مەلا بەختیار

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست

  2020-04-24 22:15      54 جار بینراوە        کۆمێنت

(بەشی دوانزەیەم)
كاتێك ئایین دەكرێتە ئایدیۆلۆژیەتی دەسەڵات
لەبەشی پێشوودا، باسی (جهل المقدس- كوێرەوەری پیرۆز)مان كرد. كوێرەوەری پیرۆز، كوت‌ومت، ئاوێتەیەكە لە ئایدیۆلۆژیەتی سەپاندنی دەسەڵاتی ئاینەكان. هەر دەسەڵاتێك، دینی یان دونیایی، ئایدیۆلۆژیەتەكەی‌و فەلسەفەكەی پیرۆزاند، كوشتنی نەیارەكانی بە حەڵاڵ دەزانێ‌. بەدرێژایی مێژوو، لەسەردەمی دەسەڵاتی گریكەكانەوە كە مەسیحیەتیان كردە ئایدیۆلۆژیەتی دەسەڵات، تا دەگاتە عوسمانیەكان‌و سەفەوییەكان، ئەو ئایدیۆلۆژیەتە، نەیارەكانیان دەكەنە كافر، یان لە رێبازی ئایینی لادەر، بەمەش كوشتنیان حەڵاڵ دەكەن. با دیقەت بدەین، پاپای كاسولیك لە ساڵی ١٠٩٥ لەكاتی جەنگی خاچپەرستەكاندا، چۆن بە گوتاری مەسیحیەتی پیرۆز باسی ئیسلامیەكان دەكات:
"میللەتی فرانك، میللەتی پشت چیاكان، میللەتی هەڵبژاردەو خۆشەویستی خوداوەند، هەروەكو لە شوێنەوارتان دیارە كە لەلایەن سەرزەمینی خۆتان‌و ئیمانی كاسولیك‌و رێزێك كە بۆ كڵێسای پیرۆز كە لە هەموو خەڵكانی تر جیاتان دەكاتەوە، قسەی من ئاڕاستەی ئێوەو ئامۆژگاریمان بۆ ئێوەیە. دەمەوێ‌ بزانن، چ هۆیەكی خەمبار ئێمەی هێناوەتە وڵاتی ئێوەو چ قەیرانێك لە ئیمانی ئێوەو تەواوی مەسیحیەكان ئێمەی بۆ ئێرە راكێشاوە.
لە سەرزەمینی (بیت المقدس)و شاری قوستەنتینیە داستانی خەمبارمان پێگەیشتووە، ئەوەش ئەوەیە كە خەڵكی سەڵتەنەتی پارس، ئەو بێگانانەی كە تەواو لە خوداوەند دورن، (رەگەزێك كە دڵیان بە راستی پێكنەهێناوەو روحیشیان بە روی خودا ئەمین نییە-مەزمور88- ئایەتی8) هێرشیان كردە سەرزەمینی مەسیحیەكان‌و بە زەبری شمشێر، تاڵان كردو ئاگریان لەوێدا بەردایە خەڵكەكەی. ئەمانە بەشێكیان دیلكردووەو بردویانن بۆ وڵاتی خۆیان‌و بەشێكی تریان بەتەواوی دڕندەیی كوشتووە".(بڕوانە ل180-181، اخلاق جنگ دفتر مطالعات سیاسي بین الملل. تألیف:
گریگوری رایشبرگ، هنریك سایس، اندرە بگبی. ترجمة و توضیحات: دكتر عبدالرحیم گواهی)
ئەمە پەیامی پاپای كاسولیكە. كە بەوپەڕی رقەوە، بەناوی پیرۆزی ئاینەوە، داوای كوشتن‌و خوێنڕێژی دەكات. كە هێرشەكەی خاچپەرستان دەستپێدەكات‌و قودس داگیر دەكەنەوە. دەڵێ‌:
"لە پەرستگاكە عەرەبەكان كۆبونەوەو بەرەنگاریان كردو پەرستگاكە پڕ بوو لە خوێن. دوای ئەمە جەنگاوەرە خاچپەرستەكان لەناو شاردا بڵاوبونەوەو هەرچی ئاڵتون‌و نوقرە، ئەسپ‌و مانگاو ماڵە پڕ لە شمەكەكانیان بردو دوای ئەمە سەربازەكانمان بە خۆشی‌و گریانی خۆشبەختیەوە زیارەتی گۆڕی مەسیحی رزگاركەرمان بون‌و قەرزی خوایان پێ دایەوە".(هەمان سەرچاوە،ل183)
ئەمەیە، دۆخی ئاین، كە دەبێتە ئایدیۆلۆژیەتی دەسەڵات.
بەڵام (جهل المقدس- كوێرەوەری پیرۆز) لە هەردوو بەرەی مەسیحی‌و ئیسلامیدا، كاتێك دەكەونە شەڕو داگیركاری، هەتا شمشێرەكانیان دیلی زۆرتر بكوژێ‌، خۆیان بەوە دەزانن سەریان بەرزترو دەرونی توتالیتاریان ئاسودەترە.
ئاین، هەر ئاینێك بێ‌، كە دەكرێتە ئایدیۆلۆژیەتی دەسەڵات، نەك هەر زیان بە خەڵك دەگەیەنێ‌، بەڵكو بە ئاینەكانیش زیان دەگەیەنێ‌.

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      53 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      71 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      41 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      69 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      58 جار بینراوە







نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو