مەلا بەختیار

هەڵسەنگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الاول)

  2020-04-18 11:08      57 جار بینراوە        کۆمێنت

بەشی (41)
"گەندەڵی سەرۆك‌و كوڕەكانیان، سەریان دەخوات"
ئەندەنوسیا، وڵاتێك نەبووە، لە هیچ بارێكەوە سەقامگیر بێ‌. مەترسیدارترین دیاردەش، عەسكەریەكان‌و گەندەڵی بووە، لەو وڵاتەدا.
كاتێك، وڵاتێك، قەیرانی ئابوری هەبێ‌‌و لەناو روداوی نەخوازراوی ناوچەییدا، پێگەیەكی مەترسیداری هەبێ‌، هەمیشە، هەڵبژاردنی پۆستە هەستیارەكان مەترسیدارن. لەمبارەوە سەرۆكی سەنگاپورە دەنوسێ‌:
"بڕیارەكانی ئەم دواییە بۆ پلە عەسكەریەكان‌و پۆستە وەزاریە سەرەكیەكان كەسوهارنۆ لە شوبات‌و ئازاری 1998 پەسەندی كردن، مەترسیدارترین بڕیاری كارەساتباری سوهارنۆ بوو، دەریخست هەڵە لە دۆخەكەو روداوەكان تێگەیشتووە. (بی.جی. حەبیبی) كردە جێگری سەرۆك‌و سوهارنۆ لەو باوەڕەدا بوو كەس لە ئەندەنوسیا پیلان ناگێڕێ‌. وەزارەتەكانی تر لەنزیكەكانی خۆی‌و مناڵەكانی بون. مەترسیدارترین هەڵە دانانی جەنەراڵ (ویرانكۆ) بە سەرۆكی گشتی هێزە چەكدارەكان بوو".(ل352)
ئەو بڕیارانە، باری ئابوری ئەندەنوسیای تێكدا و دۆخی سیاسی شڵەژاند، راپەڕین دەستیپێكردوە، سەرەنجام، ئەو سەرۆكەی پێی وا بوو، كەس جێگرەوەی نییە و پیلانی لێ ناگێڕن، بەڵام یەكە یەكە هاوڕێكانی وازیان لێهێناو داوایان كرد سەرۆكەكەیان كە داینابون لە پۆستەكاندا، واز لە سەرۆكایەتی بێنێ‌. سەرەنجام ئەو سەرۆكەی ئەندەنوسیای لە وڵاتێكی هەژارەوە كردە پڵنگی ئاسیا، ناچار بوو واز بێنێ‌.
ئینجا، ئەم سەرۆكانە، كە لێیان دەقەومێ‌، دڵیان نایەت وڵاتەكەیان لەبەر سامانەكانیان جێبێڵن. پارەی نەخدینەو موڵكیان بە (40 ملیار) دۆلار دانراوە. بەڵام دوای داشكانی دراوی ئەندەنوسیا لە قەیراندا، ئەو سەروەتە بۆتە (4 ملیار) دۆلار. سەرۆكی سەنگاپورە لەسەر تێكشكاندنی سوهارنۆ دەنوسێ‌:
"دوای (32) ساڵ لە سەرۆكایەتی، هەڵنەهات، تێنەگەیشتم مناڵەكانی ئەم هەموو سەروەتەیان بۆچی بوو؟ ئەگەر ئەم تاڵانەیان نەكردایە، سوهارنۆ شوێنێكی شیاوی لە مێژووی ئەندەنوسیادا دەبوو".(ل355)
ئەم سەرۆكە، كە گەندەڵی مناڵەكانی سەریان پێ شۆڕ كرد، زۆرجار لەلایەن دۆستەكانیەوە پێی وتراوە، ئاگای لە هەڵپەی كوڕو كچەكانی بێ‌ كە تێرناخۆن لە داهات‌و دەستكەوت. بەڵام گوێی نەگرتبوو.
ئەمە مێژووە. ئەمەش دادگای مێژووە. بەدڵنیاییەوە، (30) ساڵ لەمەوبەر سەرۆكێك ئاوها رسوا بوبێ‌، لەم سەردەمی سۆسیال-میدیادا، گەندەڵكاران زوتریش رسوا دەبن. مێژوو هەمیشە دادگای كراوەیە.. هەمیشە سزای دادگا ئامادەیە!

 

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      63 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      56 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      74 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      43 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      72 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      61 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      56 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو