د.سەردار عەزیز

دێوی حوکمڕانی

  2020-04-28 21:12      63 جار بینراوە        کۆمێنت

سەت ساڵە دێوێک راومان دەنێت، سەرەتاتکێمان لەگەڵدا دەکات، دێت و نایەت، دێو هەیەو نییە، هەرکاتێک دێت هەرچەندە هەمیشە دێتەوە، بەڵام دووبارەبوونەوەی هەمیشە یەکەمجارە، ئەمە ئالنگارییەکە بۆ فەلسەفە، درێدا قوڵ دەمانباتە خوارێ لەگەڵ ئەم پرسانەدا لەکڕمانی لەسەر هێلکەکانی مارکس.
بۆ ئێمە حوکمرانی دێوێکە، هەیە لەحەقایەتەکاندا لەدونیا دورەکانی ئەوانیتردا، جارجارێک لەناو خۆماندا، بەڵام هەرگیز بەتەواوی بەجەستەیی، بەڕوونیی بوونی نییە، بۆ ئەوروپاییەکان شارستانی ئەوەیە کە دەتوانێت سنوور دابڕێژێت، سنوور لەنێوان بوون و نەبووندا، لەنێوان ئاگایی و نائاگاییدا، لەنێوان عەقڵ و ئەفسانەدا، بەڵام سەڤج، بەربەری ئەوەیە کە ئەم کردەی سنوورڕێژییەی بۆ ناکرێت، ئەم پرسی عەقڵاندنە، عەقڵاندن یانی دیاریکردن و جیاکردنەوەو ناساندن و ناونان و ناسینەوە، بێعەقڵی نائەوروپی ئەمانەی بۆ ناکرێت، ئەمە کرۆکی فیکری ئەوروپییە، کاتێک ئەمانەی بۆ ناکرێت ناتوانێت حوکمی خۆی بکات، کەسێک نەتوانێت حوکمی خۆی بکات، ناتوانێت نوێنەرایەتی خۆشی بکات و بە ئاسانیش ناتوانرێت نوێنەرایەتی بکرێت. ئەمە بنەمای قەیرانی پارادیمی ئۆتۆنۆمۆسە لەبیری ئەوروپیدا. ئۆتۆنۆمۆس یانی هەبوونی بوویەکی تەواو یان بە ئاگا لەبوونی تەواوێتی خۆی، لەپرسی بێتوانایی حوکمی خود، دەتانگەڕێنمەوە بۆ مارکس لەهەژدەی برۆمێردا.
ڕەنگە هیچ شتێک هێندەی کاریزما دەرخەری ئەم بێسنورییەی نەبێت، کاریزمان دێوە: کەسێکە کە توانایەکی زیاتری هەیە لەئەوانیتر. دەتوانێت ئەو کارانە بکات کە بەئەوانیتر ناکرێت، کەسێکە لەسەرووی ئاساییەوە. کەسێکە قارەمان، رەنگە هیچ بوونەوەرێک هێندەی قارەمان دێویی نەبێت، قارەمان چەندێکی واقیعییە دە هێندەی خەیاڵی و ئەفسانەیی.
ئێمە دەناڵێنین بەدەست حوکمنەکردن و بێتوانایی لەحوکمکردن و تێگەیشتن لەچیەتی حکومداریی. تەنانەت ناتوانین خەیاڵیشی بکەین. زۆربەمان لەهەڵچوونێک و توڕەبوونێک و پەیمانێک و سەرسەختییەک و چەکدارییەک و لایک زۆرییەک و پەیج زۆرییەک و زۆری شتی تری توڕەهاتدا دەیبینین. لێرەدا هیچ هێندەی ئازاو ئازایەتی مانا بەخش نییە. کەسی ئازا ئەو کەسەیە کە سنووری مرۆڤ و دڕندە دەبەزێنێت، ئازاکان شێرن، پڵنگن، بان-مرۆڤن. دیسانەوە دەتانبەمەوە بۆ لای درێدا لەفیگەری سەروەردا، سەروەر تەنهایە، گۆشەگیرە، نابێت وەک ئەوانی تر بێت. کاتێک کون و قوژبنی هەموو ئەم ئاگاییانە دەپشکنی دەبینیت چۆن تۆزی بێعەقڵی خەریکە دەتخنکێنێت.

وتاری زیاتر

٢٨ ساڵە/ ٢٨٠ ساڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-25 16:18      42 جار بینراوە



لەستایشی لامەرکەزیدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-16 18:45      36 جار بینراوە

کۆرۆنا چۆن دەمانگۆڕێت؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-04 15:51      40 جار بینراوە

بای بای حوکمداری ئاسان‬ د.سەردار عەزیز
2020-05-02 15:52      75 جار بینراوە

حەنین بۆ بەغدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-27 19:13      69 جار بینراوە

بۆچی روسەکان لەسوریان؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-25 23:31      50 جار بینراوە


ئەفیونی کشتوکاڵ‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-24 17:55      42 جار بینراوە


شەڕی ناوخۆی کوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-18 21:13      73 جار بینراوە

ئۆراسیا و شوناسی كوردی!‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-15 13:29      64 جار بینراوە

ئایا چین شەڕ دەکات؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-13 14:51      61 جار بینراوە


کورد لەسەدەی بیست و یەکدا‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-11 15:26      62 جار بینراوە

رۆشنبیرو وەهم‬ د.سەردار عەزیز
2020-04-06 22:05      72 جار بینراوە





کۆرۆناو لەدایکبوونی جڤات‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-30 19:42      64 جار بینراوە

دیواری مەزنی چین؟‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-29 15:22      52 جار بینراوە

کورەکە ماڵییە!!‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-27 12:08      77 جار بینراوە

پرسیارەکانی سەردەمی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-24 20:39      89 جار بینراوە

جەنگی کۆرۆنای چین و ئەمریکا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-22 20:49      88 جار بینراوە

نرخی نەوت و ئابووری ئێمە‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-21 18:23      75 جار بینراوە

رۆژانەکانی کۆرۆنا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-12 15:26      75 جار بینراوە

شەڕی نرخی نەوت ‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-10 10:30      84 جار بینراوە

کۆمەڵگای پڕ دوکتۆرا‬ د.سەردار عەزیز
2020-03-07 18:26      76 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو