كاروان یاروەیس

کورد هەقی بەسەر لیبیاوە چیە؟

  2020-04-14 20:56      71 جار بینراوە        کۆمێنت

لەسەرەتای پەرەسەندنی (بەهاری عەرەبی)  لەسوریا و ڕزگارکردنی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، سەرۆک (مام جەلال) ڕای وابووە، کە هێزەکانی باشووری کوردستان بەتایبەتی (یەکێتی) و (پارتی) تەنها هاوکار و پاڵپشتی (ڕۆژئاوا) بن و دەستێوەردانی لە کاروباری ناوخۆییان نەکرێ، بۆ ئەوەی ئەو ئەزموونە تاڵەی (براکوژی) لە باشووری کوردستان پێدا تێپەری له ڕۆژئاوا دووبارە نەبێتەوە. 
 (یەکێتی)  هەر لە سەرەتاوە بەو سیاسەتەی سەرۆک (مام جەلال) لەگەڵ (ڕۆژئاوا) مامەڵەی کردووە، ئەوپەری پاڵپشتی سیاسی و لۆجستی پێشکەش بە ڕۆژئاوا کرد، هەرچەندە باجیشی دا، بەڵام وەک ئەرکێکی نەتەوەیی لێدەروانی  و سارد نەبوەوە درێژەی پێدا. 
بەڵام بەداخەوە، لایەنی تر، بە پێچەوانەوە جوڵانەوە، دەستوەردانیان کرد، لایەنی سیاسی و هێزی سەربازی و میدیای سێەر و کارتۆنیان دروستکرد و  لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژئاوایان پەرت کرد. بەڵام یەکێتی هەوڵی زۆردا، کێشە سیاسیەکانی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژئاوا چارەسەر بکات و ڕۆڵی (نێوەندگیر) بگێرێ، بەڵام بەهۆی دەستێوەردانەوە نەیانهێشت سەربگرێ.
دروستکردنی (هێزی ڕۆژ)  کە ژمارەیان نزیکەی (٥۰۰۰) چەکدار دەبن، یەکێک لەو هۆکارانەی، کە کێشەکانی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژئاوایان قووڵتر کردەوە، چونکە مەترسی بەریەککەوتنی چکداری خوێناویان لە ڕۆژئاوا دروستکرد. 
(یەپەگە) کارێکی باشی کرد، نەیهێشت یەک چەکداری (ڕۆژ) بچێتەوە ڕۆژئاوا، چونکە ئێستا واقعی سیاسی و سەربازی ڕۆژئاوا جۆرێکی تر دەبوو. 
چەکدارەکانی (ڕۆژ) لە هەندێ هاوکێشەی ناوخۆی باشووریش بەکارهێنران، لەوانە، بەشداری کردنیان لەهەڵبژاردنەکان لەهەرێم لەدەنگدانی تایبەت وەک پێشمەرگە. 
ئێستا هەواڵەکە سەیرەکە ئەوەیە، چەکدارێکی (ڕۆژ) بەناوی (شاکر فەرمان) لە ریزی تیرۆریستەکانی لەلیبیا دەستگیر بکرێ!
بەدرێژایی مێژوو لیبیا دۆست و پشتیوانی دۆزی ڕەوای کورد بووە، بەتایبەتی سەرکردەی کۆچکردوو (عەقید موعەمەر قەزافی)، کە هاوکاری ماددی و سیاسی کوردیان کردووە، بەتایبەتی شۆڕشی نوێ.
پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا چەکداری کورد ئیشی چیە لە لیبیا؟ ئایا چۆن تورکیا وبەچ شێوەیەک ئەو چەکدارانەی بردۆتە لیبیا لەکاتێکدا ئەوان لە باشوورن و بێ پرسی پارتی ناتوانن هەنگاوێ بهاون؟

وتاری زیاتر



حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی ‬ كاروان یاروەیس
2020-03-28 18:32      70 جار بینراوە

بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      138 جار بینراوە


عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      178 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      196 جار بینراوە




بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      191 جار بینراوە

مووچەی نوێنەرانی گەل!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-04 12:06      226 جار بینراوە

فایلی تەعریب ببەن بۆ بەغدا‬ كاروان یاروەیس
2018-02-25 15:39      251 جار بینراوە




كورد خەریكی چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2017-12-03 10:59      415 جار بینراوە


گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر! ‌‬ كاروان یاروەیس
2017-10-23 10:05      421 جار بینراوە

پەیامەكەی سیستانی‬ كاروان یاروەیس
2017-10-01 15:49      267 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو