عەتا كەریم

لە مەركەزی بترسن

  2020-05-09 15:13      66 جار بینراوە        کۆمێنت

سیستمی لامەركەزیی وەك پرسێكی بەرێوەبردن یان حوكمداریی دێتەوە بەرباس و شەقامی سیاسیی و میدیایی زۆرترین قسەوباسی لەبارەوە دەكەن، بەڵام هێشتا دووراییە سیاسیی و بەرێوەبردنەكەی كە (شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتی ئیداریی و دارایی)ە، بە لیژنەیەكی ئامادەكاریی سپێردراوە.
ئەم سیستمە یەكەمجار نییە دێتەوە بەر باس و سەرمێزی دەسەڵاتدارانی هەرێم، بۆیە پرۆژەو رێككەوتنیش لەدۆسێی تەرحی لامەكەزی دا هەن، بەڵام لەپراكتیكدا جێ پێكان دیار نین!، بەڵام گرنگە لەهۆكاری سەرهەڵدانەوەی پرسی لامەركەزیی بكۆڵدرێتەوە، نەك مامەڵەی نادروستی لەگەڵدا بكرێت، هەر لە ئێستا دووبەرەی ناكۆك لەمیدیاو سۆشیالمیدیا خۆیان نمایش دەكەن، كە ئاراستەی لامەركەزیی لەسلێمانییەو پشتیوانن، ئەنجومەنی وەزیرانیش لەڕاگەندراوێكدا پشتیوانی هەنگاوەكە دەكات!.
جوڵاندنی پرسی لامەركەزی لەسلێمانییەوە بۆ سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین، دانپێدانانە بەشكستی ئیدارەدانی ئابووری و دارایی و حوكمداریی لەتەمەنی 29 ساڵەی حكومەتی هەرێم وەك هەیكەلەی ئیداریی و حوكمڕانی و سیاسیی و دارایی و ئابووریی، شكستە لەحوكمڕانیەكی دادپەروەرو بەمانای زانستی ئیدارەدان لەدەسەڵات و شایستەی دارایی و خزمەتكردنی بێجیاوازیی، كە لەكابینەی 9دا رەنگەكانی سنووری جیاوازیكردن تۆختر بوونەوە، سەرباری ئەوەی پرسی لامەركەزیی لەكارنامەدا هاتووە.
ئەو داتاو زانیارییانەی لەڕووی ئاوەدانی و خزمەتكردن و دامەزراندن و زۆری تریشەوە، نییەتی جیاكارییەكەی حكومەت و رەوایی پیادەكردنی لامەركەزی تۆختر دەكاتەوە، هاوتەریبیش بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، پاڵنانەكەی خێراتركرد.
هەرێمی كوردستان، گیرۆدەی هەژموونی حزبە بەسەر جومگەو دەسەڵاتەكانەوە، گیرۆدەی مەیلی تاكڕەوی و سەپاندنە، گیرۆدەی گەندەڵی و بەكارهێنانی دەسەڵات و حوكمڕانییە بۆ پێچەوانەی فۆرمی خۆی، بۆیە گەندەڵی هەرێمی وەك یەكەیەكی بەرێوەبردن و ئەزموون لەكۆی كایەكاندا پەكخست، بۆیە لەماوەی تەمەنیدا چەندین رووداو روویاندا هەر لەشەڕی تاڵی براكوژی، رووداوەكانی ساڵی 1996 و شكاندنی شكۆی پەرلەمان، داخستنی پەرلەمان بەبڕیاری حزبی لە 2015دا، سەربەخۆیی ئابووری بێبەرنامە، ریفراندۆمی 2017، هەڵپەساردنی ئەنجامەكەی و گەڕانەوە بۆ بەغدا، رازیبوون بەتەسلیمكردنی تەواوی داهاتی هەرێم و نەوت و خاڵە سنوورییەكانی هەرێم بە بەغداو زۆری دیكەش بەڵگەن كە چیتر ئەم ئەزموونە بەرگەی تاقیكردنەوەی سەركێشی ناگرێت، كە هاونیشتمانی زەرەرمەندی یەكەم بوون، هەروەها ئەزمونەكەشی بەرەو پاشەكشەیەكی خراپ ئاراستەكردووە كە ئاستی هەژاریی هەڵكشاندووە و داهاتی تاكی سفركردۆتەوەو ژێرخانی دارایی ئیفلاسی هەیە.
ئەم لێكەوتە خراپانە بەهۆی سیستمی مەركەزییەوە، هەرێمی بەم قۆناغە گەیاندووە، كە دەسەڵاتەكانی تەشریعی و دادوەریی و ئەمنی، بێشكۆ نمایشكردووە، كە دەكرێت بەسیستمی مەركەزیی ئاماژەی وەستان بۆ مەركەزیەتی بێبەرهەم و لێخراو لەخزمەتكردن بەرزبكرێتەوەو ئەم پرسە بەجددی لە هۆڵی پەرلەمان و حكومەت نەخشەی بۆ بكێشرێت، كە رێگە بەڕكابەریی خزمەتكردنی نموونەیی و دەدات و دەسەڵات و شكۆش بۆ پەرلەمان و دادوەریی دەگێڕێتەوە كە چاودێری راستەقینەبن بۆ لێپێچینەوەو چاودێریكردنی گەندەڵكاران.
سیستمی لامەركەزی كە تاقی نەكراوەتەوە مەترسی نییە، بەهێندەی ئەوەی كە سیستمی مەركەزی تاقیكراوەتەوەو مەترسییەكانیشی دەركەوتوون، وەك چۆن سەركردایەتی سیاسیی كورد لەسەرهەڵدانی دەسەڵاتی مەركەزیی لەبەغدا تۆقیوەو رەتیكردۆتەوە، شیاویشە لەمەركەزیی هەرێمیش بترسن!.

وتاری زیاتر

ئەگەر مووچەخوراوان یەكگرن!‬ عەتا كەریم
2020-05-22 15:48      48 جار بینراوە

هەڵەكە لەكوێدایە؟‬ عەتا كەریم
2019-02-27 10:10      172 جار بینراوە

جریوە لەسەر پشتی فیل!‬ عەتا كەریم
2018-08-16 17:36      297 جار بینراوە

جووتپایەی داڕووخاو!‬ عەتا كەریم
2018-08-09 14:08      261 جار بینراوە

ته‌ندروستی له‌ چنگی بازرگاندا!‬ عەتا كەریم
2018-07-28 12:46      188 جار بینراوە

لیرەو دەمیرتاش و میراڵ!‬ عەتا كەریم
2018-05-30 13:58      249 جار بینراوە

ماراسۆنی حكومەت و جەدەلی تەزویر!‬ عەتا كەریم
2018-05-23 13:09      293 جار بینراوە

سانتلیگۆ شۆكێكی دیكەی قەوارەكان‬ عەتا كەریم
2018-05-17 19:10      404 جار بینراوە

كەركوك بردیەوە‬ عەتا كەریم
2018-05-15 12:31      274 جار بینراوە


كەركوكیان بەنەوتەوە گەرەكە!‬ عەتا كەریم
2018-05-02 16:17      277 جار بینراوە


كورد چ جۆرە گەمەكارێکە؟‬ عەتا كەریم
2018-04-11 15:56      243 جار بینراوە

عەفرین كەوتن و سەركەوتن!‬ عەتا كەریم
2018-03-21 13:00      245 جار بینراوە

هەڵەبجە قوربانیی بێبەڵێنی‬ عەتا كەریم
2018-03-14 12:19      340 جار بینراوە

نەوەی یاخی!‬ عەتا كەریم
2018-03-06 20:29      329 جار بینراوە

دۆڕانەكانی ژێر بەڕە!‬ عەتا كەریم
2018-01-17 12:22      563 جار بینراوە

لێكترازاوی بەردەم بەغدا!‬ عەتا كەریم
2018-01-09 10:18      355 جار بینراوە

كورد لەبەرگی داعش دا‬ عەتا كەریم
2017-12-12 19:23      465 جار بینراوە

شەڕی گەندەڵكارە گەورەكان‬ عەتا كەریم
2017-11-21 13:40      455 جار بینراوە

مام و رەخنە و رۆژنامەنووس‬ عەتا كەریم
2017-10-10 17:30      441 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو