مەلا بەختیار

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست (بەشی هەشتەم)

  2020-04-15 13:33      69 جار بینراوە        کۆمێنت

كارەساتەكانی سەفەوی‌و عوسمانی
قسەكردن لە كێشەی دێرینەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەنجامەكەی دژی زانستی مێژوو دەبێ‌، ئەگەر نەگەڕێینەوە بۆ ناكۆكی خوێناوی سەفەوی‌و عوسمانی لەناوچەكەدا، بەتایبەتی لەعێرقدا، جارێ‌، بەحوكمی ئەوەی سەدان ساڵە ئێران، نوێنەرایەتی سیاسی-ئایدیۆلۆژی شیعەگەرایی دەكات، وا باوە، كە لە بنچینەدا مەزهەبی شیعە، لەناو ئێراندا، سەریهەڵداوە. كە ئەمە زۆر دورە لەڕاستیەوە. تەنانەت، كاتێك شیعەگەرایی لەعێراقدا، لەدوای شەهیدكردنی ئیمامی عەلی‌و حوسێنی‌و كوڕی‌و نەوەكانی، هەتا سەدەی شانزەهەمیش، ئێران، جگە لە چەند شارێكی، لەوانە قوم، زۆربەی شارەكانی سونیگەرا بون. لەوانە ئەسفەهانی پایتەختی دێرینەی ئێرانیش.
كە عوسمانیەكان هاتنە ئارا، لەسەرەتاوە، كێشەی سەرەكییان لە سەدەی چواردەهەمدا، دەسەڵاتی كاسولیكی‌و ئاڕاستەی (فتوحات)یشیان، رۆژئاواو ئۆروپا بووە، نەك رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە ئێرانیش. دوای زیاتر لە (188) ساڵ شەڕی چاڵدێران (1514) لەنێوان عوسمانی‌و سەفەویدا دەستپێدەكات.
لە بەغدادیش، سەدان ساڵ شەڕی ئەهلی شیعەو سوننە پێش سەرهەڵدانی سەفەویەكان رویداوە. بەڵام دوای تەقینەوەی كێشەی سەفەوی‌و عوسمانی، خەڵك، لە رووی مەزهەبیەوە بەسەر هەردوو قەڵمڕەودا، لەسەر بنەمای تایفەگەری دابەشبوون. دیقەت بدەن توێژەرێكی كۆمەڵناسی بەناوبانگی عێراقی-عەرەبی، لەمبارەوە لە چی توێژیوەتەوە:
"خەڵكی عێراق لەوكاتەدا هیچیان لەبارەی چەمكە سیاسیە نوێكان وەكو نیشتمانپەروەری‌و نەتەوەیی‌و سەربەخۆیی نەدەزانی. زۆرتر خەم كە بیریان لێدەكردەوە هەستی ئایینی كە بە دەمارگیری تایفەگەری دەریاندەبڕی. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ‌ كە ئێرانیەكان‌و توركەكانیان بە بێگانەی داگیركەری وڵاتەكەیان‌و سود لە سەروەتەكەی وەربگیرێ‌، نەدەزانی، بەڵكو هەر تیپێك سەیری ئەو دەوڵەتەی كە مەزهەبەكەی سەر بەو دەوڵەتە بوو، بە پارێزەری ئاین‌و رزگاركەری پەیڕەوانی سەیر دەكرد".
لە درێژەی ئەم توێژینەوەیەدا، قوڵتر دەڕوانێتە دۆخی كۆمەڵایەتی عێراق‌و دەنوسێ‌:
"ئەوەیان بەس بوو كە دەوڵەتەكە پەیڕەوی لە مەزهەبەكەیان بكات‌و گۆڕی ئیمامەكانیان بونیات بنێ‌‌و بایەخ بە رێوڕەسمی ئایینی تایبەت بەخۆیان بدات".
عوسمانیەكان، پێش جەنگی چاڵدێران (1514) بەپێی بەڵگەكانی (د.عەلی وەردی) دەڵێ‌:
"سوڵتان پۆلیسی نهێنی پێكهێناو ناردنی بۆ سەرجەم وڵاتانی ئاسیا و ئۆروپای ژێر فەرمانڕەوایی عوسمانی بۆ سەرژمێری شیعەكان. بۆی دەركەوت (70 هەزار) شیعەن لە ژن‌و مناڵ‌و پیاو. دوای دڵنیابون لە ژمارەو شوێنی شیعەكان، سوڵتان سەربازی بۆ ئەو شوێنانە بەپێی ژمارەیان لەو شوێنانە نارد. رایسپاردن لە یەك ئان‌و كاتدا، هەموو شیعەكان بگرن. چل هەزاری لێ كوشتن‌و باقیەكەی خستنە زیندانەوە". (بۆ سەرچاوەی زانیاریەكان: لمحات اجتماعیە من تأریخ العراق الحدیپ. الجز‌و اڵاول. د.علی وردی. ص15-48"
ئەم راستیانەو ئەم تاوانە، بەشێكی هەرە كەمی، تەقینەوەی كێشەی شیعەو سوننە بووە لەنێوان سەفەوی‌و عوسمانیەكاندا. بەهیوا زانیاری زیاتریان لەسەر بنوسین.

 

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      55 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      73 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      42 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      72 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      61 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      56 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو