شوان كەریم كابان

گێچەڵ لەسنووری ئیدارەی سلێمانی

  2020-04-27 15:10      72 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆرۆنا پەتایەكی ئینتەرناسیۆنالە، سەرتاسەری جیهانی گرتووەتەوە، توشبووەكانی لەسێ ملیۆن كەس نزیكبووەتەوە، بەداخەوە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە دوو سەد هەزار كەس لەهەموو رەگەزو ئایینەكان بێ جیاوازی، لەسەرتاسەری جیهاندا رێوشوینی تەندروستی توند گیراوەتەبەر بۆ رووبەروِوبوونەوەی، لەنێو ئەو رێوشوێنانە خۆپارێزی و رێگرتن لەقەرەباڵغی و داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی قەرەباڵغی تیادا دروست دەبێ.
حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرباری هەمو ئەو گلەیی و گازندانەی خەلك هەیەتی لێی، ئەلحەقی زوو هاتە دەست و هەموو رێوشوێنە پێویستەكانی گرتەبەرو خەلكیش لەو رێوشوێنانە رازیبوو ن و ژیانی هەزاران هاووڵاتی لەفەوتان پاراست و لەم بوارەشدا گەر نەبێتە مەسەلەی شارچێتی و ناوچەگەری، پارێزگای سلێمانی بەهەموو دامودەزگا بەرپرسەكانی بواری جەنگی كۆرۆنا هیمەتێكی دلێرانەیان كرد.

یەكێك لەو رێكارانەی لەسلێمانی وەك هەموو هەرێمی كوردستان گیرایەبەر، داخستنی كاتیی دەرگای مزگەوتەكان بوو هاوشێوەی هەمان هەنگاو لەدەیان وڵاتی موسڵمان لەجیهاندا، لەنێوانیشیاندا میسرو سعودیەو ئێران، ئەویش لەبەرئەوەی مزگەوتەكان لەكاتی نوێژدا دەیان كەسی تیا كۆدەبێتەوە، ئەمەش مەترسییەكی گەورە دروست دەكات، ئەم رێكارە كە وەك وتمان زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی موسڵمانی گرتەوە، لەهەرێمی كوردستان ناڕەزایی بەشێكی زۆری ئەو بەرێزانەی لێ كەوتەوە كە بۆ نوێژ دەچنە مزگەوت، گەرچی زۆریان لەئەهەمیەتی رێكارەكە گەیشتوون.                                                                        ئێستا كە مانگی رەمەزانی پیرۆزە، لەسنووری پارێزگای سلێمانی نارەزاییەكە بەشێوەیەكی رێكخراو! زیادیكردووەو گەیشتووەتە بەزۆر مزگەوت كردنەوەو خۆپیشاندان و كاری تر كە مەترسی كاریكی پلان بۆ داڕێژراوی لێ دەكرێ، مەبەست لێی گرفت دروستكردنە بۆ ئیدارەی سنووری سلێمانی، گەر لەیەكێك لەو قەرەباڵغیانەدا خوا نەكردە تووشبوویەكی كۆرۆنا هەبێ، ئەوا دەیانی تر تووشدەبن و دامودەزگا تەندروستییەكان فریای ئەو ژمارە زۆرەی تووشبووان ناكەون و كارەساتێكی گەورە دەقەومێ.

داواكردنی كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان لەكاتێكدایە، وەك پێشتریش ئاماژەم پێدا وڵاتانی گەورەی موسڵمان كە هەر یەكەیان خۆی بەنوێنەری موسڵمانانی هەموو جیهان دەزانێ، میسر، سعودیە، ئێران، لەم رەمەزانەدا مزگەوت و حوسەینیەكانیان داخستووەو رێگانادەن كەس بچێتە ئەو شوێنانە.

 

وتاری زیاتر

ئازادی لەئەمەریكا ‬ شوان كەریم كابان
2020-06-02 16:38      43 جار بینراوە

لەكۆرۆناوە بۆ داعش‬ شوان كەریم كابان
2020-05-16 22:44      49 جار بینراوە

ئاسۆیەك كە روون نییە!‬ شوان كەریم كابان
2020-04-27 23:02      55 جار بینراوە


حکومەت دەبێ چی بکات؟‬ شوان كەریم كابان
2020-04-24 14:21      48 جار بینراوە


دەستان خۆش و ماندوونەبن‬ شوان كەریم كابان
2020-04-06 23:06      78 جار بینراوە


دڵگران و غەمبارین‬ شوان كەریم كابان
2020-04-05 15:11      78 جار بینراوە



نەورۆزو كۆرۆنا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-21 22:58      68 جار بینراوە

پێشنیاز لەزەمەنی کۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-19 23:00      79 جار بینراوە


فۆبیا نییە، رقە!‬ شوان كەریم كابان
2020-03-08 16:00      90 جار بینراوە

یادێكی رۆژە مەزنەكان‬ شوان كەریم كابان
2020-03-07 13:52      88 جار بینراوە

شارەزا لە بواری كۆرۆنادا‬ شوان كەریم كابان
2020-03-01 15:03      104 جار بینراوە

مووچەی هات و نەهات‬ شوان كەریم كابان
2020-02-28 16:20      142 جار بینراوە

چاوێكتان لەزمانەكەمان بێت‬ شوان كەریم كابان
2020-02-23 18:40      83 جار بینراوە



غەزەبی ترەمپ‬ شوان كەریم كابان
2020-02-15 18:32      100 جار بینراوە


سەفعەت ئەلقەرن‬ شوان كەریم كابان
2020-01-31 11:52      112 جار بینراوە

سیاسەت لەسەر شەقام‬ شوان كەریم كابان
2020-01-26 15:00      108 جار بینراوە


هەر هەلهولەكەی مابوو‬ شوان كەریم كابان
2019-12-06 11:48      131 جار بینراوە


یەكێتی دەوێ كوردستان‬ شوان كەریم كابان
2019-11-18 14:14      114 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو