رەنجدەر بەهادین

ویست و ئیرادەی حكومەت لەدانی مووچەی فەرمانبەران

  2020-04-15 23:01      168 جار بینراوە        کۆمێنت

نزیك دەبینەوە لە مانگی پێنجی 2020، بەڵام هێشتا دیار نییە چ كات دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ.
لەماوەی رابردوودا دەنگۆیەك هەبوو بۆ كەمكردنەوەی مووچە یاخود هێنانەوە كایەی پاشەكەوتكردن و بۆ ئەمەش بەپێی زانیارییەكان چەند چوار پێشنیاز لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا خراونەتەڕوو كە هیچیان لەبەرژەوەندیی مووچەخۆراندا نین:
یەكەمیان: دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەك كەتەنها بنەڕەتی واتە (اسمی) فەرمانبەران بدرێت و هیچی تر.
دووەمیان: تەنها دەستكاری مووچەی ئەو فەرمانبەرانە بكرێت كەمووچەكانیان لەسەروو ملیۆنێكەوەیەو ئەو فەرمانبەرەی مووچەكەی لەخوار یەك ملیۆن دینارە دەستكاری ناكرێت.
سێیەم: مووچە بە (45 بۆ 55) رۆژ جارێك دابەشبكرێت و هیچ دەستكاری نەكرێت.
چوارەم: هێنانەوە كایەی پاشەكەوتی مووچە، بەڵام ئەمە رەتكرایەوە، چونكە حكومەت نەیویستووە دیسان فەرمانبەر بڵێت حكومەت قەرزاری ئێمەیە، بۆیە پێشنیاری چوارەم بەهەند وەرنەگیراوەو لەپلان دەركرا.
دوای ماوەیەك لەكاردانەوەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، حكومەتی هەرێم كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداو دوای كۆبوونەوەكە لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كە بەهیچ شێوەیەك دەستكاری مووچە ناكرێت، راستە بە یاسا دەستكاری مووچە ناكەن، بەڵام بەپێی ئەوەی حكومەت ئەم ماوەیەش دیسان زۆر سستە لەدابەشكردنی مووچەو هەر باسیشی ناكات، وادیارە پێشنیازی سێیەم پەسەند كرابێ و بە (45 بۆ 55) رۆژ جارێك مووچەیەك بدەن، بەمەش لەساڵێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنها 8 بۆ 9 مووچە دابەشدەكات..
پێشهاتەكان هیچیان لەبەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێم نیین، هەر كام لەو پێشنیازانەی سەرەوە كاریان پێبكرێت، ئەوا گورزی گەورە بەر مووچەخۆران دەكەوێت، كە ئەمە زیانی دوورمەودای دەبێ لەڕووی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و نەتەوەییشەوە. ئەگەر حكومەتی هەرێم، بیەوێ و ئیرادەی ئەوەی هەبێ مووچەی خەڵك بدا، ئەوا پێویستە داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەكان و ناوخۆ رێكبخاتەوەو هەمووی بخاتە یەك سندوقی نیشتمانیی، ئەو كاتە حكومەت دەستی كراوە دەبێت نەك مووچە لەكاتی خۆیدا بدات، بەڵكو بۆ ئەوانەش زیاد بكات كە مووچەكانیان زۆر كەمەو بەشی بژێویی ئەمڕۆیان ناكات.

 

وتاری زیاتر

هاریکاری و سنگدەرپەڕاندن ‬ رەنجدەر بەهادین
2020-04-04 22:58      195 جار بینراوە





دۆخی بەسرەو ئایندەی عیراق ‬ رەنجدەر بەهادین
2018-09-07 22:37      584 جار بینراوە


عەبادی و مووچەو هەڵبژاردن ‬ رەنجدەر بەهادین
2018-01-07 10:44      409 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو