مەلا بەختیار

هەڵسەنگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الأول)

  2020-04-24 20:04      56 جار بینراوە        کۆمێنت

بەشی (44)
"ڤێتنام.. بەغرورەوە داوای هاوكاری دەكات!"
سەركەوتنی عەسكەری، غروری سیاسی بەدواوەیە، ئەگەر هەر دەوڵەتێك كە بەخەباتی شۆڕشگێڕانە رزگاری دەبێ‌، دەستبەرداری غروری سیاسی‌و شانازیكردن بەقارەمانێتی نەبێ‌، ناتوانێ‌ پەیوەندی ئابووری‌و سیاسی‌و دیپلۆماسی، بەزۆرەملێ، ببەستێ‌، تەنانەت لەگەڵ دەوڵەتی بچووكی وەكو سەنگاپورەش. با دیقەت بدەین، سەرۆك وەزیرانی ڤێتنام‌و سەرۆكی سەنگاپورە، چۆن لەمبارەوە، گفتوگۆیان كردووە، دەنووسێ‌:
"سەرۆك وەزیرانی ڤێتنام، وتی: لەتوانای سەنگاپورەدایە لەبونیاتنانەوەی ڤێتنامدا بەشداری بكات، كاتێك بەنوازشەوە رەتمكردەوەو ئاماژەم بەوەدا كە دەبێ‌ لەبەرامبەر شمەك‌و خزمەتەكانمان، دەستكەوتمان هەبێ‌، بەڕاشكراوی‌و توندی وتی: ئابووری ڤێتنام پەرەی نەسەندوەو بواری بازرگانیش دیاریكراوە. وتیشی:
سەنگاپورە لەجەنگی ڤێتنام سوودی وەرگرتووە، كاڵای جەنگی فرۆشتووە بەئەمریكا، بۆیە ئەركێتی یارمەتیمان بدا، بێزم لەم هەڵوێستە لوتبەرزییە هاتەوە كە هاندەری جەنگیشە".(ل388)
ئەم لوتبەرزییە، هەتا سەر بۆ ڤێتنام نەچۆتە سەر، بۆیە ساڵی 1991 سەرۆك وەزیرانیان (كیت) سەردانی سەنگاپورەی كردووەو لەخوانێكی ئێوارەدا، سەرۆكی سەنگاپورە، سەرەڕای ئەوەی وازی لەپۆستەكەی هێنابوو، ئامادە بووە، دەڵی:
"هەڵساو بەرەو لام هات‌و دەستی گرتم، هەروەكو دەست لەملكردنی كۆمۆنیستانە بوو، گوتی: دەتوانی هاوكاری ڤێتنام بكەی. وتم: چۆن؟ وتی: ببیتە راوێژكاری ئابووریمان، یەك وشەم نەگوت، هەمیشە لەكاتی داگیركردنی كەمبۆدیادا، هێرشی توندیان دەكردە سەرم. كاتێك هۆشم هێنایەوە سەرخۆم، پێمگوت: ئەزموونی من لەشار-دەوڵەتدا چڕبۆتەوە تاقیكردنەوەم سەبارەت بەوڵاتێكی گەورەی پەنجا ملیۆنی وەكو ڤێتنام كەمە، كە ساڵەها جەنگ دایڕزاندووەو سیستەمێكی كۆمۆنیستیشی هەڵبژاردووە كە پێویستە وەربگێڕدرێتە سەر بازاڕی ئازاد، سوور بوو لەسەر داواكەی‌و دوو نامەشی لەمبارەوە بۆ ناردم".(ل389)
ئەمەیە، سیاسەت‌و ئەمەشە حوكمی ئابووری، دەسەڵات بەڕۆمانسیەتی كۆمۆنیستی بەڕێوەناچێ‌، ڤێتنام، ئەو وڵاتە ئەفسانە ئاسای قارەمانێتی، دوای غروری سەركەوتن، ئاڵای سپی بۆ ئابووری ئازاد بەرزدەكاتەوەو ئەو سەرۆكەی سەنگاپورە، كە هەمیشە، میدیای ڤێتنامی بە كۆنەپەرست‌و بەكرێگیراوی ئەمریكایان لەقەڵەم داوە، سەرۆك وەزیرانی ڤێتنام، هانای بۆدێنێ‌، وەكو راوێژكار هاوكارییان بكات، بەڵكو ئابووری ڤێتنام لەداتەپین بەرەو ئابووری ئازادی بازاڕ رزگار بكات.
دەركەوتووە، خەباتی شۆرشگێڕانە، راستە شەرەفێكی گەورەیە، بەڵام ستراتیژی خەباتی چەكداری زۆر زۆر جیاوازە لەستراتیژی خەباتی شارستانی‌و بونیاتنانی ژێرخانی ئابووری‌و سیستەمی دیموكراسی، ژێرخانی ئابووری ئازاد، هەرگیز بەحكومەتی كۆمۆنیستی نایەتەدی.. بۆیە چین، رێگەی دا سەدان هەزار كۆمپانیای سەرمایەداری بڕژێنە بازاڕەكانی چین.
لەبەشی ئایندەشدا دێینەوە سەر هەمان بابەت.

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      53 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      71 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      41 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      69 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      58 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      53 جار بینراوە






نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو