لوقمان غەفوور

بۆچی نرخی نه‌وت سفره‌؟

  2020-04-21 01:16      81 جار بینراوە        کۆمێنت

لەهه‌موو ئه‌و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زانه‌ی روویانداوه‌ لەدوو مانگی رابردوودا لەبواری بازاری دراو-دا، هیچیان كاریگه‌رییه‌كی داڕمانی دروستنه‌كردووه‌، وه‌ك ئه‌و داڕمانه‌ی رۆژی 20ی ئه‌پرل لەكه‌رتی سه‌ره‌كی بازرگانی نه‌وتی ئه‌مریكیدا دروستیكرد.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز نرخی گرێبه‌سته‌كانی داهاتوو بۆ به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساس بۆ (-37 دۆلارو 63 سه‌نت) تۆماركرا بۆ رۆژی 21ی ئه‌پرل. هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆرۆنا ڤایرۆس هه‌موو ئابوورییه‌كانی كلۆمداوه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌یه‌ به‌كارناهێنرێت و كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كۆمپانیاكانی وزه‌ی ئه‌مریكی پڕبوون له‌و نه‌وته‌ خاوه‌ی لەده‌وڵه‌تانی ده‌كڕێته‌وەو هیچ شوێنێك نه‌ماوه‌ بۆ عه‌مباركردن، نوسیویه‌تی: "كاتێك شوێنێك نه‌بێت بۆ هه‌ڵگرتنی نه‌وت، ئه‌وا هیچ كۆمپانیایه‌ك ئاماده‌نییه‌ گرێبه‌ستی نوێ بكات".
دانییل یرجین جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای IHS Markit و براوه‌ی خه‌ڵاتی بۆلیتزر –ی مێژووی نه‌وت بەڕۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: "كه‌ گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی خاو لەجیهاندا بۆ مانگی ئایار لەده‌ست ئه‌و فشارو خراپبوونه‌ ده‌ربازی نابێت، به‌ڵام لەگیانه‌ڵڵا رزگاری ده‌بێت".
هه‌روه‌ها مایكل تران به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداری ستراتیژی وزه‌ی جیهانی له‌RBC Capital Markets ده‌ڵێت: "كه‌متر ده‌توانرێت بۆ داهاتوو رێگری بكرێت لەداڕمانی زیاتری بازاڕ به‌م نزیكانه‌، وتیشی: كۆمپانیاكانی عه‌مباركردنی نه‌وت ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وان سه‌ره‌رۆیی بكه‌ن بەسه‌روه‌ته‌كانیانه‌وه‌ لەكڕینی نه‌وتدا له‌ بازاڕه‌كانی جیهان، كاریگه‌ری چه‌ند رۆژی داهاتووی لەسه‌ر تێكڕای بازاره‌كانی نه‌وت خراپتر ده‌رده‌كه‌وێت تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ كۆڤید 19 له‌ ئارادا نامێنێت".
له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس-ه‌وه‌ نرخی نه‌وت لەبازاره‌كانی جیهان دابه‌زی بۆ ئه‌وه‌ی داڕمانی زیاتری نرخی نه‌وت رونه‌دات ئۆپیك و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌وڵیاندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نه‌بوونی كۆتایی ده‌روازه‌یه‌ك بۆ داواكاری نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانی زیاتری ده‌وڵه‌تانی ئۆپیك، ئاگر لەفرۆشی كۆمپانیاكان هه‌ستاوەو عه‌مباره‌كانیش پڕبوون.
بەڵام رۆژی 20ی نیسان بازدانێكی سه‌یر روویدا لەبازاری نه‌وتی ئه‌مریكی و بووه‌ هۆی وه‌ستانی ته‌واوی چالاكی ئابووری جیهان له‌گه‌ڵ وه‌ستانی هه‌موو كاری حكومه‌ته‌كان لەجیهاندا. كه‌ ئه‌مه‌ش رۆژانی داهاتوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی بازاڕی نه‌وت ده‌بێت.

وتاری زیاتر

بۆ WHO شكستی هێناوه‌!‬ لوقمان غەفوور
2020-04-12 15:14      64 جار بینراوە







نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو