ئێستا
تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا
سەڵاح كوێخا

یادی ئەنفال لەدڵ و ده‌روونماندایە

  2020-04-13 23:53      68 جار بینراوە        کۆمێنت

ئه‌نفال وه‌ك دڕندانه‌ترین و قێزه‌ونترین تاوانی مێژووی مرۆڤایه‌تی، وه‌ك گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی كۆمه‌ڵكوژی
دژ بەگه‌لێک، هه‌ر به‌ته‌نها بریتی نه‌بوو ەلكوشتن و بڕین و زینده‌به‌چاڵكردنی هاووڵاتیانی كورد، به‌ڵكو ئه‌جێندایه‌كی گه‌وره‌ی شۆڤینیزمی بەعسی عه‌ره‌بی له‌پشته‌وه‌بوو كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی سه‌دام حسێن دژبه‌ كوردستانیان به‌رپایانكردبوو، كه‌به‌داخه‌وه‌ ئاسه‌وارو جێده‌ستی ئه‌و تاوانه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ تا ساڵانێكی زۆر و بگره‌ تائێستاش له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافی و سیاسی و ئابووریی ئه‌م نیشتمانه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌.
پرۆسه‌ی ئه‌نفال درێژكراوه‌ی تاوانی كیمیابارانی بالیسان و شێخ وه‌سانان و هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌یان شارو ناوچه‌ی دیكه‌ی كوردستان بوو،ئه‌ڵقه‌یه‌كی ته‌واوكاری بوو له‌ زنجیره‌ی نائه‌خلاقییه‌كانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام، ئه‌نفال كارێكی نه‌كرده‌بوو پرۆسه‌یه‌كی به‌دناوی مێژوویی بوو كه‌ ئازیزانمانی ڕاپێچی نادیاریكرد.
هاووڵاتیانی ئازیز… كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت،
یادی ئه‌مساڵی تاوانی ئه‌نفال وه‌ك كاره‌ساتبارترین یاده‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان، هاوزه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ بوونی مه‌ترسی ڤایرۆسێكدا كه‌زیاتر لە(٢٠٠) وڵاتی سه‌ر گۆی زه‌وی پێیه‌وه‌ سەر‌قاڵ بووەو ژیانی ئاسایی به‌شێویه‌كی به‌رچاو په‌كی كه‌وتووه‌ !!
هه‌ربۆیه‌ له‌چوارچێوه‌ی خۆپارێزی و خه‌ڵكپارێزیدا كه‌دڵنیایین ئێوه‌ی كه‌سوكاری قوربانیان، لەهه‌ر كه‌سێك خه‌مخۆرترن بۆ پاراستنی گیانی هاوشارییان و هاونیشتمانیان، بڕیاردراوه‌ هیچ چالاكییه‌كی فه‌رمی له‌ كوردستان بۆ ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ به‌ڕێوه‌نه‌چێت!!
به‌ڵام سۆزو په‌یمان ده‌ده‌ین خه‌می ئێوه‌ی كاره‌ساتبار لەلوتكه‌ی پیرۆزییه‌كانی ئه‌م نیشتمانه‌دا به‌رز ده‌هێڵینه‌وه‌و یادی شه‌هیدبوونی ئازیزانمان له‌ دڵ و ده‌رونماندا به‌رز ڕاده‌گرین.
به‌ڕێزان ٣٢ ساڵه‌ ئازیزانی شه‌هیدی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ لەبیابانه‌كانی جه‌ورو سته‌م له‌نێو لمی بێ ڕۆحی نوگره‌سه‌لمان و عه‌رعه‌ر چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ زێدی خۆیان.
ئیمه‌ نیگه‌رانین له‌خاوی به‌ڕێوه‌چوونی ڕێكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕوفاته‌ پیرۆزه‌كانیان.
بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندینجار هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆمانمان داوه‌ته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و پرسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارو په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ كاری پێویست بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان.
به‌داخه‌وه‌ كه‌ هه‌مووان ئه‌و راستییه‌ ده‌زانین بردنی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ بەهۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی وه‌ك (تراكتۆر) كه‌متر له‌ساڵیكی پێچوو، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌ی روفاته‌ پیرۆزه‌كانیان خه‌ریكه‌ نزیكده‌بێته‌وه‌ له‌ نیو سه‌ده‌!!
ئومێدمان وایه‌ هه‌رچی زووه‌ ئه‌و كاره‌ ته‌واو نه‌كراوانه‌ ته‌واوبكرێن.
لێره‌شه‌وه‌ به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ وه‌كو ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌ی هه‌موو هه‌ماهه‌نگی و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كین بۆ ئه‌و كاره‌
ته‌نها له‌پێناو ئاسووده‌كردنی رۆحی شه‌هیدانی جینۆساید و ئارامبوونه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كانماندا.
سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان
نه‌فره‌ت لەدوژمنانی كوردستان
*سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو