مەلا بەختیار

هەڵسەنگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الأول)

  2020-05-02 23:02      66 جار بینراوە        کۆمێنت

بەشی (48)
"ئازادیخوازان هەڵدەگەڕێنەوە بۆ داگیركەران"
كێشەی گەورەی وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا دوای ئەوەی لەخەباتی ئازادیخوازیدا سەركەوتوو بوون، هەڵگەڕانەوەیان بووە بۆ دوژمنایەتی‌و داگیركردنی وڵاتی یەكتر. لەناوەڕاستی حەفتاكانەوە رۆمانسیەتی خەباتی شۆڕشگێڕانە لەو دەڤەرەدا هەروەكو خەزان هەڵدەوەرێ‌:
- ڤێتنام؛ دەبێتە داگیركەری كەمبۆدیا.
- چین؛ پشتیوانی خەمیرە سورە فاشییەكان دەكات.
- شورەوی؛ ئەفغانستان داگیر دەكات.
- چین؛ ڤێتنام داگیر دەكات..تاد.
لەمبارەوە سەرۆكی سەنگاپورە، جگەلەوەی سیاسەتی سەنگینی وڵاتەكەی دەپارێزێ‌، بەڵام ئاسایشی ئیقلیمیش هەراسانیان دەكات. دەڵێ‌:
"لە كانوونی دووەمی 1978 ڤێتنام كەمبۆدیا داگیر دەكات‌و دەوڵەتانی كۆڕبەندی بانكۆك، لەكانوونی دووەمی 1979 كۆبوەوەو لەبەیاننامەیەكی هاوبەشدا، داوای كشانەوەی هێزی بێگانە كرا، كاتێكیش ڤێتنام بەرەو سنووری تایلەند پێشدەكەوتن دۆخەكە مەترسیدار بوو، بەڵام هەڵمەتی سزادانی چین بۆ ڤێتنام لەشوباتی 1979 دۆخەكەی سەقامگیر كرد".(ل413)
دیقەت بدرێ‌، ئاڵوگۆڕی سیاسی‌و مەترسی لەسەر بەرژەوەندی، چۆن ئاڕاستەی سوپاكان لە هاوپەیمانەوە بۆ دوژمنایەتی هەڵدەگێڕێ‌، ڤێتنام كەمبۆدیا داگیر دەكات، چین ڤێتنام داگیر دەكات، لەوەش خراپتر لەو دۆخەدا ئەمەی خوارەوەیە:
"تاوانی قەڵاچۆكردن كە خەمیرە سوورەكان دژی گەلەكەی خۆیان ئەنجامیان دەدا، بووە مایەی بێزاری‌و نەفرەتی تەواوی دونیا دژیان، بەڵام ئەگەر بشمانەوێ‌ ڤێتنام لەدانپیانان بەحكومەتە بەكرێگیراوەكەیان لەكەمبۆدیا بێبەش بكەین، چارمان نەبوو پشتیوانی خەمیرە سوورەكان نەبێ‌".(هەمان لاپەڕە)
لەدرێژەی باسەكەیدا دەڵێ‌:
"لەكانوونی یەكەمی 1979 شورەوی ئەفغانستانی لەناكاو داگیر كرد، ئەمەش خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو، ئەمریكا بوو بەتوندترین دوژمنی شورەوی‌و ڤێتنام".(ل414)
ئەمەش، دونیای گۆڕانكاری هاوكێشەكانە، هەمیشە ئەمریكا لەو دەوڵەتانەیە كە لەكۆتاییدا بەشداری جەنگ دەكات، لەجەنگی یەكەم‌و دووەمدا وایكرد، لەجەنگی ڤێتنامدا دوای فەرەنسا داگیری كرد، لە فەلەستینیش دوای بەریتانیاو فەرەنسا هاتە مەیدان، ئەوەتا لە كەمبۆدیاو ئەفغانستانیش هەروا، لەو دۆخەشدا سەردارانی كەمبۆدیا، ناكۆك بوون، بەڵكو خوێنی یەكتریشیان رشتبوو (هەروەكو كوردستان لەكاتی ئەنفالەكان) هەرچی چۆنێك بووە رێكیان خستوون‌و نۆردۆم سیهانۆك رۆڵی كاریگەری هەبووە ئەمجارەش.
لەمبارەوە دەنووسێ‌:
"قەڵای سیهانۆك بەهێز لەپروپاگەندەو لەدیپلۆماسییەت بەهێز بوو، بەڵام هێزی سەرەكی لەدەست سەركردەكانی خەمیرە سورەكان بوو، دوای رێكەوتن لەگەڵ سیهانۆك‌و سوناساندا، خۆیان لەو گەمارۆیە دەرباز كرد كە نەفرەتیان لێدەكراو لەڕێی هاوپەیمانێكانەوە پشتیوانی كران، چینیەكان چەك‌و پارەیان دەدانێ‌.
ڤێتنامیەكان هاوپەیمانێتیەكەیان ناونا (حكومەتی مەسخی لەدایكبووی سیاسەتی داگیركاری چین‌و ئەمریكا)".(ل415-416)
ئای رۆژگاری سیاسەت؛ ڤێتنام دەكاتە داگیركەر، چین‌و ئەمریكا دەخاتە یەك بەرەوە، خەمیرە سورە فاشیەكان‌و پۆلپۆت دەكاتە هاوپەیمانی سیهانۆك.. ئا ئەمەیە حوكمی نەزانراوی هاوكێشەی سیاسی‌و بەرژەوەندی جوگرافی-سیاسی.
ئایدیۆلۆژیەت.. ناكۆكی.. سۆسیالیزم.. سەرمایەداری.. شەڕو كوشتار.. فاشیەت‌و دیموكراسی.. هەموو دەگۆڕدرێ‌‌و دوژمنی دوێنێ‌ دەبێتە دۆستی ئەمڕۆ!

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      56 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      73 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      42 جار بینراوە



وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      72 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      61 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      56 جار بینراوە







نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو