مەلا بەختیار

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست (بەشی نۆیەم)

  2020-04-18 11:02      54 جار بینراوە        کۆمێنت

كورد؛ جەنگاوەری لەخشتەبراوی خۆبەخش
دەركەوتنی سەفەویەكان‌و سەپاندنی مەزهەبی شیعە، لە هەموو بارێكەوە كاریگەری لەسەر دەوروبەری ئێران دانا. بەڵكو جیهانی ئیسلامی دوچاری جەنگی خوێناوی كرد، كە ئاكامەكەی ملیۆنەها قوربانی‌و كاولكاریەكی سەرانسەری بوو. بەشێكی كوردستانیشی گرتەوە. بەڵكو كورد، هەر لەسەرەتای دەركەوتنی عوسمانیەكان، بە دروشمەكانی عوسمانی فریوی خواردو بون بە بەشێك لە سوپاكەی‌و هێرشەكانی، لە شەڕی چاڵدێرانەوە، مێژوو روداوی سەیروسەمەرەی تۆمار كردووە، بەمشێوەیەو لەو سەردەمەدا، كورد بونەتە دەسكەلا:
"كورد یەكەمین بون ساڵی 1514 رابون‌و رایانگەیاند چونە پاڵ سوڵتانی عوسمانی. فەرمانڕەواكانی: بەتلیس، كە گەورەترین میرەكانی كوردستانی رۆژئاوا بون، چونە ناو عوسمانیەكان. كوردەكانی جەزیرەی ئیبن عومەر و بەگەكانی ئەردەڵانیش، میرنشینەكان لەلایەن عوسمانیەكانەوە داڵدە دران.
1515 لە جەزیرەدا سەردارانی بنەماڵە كوردیەكان لە جەزیرە راپەڕین‌و ئاشوری‌و میدیەكانیش بەشدارییان كردو توانیان چەندین شار رزگار بكەن لە قزل باشیەكان (سەفەویەكان-نوسەر)‌و پایتەختەكەی ئاماد یان قەرە ئامەد، كە پاشان بە دیار بەكر ناسرا، گرت. كە گرنگترین شاری روناكبیری ئاشوریەكان بوو. لێرەوە وەفدیان نارد بۆ ئەستەنبوڵ بۆ هاوكاری‌و پاراستنیان. بەڵام سەلیمی یەكەم، سەرەتا پێشنیازەكەی قبوڵ نەكردو سور بوو كە دەست وەرنەداتە ناو كاروباری وڵاتی باڵای نێوان دوو روبار. شەڕ لەنێوان كوردو سەفەویدا بەردەوام بووە، 1516 جارێكی تر یاخیبوەكان وەفدیان ناردە لای سەلیمی یەكەم. رازی بوو هاوكارییان بكات. لەسەر بنەمای (رێكەوتنی شەرەف) سوڵتان لەگەڵ یاخیبوەكاندا رێك كەوت‌و جەزیرەی خستە سەر بابی عالی". (بڕوانە: الفتح العثمانی للاقطار العربیة. ل104)
لەم دووڕیانەی مێژوودا، كورد، دەبێتە بەشێكی گرنگی سوپای عوسمانی‌و كوردستان دەكرێتە مەیدانێكی خوێناوی شەڕی تایفەگەری شیعەو سوننە. ئەمە لەكاتێكدا، لە شەڕی چاڵدێرانەوە، عوسمانیەكان‌و سەفەویەكانیش كوردستان وێران‌و دابەش دەكەن. ساڵێك دوای ئەوە، كورد، دەبێتە بەشێكی سوپاو سیستەمی عوسمانی.
سەرەتا، عوسمانیەكان، لە سەفەویەكان، بۆ خەڵكەكەی باشتر بون. ستەمكاری سەفەویەكانیان نەهێشت، كاروباری ئەرزو ژیانی كۆمەڵایەتیان بە یاسا رێكخستەوە. ساڵی 1518 یەكەمین یاسای عوسمانی لە دیاربەكرو ئورفەو ماردین پەسەند كرا. بەڵام قوڵبونی شەڕی مەزهەبی‌و لەشكركێشی سەفەوی‌و عوسمانیەكان بۆ دەست بەسەراگرتنی بەغدادو شوێنە پیرۆزەكان‌و ستەمی مەمالیك لەلایەك‌و دڕندەیی ئینكشاریەكان لەلایەكی ترەوە، ئاڕاستەی روداوەكانیان بەجۆرێك وەرچەرخاند، كە هەر بەڕاستی، ناوچەكە دوچاری تراژیدیا دوای تراژیدیا كراوە. كورستانیش بەشێكی ئەو شانۆگەرییە بووە، كە سەرەتاكەی بە كۆمیدیای پیاو چاكی سوڵتانی عوسمانی دەستپێدەكات‌و ئاكامەكەی بە تراژیدیای مەزهەبی كۆتایی دێت.
ئەوەی لە هەموو سەیرترە، ئەوەیە، كورد بە زۆرەملێ راپێچراوەتە جەنگی چاڵدێران، میرنشینە كوردستانیەكان روخێنراون. كوردستان دابەشكراوەتەوە. پێشتریش لەسەردەمی سەرهەڵدانی عوسمانیەكانەوە سەدەی چواردەهەم، زیاتر لە سەدەیەك، بچوكترین ئاوڕیان لە كورد نەداوەتەوە، تەنها كراونەتە سوتەمەنی شەڕوشۆڕو باج سەندن. كەچی، (1515) بەبێ‌ ئەوەی رێكەوتنیش لەنێوان كوردو سەلیمی یەكەمدا هەبێ‌، كورد، راپەڕیووە دژی سەفەوی‌و چۆتە پاڵ عوسمانی. ئەم روداوانە، هەتا عوسمانەكان دەڕوخێن، بەنیسبەت كوردەوە، دەیان بارە دەبێتەوە. تەنانەت لەنێوان عوسمانی، ئێرانی، روسیا، عێراق‌و ئینگلیزیشدا، كورد بەبێ‌ دەستەبەر تەراتێنی كردووەو كراوەتە داردەست.
نەتەوەیەكی سەیر بوین، چەند بەرگریمان لە كوردستان‌و داب‌ونەریت‌و زمانەكەمان كردووە، هێندەش بەخشندە بوین، خۆبەخش بەرگری لە داگیركەر بكەین. هەمووشی بەناوی ئاین‌و مەزهەبەوە، لەخشتە براوین!

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      53 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      71 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      42 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      69 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      59 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      54 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو