مەلا بەختیار

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست (بەشی حەوتەم)

  2020-04-14 21:16      81 جار بینراوە        کۆمێنت

عوسمانیەكان؛ لە دادپەروەریەوە بەرەو تراژیدیا

هەڵەیەكی مێژوویی‌و بونیەویە، حوكم لەسەر ئیمپراتۆریەتێك بەهۆی شكستی لە جەنگی یەكەمدا بدرێ‌. ئەی پێشتر؟
پێشتر، عوسمانیەكان، بەحوكمی ستەمكاری بیزەنتیەكان لە رۆژئاواو رۆژهەڵاتدا، هەروەها، لەبەر بۆگەنی عەباسیەكان.. بەتایبەتی مەمالیك، زۆربەی تورك‌و عەرەب، بگرە، سلاڤیەكان‌و مەسیحیەكانیش، بەتایبەتی جوتیارو هەژارەكانیان كە لەژێر باری سەختی بێگاری‌و ستەمكاری پڕوكابون، لە باری دەرونیەوە، بەئاسانی كەوتنە ژێر كاریگەری پروپاگەندەی عوسمانیەكان.. كە لەچاو دەسەڵاتدارانی مەسیحی‌و ئیسلامی پێشتر، بە رزگاركەرو نەهێشتنی باج‌و دادپەروەری ناوبانگی دەركرد. ئەو دۆخە وای كردبوو، لەناو وڵاتانی عەرەبیدا، باوەڕی دژایەتی عوسمانی نەمابوو. ئەمە چۆن رویداوە؟
فەتح، لەژێر ئاڵای "رزگاری" چەوساوەو بەشمەینەتەكان ئەنجامدەدرا، مێژوونوسی تونسی (محمود بوعلی) دەڵێ‌: "فەتحی وڵاتانی عەرەبی لەڕێگەی ئاوێتەكردنی دروشمی زاخاودانی مێشك بە ئاین‌و سیاسەتەوە ئەنجامدەدرا". هەروەها دەشڵێ‌: "ئەو دروشمانە وەكو ئەفسون هەستی جوتیاران‌و دانیشتوانی تایبەت بەرهەمهێنەرانی شار و لادێی راكێشاو سۆزی بۆ لای عوسمانیەكان دەوروژاند. ئیتر، پێكهاتەیەكی كۆمەڵایەتی نوێ‌ لەسەر بنەمای ئیسلام‌و یەكسانی، برایەتی لەناو هەموان، دادپەروەری كۆمەڵایەتی، دژایەتی گەندەڵی‌و دەوڵەمەندبونی ناڕەوا.. تاد، پێكهات.
ئەم سیاسەت ئابوری‌و كۆمەڵایەتیانە، لە سەدەی پێنجەمەوە، هەتا كۆتایی سەدەی شەشەمیش، درێژەی كێشا. تەنانەت عوسمانیەكان، گیانی گۆشەگیری تورك زمانیشیان نەدەسەپاند. عەرەب، وەكو نەتەوەی قورئان‌و پێغەمبەرو كولتوری مێژووی ئیسلام، هەستیان بە چەوساندنەوەی نەتەوایەتی نەدەكرد، واتا: سەردەمی دوای بیزەنتینیەكان‌و شكستی عەباسیەكان، بەتایبەتی مەمالیك، كە مەمالیكەكان پشتیوانی سەفەویەكانیشیان دەكرد دژی عوسمانی، دوای ئەم سەركەوتنانە، عوسمانیەكان بە سیاسەتی راكێشانی زۆرینەی خەڵك‌و جوتیاران، سەركەوتوو بون بۆ سەردەمی خۆیان. تەنانەت چینی موڵكداری نوێشیان پێكهێناو ئەرزیشیان بەسەر جوتیارەكاندا دابەش دەكرد. ئەمەش وای كرد، سیستەمی دەرەبەگایەتی كۆن نەمێنێ‌‌و سیستەمێكی تازەی دەرەبەگایەتی-موڵكدارێتی-ئیسلامی هێنرایە گۆڕێ‌. كە مێژوونوسان، بەناوی دەرەبەگی رۆژهەڵاتی ناوزەدی دەكەن. دەرەبەگی رۆژهەڵاتی، واتا: موڵكدارێتی بۆ دەرەبەگ، بەڵام جوتیاریش نەدەبوو وەكو كۆیلە سەیر بكرێ‌. تێكڕای سەرزەمینی قەڵمڕەوی عوسمانیەكان، تەنها موڵكی خەلیفە بوو. خەلیفە ئەرزی دابەش دەكرد. بەشی لە موڵكانە هەبوو. كەی بیویستایە، دەرەبەگەكانی رووت دەكردەوە. ئەمەش لەسەر بنەمای زەكات دان، هێزی چەكدار دروستكردن لەكاتی جەنگدا، بەرات‌و خەڵات ناردن بۆ خەلیفە، سەرپێچی نەكردن لە فەرمانی خەلیفە..تاد. ئەوانە بنەماكانی دروستكردنی موڵكداری زەمین بون. ئەم جۆرە موڵكدارێتییە جیاواز بووە لە چینی ئۆروستوكراتی-ئیكلیركی (پیاوانی ئاینی دەسەڵاتدار) هەرچی هەبووە، لە دەسەڵاتی خەلیفەدا بووە، خەلیفەش سێبەری دەسەڵاتی خودای سەر ئەرز بووە. واتا: پیرۆز بووە!
ئەو ریفۆرمەو، گیانی رزگاریەو، دەستكەوتانە، دەوروبەری دوو سەدەی خایاندووە. ژیانی كۆمەڵایەتی‌و سیاسی‌و بگرە روحیشی گۆڕیوە. بۆیە، نە مەسیحیەكان توانییان بە بانگەوازی خاچپەرستی بگەڕێنەوە قوستەنتینیە (پایتەختی رۆمای رۆژهەڵات) نە سەفەویەكانیش بەناوی مەزهەبەوە ، توانییان سەربكەوون. عەباسی‌و مەمالیكیش، لە بەغداد، شام، یەمەن، میسرو كەنداودا، تێك شكان.
ئەم پێكهاتە چینایەتییە..و رێكخستنەوەی كۆمەڵایەتی‌و سەروەری سونیگەراییە، هاوزەمان بووە لەگەڵ سەردەمی رینیسانس (سەردەمی راچەنین)ی رۆژئاوا كە لە ئیتاڵیاوە سەریهەڵداوە. مەسیحیەت بوون بە دوو ئاڕاستەی ناكۆكی دوژمن بە یەك (كاسولیك‌و پرۆتستانت) بیزەنتینیەكان تێك شكان. لە رۆژئاوادا سەردەمێكی تر سەرهەڵدەدا.. كە هەژمونگەری كاسولیكی لاواز دەبێ‌‌و جەنگی خاچپەرستیش باوی نامێنێ‌. دێینەوە سەر ئەم بابەتە.. كە لە سەدەی حەڤدەهەمەوە بەرەو تراژیدیا سەردەردێنێ‌!
بۆ زانینی زیاتری راستیەکان بڕوانە: کتێبی (الفتح العثمانی للأقطار العربیة) 1516-1574. نوسینی نیقولای ئیڤانوف. ص:٣١٢-٣١٣

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      53 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      71 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      41 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      69 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      58 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      53 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو