د.سەردار عەزیز

ئۆراسیا و شوناسی كوردی!

  2020-04-15 13:29      66 جار بینراوە        کۆمێنت

ئۆراسیا چەمكێكی زێدە ئاڵۆزە: چەندێك بیری لێدەكەمەوە، هێندە زیاتر لێم ئاڵۆز دەبێت. بۆ تێگەیشتن لە چین تێگەیشتن لە ئۆراسیا پێویستە. نازانم چەندێك باس لە ئۆراسیا كراوە لە دونیای كوردیدا، بەڵام كورد لە هەناو و پەراویزی ئەم دونیایەدایە.
مەبەستم نیە لێرەدا زۆر بڵێم. ئەم نوسینانە تەنها یادەوری نوسینی ترن. 
ئۆراسیا سەرەتا ڕەنگە وەك چەمكێكی جوگرافی دەركەوێت. جوگرافیا ڕەنگە وەها دەركەوێت كە بوارێكی بێگوناهە، بەڵام ئەمانە هیچی وەها نین. لە روی جوگرافیەوە ئۆراسیا دیارنیە. ئایا مەبەست لە ئۆراسیا ئەو پانتاییەیە كە ئاسیا و ئەوروپا پێكەوە دەبەستێت، یان مەبەست لێی ئاسیا و ئەوروپایە، یان هیچكامیان؟؟؟
لە روی جوگرافیەوە قوتابخانەی جیاواز هەیە.  بەڵام ئۆراسیا چەندێك جوگرافیە هێندە بەهاییە. بەهایی بەمانای دەربرە لە جوگرافیا بەهاكان. ئۆراسیا لە دیدی ئەوروپیەكانەوە بریتیە لە ئەو پانتاییەی كە ڕەنگە ئەوروپابێت، بەڵام ڕۆژئاوا نیە. كەواتە، جیاوازی هەیە لە نێوان ئەوروپا و ڕۆژئاوادا. ئەمە لە توركیا و هەتا ئاستێكی زۆریش لە گەڵ ڕوسیادا بەرجەستە دەبێت. ئەمەش وەها دەكات كە وڵاتانی ئۆراسیا، پەیوەندییەكی ئاڵۆزیان هەبێت لە گەڵ ئەوروپادا. لە پێشەكی كتێبی دوو ئەوروپادا باسی ئەمەم كردوە.
بەڵام هەركە ئۆراسیا دەوترێت، خێرا جیوپۆلەتیك وەبیر دێتەوە. وەك چەمكێكی جیوپۆلەتیكی ئۆراسیا چەندین رەهەندی هەیە. لە جیوپۆلەتیكی ئەنگلۆساكسۆندا هەر لە ماكندایەرەوە هەتا برژنیسكی ئەم پانتاییە نابێت پشتگوێ بخرێت و بەبێ كۆنترۆڵی ئەم پانتاییە ناتوانرێت دونیا كۆنترۆڵ بكرێت. 
ئەمە بە جۆرێكی تر لە جیوپۆلەتیكی ئەڵمانی و ڕوسیدا دەردەكەوێت. كارل شمت دەقێكی بەناوبانگی هەیە بە ناوی دەسەڵاتی وشكانی و دەسەڵاتی ئاوی، چونكە خۆی ئەڵمانە و ئەڵمان زیاتر خۆیان بە هێزێكی وشكانی دەبینن، ئەوا شمت وشكانی بە باڵاتر دەبینێت لە ئاوی. دیارە دەسەڵاتی ئاوی یانی بەریتانیا و پاشان ئەمریكا. لێرەدا بۆ كورد گرنگە كە جیوپۆلەتیكی بیركردنەوەی ئەم دەقانە بزانێت. هەموو كاتۆلیكە ئەڵمانەكان دژە ئەمریكین. 
ئەمە ئێستا لای ڕوسەكان بەرهەم دێتەوە لە دژایەتی هارتلاند، كە یانی دەسەڵاتی وشكانی، لە گەڵ ڕملاندا كە یانی دەسەڵاتی كەناراو. سەرجەم تێزەكانی ئەلكسەندەر دوگان لە سەر ئەم دیدەیە. 
چین ئێستا ئۆراسیای خۆی بونیاد دەنێت لە ڕێگای ئەو ڕێگایانەی كە بە ئاسیای ناوەند و ئۆراسیادا دروستیان دەكات. چین وەك ڕوس و تورك و ئەوانیتر نیە خۆی خاوەن شارستانیە. 
شایانی باسە تێزی داودئۆغلۆش تێزێكی ئۆراسیاییە بە ئیمتیاز.
لە نێو ئەم تیزە جیاوازانەدا بۆ دونیای دەوری ئێمە، ئێمە چی بەرهەم دەهێنین جگە لە ڕەخنە یان بیالامەعنا جنێو!

 

وتاری زیاتر

ساتە کیسنجەرییەکان!‬ د.سەردار عەزیز
2020-06-01 20:24      25 جار بینراوە

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      52 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      40 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      43 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      77 جار بینراوە

دێوی حوکمڕانی‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-28 21:12      66 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      72 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      52 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      44 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      77 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      62 جار بینراوە


کورد لەسەدەی بیست و یەکدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-11 15:26      65 جار بینراوە

رۆشنبیرو وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-06 22:05      73 جار بینراوە





کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      66 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      53 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      82 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      92 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      91 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      76 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      81 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      88 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو