دەشتی قادر

گرێبەستە باوەكانی نەوتی خاو لەئەمریكا

  2020-04-25 17:58      64 جار بینراوە        کۆمێنت

دوو شەممەی ڕابردوو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس #WTI_Crude_Oil بۆ گرێبەستی #CLM20 بۆ ژێر سفر دابەزی كە لەمێژوودا یەكەمجار بوو دابەزینی ئاوا رووبدات، ئەمە وایكرد بۆ چەند رۆژێك ببێتە باس لەمیدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لای بەشێكی وەرگرو رۆژنامەنووس ومیدیاش تێكەڵییەك دروست بوو لەسەر نەوت و جۆرەكانی، وە لەسەر جۆری گرێبەستەكان.
بەپێی پێوەرە بنەڕەتییەكانی پەیمانگای ئەمریكی بۆ نەوت #API تاكو چڕی نەوت كەمتر بێت و ڕەنگی كاڵتر بێت سووكترەو تاكو سووكتربێت باشترەو خواستی زیاتری لەسەرە، جگە لەوە ڕێژەی گۆگرد كاریگەری ھەیە لەسەری تا ئەو رێژەیە كەمتر بێت باشترە، ئەگەر ڕێژەكە كەمبوو پێیدەوترێ نەوتی شیرین و ئەگەر زۆر بوو پێی دەگوترێ نەوتی ترش، جگە لەوانە كاتێك بەچاوو بەشێوەیەكی ئاسایی كە دەیبینی بێ ڕەنگ باشترە لەسەوز وسەوزیش باشترە لەڕەش، لەبازاڕدا نەوتی سووك گرانترەو داواكاری زۆرتری لەسەرە، چونكە نەوتی سووك بەبەراورد بەنەوتی قورس ئەو موشتەقە نەوتیانەی (بەنزین وگازوایل ونەوتی سپی و سووتەمەنی فڕۆكە) زیاترە كە لەبازاڕ داواكاری لەسەرە.
نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساس #CL باشترو سووكترە لەنەوتی خاوی برنت ئەوەی یەكەمیان ڕێژەی گۆگرد تیایدا (0.24%)ە برنت #BZ ڕێژەی گۆگرد تیایدا (0.37%)ە بەڵام برنت گرانترە لەبازاڕ ھۆكاری سەرەكیش ئەوەیە گواستنەوەی برنت ئاسانترەو لەسەر دەریایە، بەڵام ئەوەی دیكە كەوتۆتە ناوەڕاستی ئەمریكاو تێچووی گواستنەوەی بۆ سەر دەریاو لەوێوە بۆ بازاڕەكانی ئەوروپاو ئەفریقا زۆرترە، بەرھەمی برنت لەڕۆژێكدا ٥٠٠ ھەزار بەرمیلە 500tb/d، گرێبەستی جۆری یەكەمیان لەنیۆرك #NYSE وبرنتیش لەلەندەن #ICE مامەڵەی پێوەدەكرێت، لەئەمریكا دوو جۆر گرێبەست باوە كە بریتین لەگرێبەستە پاشینەكان (#العقود_اڵاجلە) و گرێبەستی ئایندەیی یان گرێبەستەكانی ئایندە (#العقود_المستقبلیە)
ئەمە بابەتێكی ئاڵۆزەو تێكەڵەیەكە لەھەردوو بواری یاساو ئابووری بەخۆپاراستن لەلایەنە ئابوورییەكەی بەكورتی تەنھا جیاوازییە سەرەكییەكان لەڕووی:
سروشتی گرێبەستەكان
لەگرێبەستی پاشینەدا داڕشتن وردەكاری ناوەرۆكی گرێبەستەكە بەئارەزوی لایەنەكان دەبێت بێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ پێوەرەكانی بازاڕە ڕێكخراوەكان. بەڵام لەگرێبەستی ئایندەدا بەپێی ئەو پێوەرانە داڕشتن و وردەكاری دەكرێت كە بەڕێوەبەرانی بازاڕە داراییەكان دیاریكردوە وپێشوەخت پێوەرەكان بڵاودەكرێنەوەو پێوەی موقەیەدن.
شوێنی ئاڵوگۆڕ
رێكخستنی گرێبەستە پاشینەكان لەبازاڕە داراییە ڕێكنەخراوەكان دەكرێت و ئاڵۆگۆریان پێوەدەكرێت، بەڵام ئەوەی دیكەیان لەو بازاڕ و بورصە رێكخراوانەدا رێكدەخرێ وئاڵۆگۆریان پێوەدەكرێت كە بۆ پێشبڕكێ كراوەن و ھیچ گرێبەستێك لەمجۆرەی دووەم نایەتە سەرەنجام كە لەڕێگەی نێوانكار یا سەمسارەوە نەبێت.
نرخی بەرمیلێك
لەگرێبەستی پاشینەدا نرخ جێگیرەو بەجێگیری دەمێنێتەوە تاكو رۆژی رادەستكردنی نەوتەكە، بەڵام لەئایندەدا نرخ گۆڕانی بەسەردا دێت و قابیلی ھەمواركردنە.
لایەنی مامەڵەكار
گرێبەستی پاشینە بەشێوەی سەربەخۆ كڕیارو فرۆشیار مامەڵەی پێوەدەكەن، بەڵام گرێبەستی ئایندە لەگەڵ ھەریەك لەلایەنەكان بازاڕە دارییەكە بوونی ھەیە.
ڕۆژی یەكلابوونەوە
گرێبەستی پاشینە لەڕۆژی ڕادەستكردنی نەوتەكە یەكلادەبێتەوەو كۆتایی دێت كە لەگرێبەستەكە ھاتووە، بەڵام ئەوەی دیكە دەكرێت بەر لەھاتنی ئەو ڕۆژە كۆتایی بێت.
مەترسییەكان
لەگرێبەستە پاشینەییەكان زیاتر مەترسی جێبەجێنەكردنی پابەندیەكان ھەیەو پێشوەخت ھەردوولا جەخت لەوە دەكەنەوە كە توانای جێبەجێنەكردنیان ھەیە بەڵام لەگرێبەستەكانی ئایندەدا مەترسی زۆر كەمە، چونكە بازاڕە دارییەكە بوونی ھەیەوگرەنتیە بۆ ھەردوولا .
چۆڵكردن
لەگرێبەستی پاشینەدا ھیچ لایەنێك ناتوانێ لەگرێبەستەكە دەرچێت و كەسێكی دیكە بخاتە شوێنی خۆی بەڕەزامەندی لایەنەكەی دیكە نەبێت، بەڵام لەئایندەدا دەكرێ كەسێك بچێتە جێگەی یەكێك لەلایەنەكن

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو