كاروان یاروەیس

حوكمڕانی بەم عەقلیەتە ناكرێ‌!

  2020-04-18 11:12      71 جار بینراوە        کۆمێنت

 (1)
 دوو بەیانەكەی (م.س) پارتی و بەیانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم یەك دەستوخەت و یەك نەفەسن، ئەمەیش دوو ئاماژەی مەترسیداری لەپشتەوەیە:
یەكەم: باڵی (رادیكالەكان)ی ناو پارتی، كە سەرۆكی حكومەت سەرۆكایەتی دەكات، هەموو شت بەدەستن و باڵی میانرەوەكان، كە سەرۆكی هەرێم و هەندێ‌ سیاسەتمەداری هاوسەنگی ناو (م.س) نوێنەرایەتیان دەكرد، لە دەرەوەی هاوكێشەكەن.
دووەم: كاتێ‌ دەستوخەت و نەفەسی حزب و حكومەت یەك نەفەسن، مەترسیەكی گەورەیە، بەڵگەی ئەوەیە، ئەم كابینەیە، قۆرخكراوەو بوونی لایەنەكانی تر تێدا مانایەكی نیە. 
(2)
زیاد لەجارێك، لە كارنامەی دەستبەكاربوونی كابینەكە، تا بەیانەكەی (17)ی نیسان، دەستەواژەی (حكومەتی سەرتاسەری) یان (حكومەتی هەموو هەرێمی كوردستان) بەكاردەهێنێت، وەك ئاماژەیەكە بۆ ئەوە، كە دەتوانێ‌ لە هەموو كوردستان  هێزی حوكمڕانی كردنی هەبێت، بەڵام لە كردار و واقعدا، پێچەوانەوە دەجوڵێتەوە، (25) سەیارە بە "دیاری" بۆ پۆلیسی هەولێر دەكڕێت و هەقی سلێمانی لە پارەی تەرخانكراو بۆ رووبەروبونەوەی (كۆرۆنا) نادات، كە لەلایەن بەغدا و خێرخوازان و رێكخراوەكانەوە دابین كراوە. 
 ئەم كابینەیە، لەجیاتی هەڕەشە و خۆسەپاندن دەتوانێ‌ بە دابەشكردنی بودجە و پرۆژەو جێبەجێكردنی بڕیارەكان بە دادپەروەری بۆ هەموو كوردستان،  بیسەلمێنێ‌ حكومەتێكی سەرتاسەرییە. 
(3)
هیچ كابینەیەك ناتوانێ‌ بەتەواوەتی حوكمڕانی بكات و ئامانجەكانی بەدیبێنێت، ئەگەر ئۆقرەیی سیاسی (استقرار السیاسي) دەستەبەر نەكات. 
واقعی سیاسی هەرێمی كوردستان بەو جۆرەیە، تەشەنەكردنی كێشە سیاسەكان و نەبوونی ئۆقرەیی سیاسی، كاروباری حكومەت ئیفلیج ئەكات و زیان لە بازاڕ و گوزەرانی هاوڵاتیانیش دەدات و ئەم وڵاتە زیاتر دووردەخاتەوە، لە بەدامەزراوەیی كردنی حوكمڕانی و چارەسەركردنی گەندەلی ‌و باشكردنی ژیانی خەڵك. 
ئەگەر گریمان كابینەكانی پێشوو، گیرۆدەی كێشەی سیاسی بوونە و بەهۆی نائۆقرەیی سیاسیەوە، كە ململانێی حزبەكان خۆڵقاندوویانە، بەڵام ئەم كابینەیە بەدەستی خۆی ئۆقرەیی سیاسی تێكدەدات ‌و سەرەنجامیش كاروبارەكان دەچەقن، یان دوورنیە هەڵبوەشێتەوە. 
(4)
مرۆڤ گومان دەكات، كە ئەسڵی كێشەكە (زینی وەرتێ‌) بێ، بەڵكو ڤۆكەسەكە لەوێ‌ بێ‌ و دواتر لە شوێنێكی تر بتەقێتەوە. چونكە لەبنەڕەتدا ئەم كێشەیە بارگاوییە بە هەژموونی ئیقلیمی بەتایبەتی توركیا. 
من ترسم لە كەركوكە، جموجوڵی تیرۆریستانی (داعش) لە دەوروبەری كەركوك و ناوچە كوردستانیە دابڕێنراوەكان، ماییەی مەترسین. ئامادەیی سەربازی پێشمەرگە لەو ناوچانە كەمە و هێزەكانی عێراقیش لەو ئاستە نین، كە لە ئەگەری پەلاماری گەورەدا بتوانن كۆنترۆڵی دۆخەكە بكەن. 
كوردیش بە تەركیزی براوەتە سەر (وەرتێ‌)، لەجیاتی ئەوەی دانیشێ و مشووری ئەو مەترسیە گەورەیەی سەر كەركوك بخوات.

وتاری زیاتر



حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی ‬ كاروان یاروەیس
2020-03-28 18:32      70 جار بینراوە

بەرەو بەغدا!‬ كاروان یاروەیس
2018-08-22 11:45      137 جار بینراوە


عیراق لە قەراغی گۆمەكە!‬ كاروان یاروەیس
2018-06-11 11:50      177 جار بینراوە

وەرەقەی كورد بۆ دانوستان‬ كاروان یاروەیس
2018-06-03 21:04      195 جار بینراوە




بەهاری نوێبوونەوە!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-12 19:00      191 جار بینراوە

مووچەی نوێنەرانی گەل!‬ كاروان یاروەیس
2018-03-04 12:06      225 جار بینراوە

فایلی تەعریب ببەن بۆ بەغدا‬ كاروان یاروەیس
2018-02-25 15:39      251 جار بینراوە




كورد خەریكی چیە؟‬ كاروان یاروەیس
2017-12-03 10:59      415 جار بینراوە


گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر! ‌‬ كاروان یاروەیس
2017-10-23 10:05      419 جار بینراوە

پەیامەكەی سیستانی‬ كاروان یاروەیس
2017-10-01 15:49      267 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو