مەلا بەختیار

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست

  2020-04-28 16:52      73 جار بینراوە        کۆمێنت

 (بەشی پانزەهەم)
كاریگەریە ترسناكەكانی نەبونی رۆشنگەری


هەر دیوێكی روداوە سیاسیەكان‌و، دەركەوتەو دیاردە كۆمەڵایەتیەكانی، وڵاتانی عەرەبی، بە بەشەكانی كوردستانیشەوە، هەڵبسەنگێنین، كاریگەری نەبونی رۆشنگەری زەق زەق دەردەكەوێ‌. بەتایبەتی، كاتێك، ناكۆكی‌و ململانێكان، لەنێوان (جهل المقدس- كوێرەوەری پیرۆز)‌و ئاڕاستە فەلسەفە دونیاییەكان، بەرە بەرە قوڵ دەبن.
بە رواڵەت لە ژیانی حیزبایەتی‌و لەناو بەناو ناوەندە مەدەنیەكانیشدا، لە هەڵسوكەوتە گشتیەكاندا، لەبازاڕدا، لە سیاسەت‌و كۆبونەوە حیزبیەكاندا، لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییە ئاساییەكاندا، ئەو جەهلە- كوێرەوەرییە، زۆرجار كەمتر هەست پێدەكرێ‌. بەڵام كە فشار بۆ رەگەزە هەستیارەكانی عەقیدە، نەریت، ئایدیۆلۆژیەت‌و بەرژەوەندی تەسكی حیزبەكان، بنەماڵەكان، رێكخراوەكان‌و مافیاكان دەبرێ‌، ئەوكاتە دەزانرێ‌، كینەی كوێرەوەری پیرۆزو ئایدیۆلۆژیەتی كۆیلەیەتی، لە هەموو كایەكاندا، چەند قوڵ قوڵ رۆچون. بەڕاستی دیمەنێكی شێواوی ترسناكە، كاتێك، خەڵكی حیزبیەكان كەمترین زانیارییان لەسەر فەلسەفەی حیزبەكەیان هەیە، كەچی نەك دەروێشی حیزبەكەیانن، بەڵكو ملكەچی دەستەگەری شەخسیشن. كاتێك، سەیری باوەڕدارەكان دەكەی، هەیانە كەمترین زمانی عەقیدەكەیان دەزانن، بەڵكو سەدان ملیۆنیان هەر نەخوێنەواریشن، كەچی كوێرەوەری بە شانازی دەزانن.. زەق زەق دەبینن، زیاتر لە ملیارێك مرۆڤی سەر ئەرز، لەژێر هێڵی هەژاریدان، (پشكی كوردستانیشی تیایە) سەرەڕاش، سوپای چەكدارو لەشكری كوێرەوەری بێ‌ چەك، خۆیان بە كوشت دەدەن بۆ ئەو دەسەڵاتدارانەی هۆكاری هەژاری‌و نەهامەتی بەشەریەتن تا تەمەنیان درێژ بێ‌!!
كاتێك، رۆدەچینە هۆكارە راستەقینەكانی پشتی روداوەكان، بۆ ناو دەرون‌و هزرە چەپێندراوەكان، وای چ كارەساتێكە.. ئەمە چییە ئەم حەشاماتەی نەزانین؛ ئەم حەشاماتەی مشەخۆری؛ ئەم حەشاماتەی هەلپەرستی؛ ئەم حەشاماتەی شەرمەزاری پارێزی..تاد.
سەرچاوەی تەواوی ئەو كوێرەوەری‌و چارەنوسە دزێوانە، دەگەڕێتەوە بۆ سەرهەڵنەدانی رۆشنگەری.. لە وڵاتانی عەرەبی‌و ناعەرەبی.. بۆیە، سەدەیەكە، تەنها شكست دەخۆن‌و ئێمەش لە بونیاتنانی دیموكراسی‌و كۆمەڵێكی رۆشنگەردا.. لەناو بازنەیەكی داخراوداین!

 

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      63 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      56 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      74 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      43 جار بینراوە





وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      61 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      56 جار بینراوە







نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو