لەكاتی نووسینی كتێبی "شۆڕشی كوردستان‌و گۆڕنكارییەكانی سەردەم" باسكردووە. زۆرتریش، لەدوای گۆڤاری (مەدەنیەت-1998)‌و دەركردنی رۆژنامەی (چاودێر-2004)‌و بەستنی كۆنگرەی (دابڕان-2015) بەدواوە، جەختمان كردۆتەوە.
ئەم بەشە، زۆرتر، روونكردنەوە بوو لەسەر كۆمەڵێك پرسیارو كۆمێنت.. بەڵام هەر پەیوەستە بەزنجیرەی وتارەكانەوە.

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      53 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      71 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      41 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      69 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      58 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      53 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو