مەلا بەختیار

هەڵسەنگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الأول)

  2020-04-27 16:44      58 جار بینراوە        کۆمێنت

بەشی (46)
"ئابووری؛ سەرێكی زانستەو سەرێكی مافیایە!"
لەسەر ڤێتنام، سەنگاپورە، سیاسەتێكی نەرم‌و بەرنامەی درێژخایەنیان هەبووە، ئایدیۆلۆژییەتی كۆمۆنیستی، بەربەستی دروستكردنی پەیوەندییەكی باش نەبووە لەنێوانیان، لەمبارەوە لەدرێژەی پەیوەندیەكانیاندا بۆ پەرەپێدانی ئابوری ڤێتنام، دەنووسێ‌:
"ویستیان داوودەزگاكانیان بفرۆشنە كرێكاران، یان كەرتی تایبەتی بۆم روونكردنەوە كە ئەم رێگایە یەكلاكەرەوە نابێ‌ بۆ لێوەشاوەیی بەڕێوەبردن، هێڵی ئاسمانی سەنگاپورە سەد دەرسەد موڵكی دەوڵەتە، كەچی سەركەوتووەو بەتوانایەو سودبەخشیشە، چونكە كۆمپانیاكانی جیهان كێبڕكێی لەگەڵدا دەكەن، ئێمە هیچ كۆمەكێكی حكومەتی ناكەین؛ ئەگەر سوودی نەبێ‌ دایدەخەین، ئامۆژگاریم كردن كەرتە تایبەتیەكانیان لەڕێگەی راكێشانی كۆمپانیاكانی بێگانەوە بەهێزبكەن، هەتا توانای ئیداری‌و سەرمایەی دەرەكی دەستبخەن".
دەشڵێ‌: "لەئۆكتۆبەری 1993 (دوموی) سەردانی سەنگاپورەی كردو تەلارو ژێرخانی سەنگاپورە ئابڵەقیان كردبوو، كاتێك سەردانی فرۆشگا-سوپەرماركێتەكانی كرد كە موڵكی كۆنگرەی نیشتمانی سەندیكای كرێكارانە، سەری سوڕما لەو هەموو كاڵا چەشناوچەشنەی بۆ كرێكاران دابینكراوە (كوت‌ومت هەروەكو سەرۆك وەزیرانی روسیا ریجكۆف 1990) كاتێك دوای مانگێك سەردانم كردن، زانیم كە رێنوێنی دەركردووە بۆ فەرمانبەرەكانی كە لەسەنگاپورە فێربن، بەڵام سەرەڕای چەندین رێكەوتن، كەچی بەرپرسەكانی خوارەوە نەیاندەهێشت جێبەجێ بكرێ‌".
دەشڵێ‌: "لێی پرسیم چۆن وەبەرهێنان پەیتا پەیتا دێتە وڵات؟ پێشنیازم بۆ كرد ئەو نەریتەی لە پارتیزانیدا فێری بوون، وازی لێ بێنن".(ل392-393)
ئەم پەرەگرافانە، لەلایەن سەرۆكێكەوە نووسراوە كە هەرگیز، تفەنگی نەكردۆتە شانی؛ بەرامبەر وڵاتێكیش‌و رووبەڕووی ئەو سەركردانەش دەیكات، كە تەمەنی خەباتیان‌و مێژوویان لەشەڕو پارتیزانی بەرامبەر فەرەنسا، ئەمریكا، ژاپۆن‌و چین بردۆتە سەر. سەنگاپورە وڵاتێكی بچووك‌و ڤێتنامیش وڵاتێكی گەورەیە، كەچی زەبری پێویستییە ئابوورییەكان وای لەڤێتنام كردووە، هانا بۆ سەنگاپورە بەرن‌و چەكەكانی سەرشانیان بخەنە دەبۆی زەمانەو ئاڵای ئاشتی لەگەڵ سەنگاپورەو سەرۆكە بەئەزموونەكەیان بەرزبكەنەوە.
ئابووری.. بنەمای ژیانەو لەژیانیشدا بنەمای كۆمەڵ‌و سیستەمی حوكمڕانی‌و هاوكێشە جیهانی‌و ناوخۆییەكانیشە، بەڵام ئابووری چەكێكی دوو سەرەیە..
سەرێكی، پرۆژەی زانستی‌و بەرنامەی پەرەسەندنی تواناكان‌و پەروەردەكردنی ئەقڵەكانە..
سەرێكی تریشی، چاوچنۆكی‌و گەندەڵی‌و سیاسەتی تەسكی سەرمایەداری دەوڵەت‌و حزب‌و مافیاكانە..

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      53 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      71 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      42 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      69 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      59 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      54 جار بینراوە







نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو