ئەكرەم ئەمین

بەهۆشهاتنەوەی نه‌وت

  2020-05-09 19:09      43 جار بینراوە        کۆمێنت

دوو مانگه‌ نرخی نه‌وت هیچ جۆره‌ جێگیرییه‌کی به‌خۆوه‌ نه‌بینیووه‌، به‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2020 ه‌وه‌ تا مانگی چوار70%ی ‌نرخی خۆی له‌ده‌ستداو به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت له‌ 70 دۆلاره‌وه‌ بۆ 16 دۆلار دابه‌زی کە ئەوەش به‌گه‌وره‌ترین دابه‌زین هەژمار دەکریت له‌دوای ساڵی 2001 ه‌وه‌.
ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی چاره‌کی یه‌که‌می 2020 روونه‌ که‌ بڵاوبووه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناو زیادکردنی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن سعودیەو روسیاو ئه‌مریکاو که‌میی خواست له‌سه‌ری به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن چین و هیندستانه‌وه هۆکارە سەرەکییەکە بوو‌.
کۆرۆنا له‌گه‌ڵ خویدا قفڵی له‌کارگه‌کان داو به‌رهه‌مه‌کانی به‌ئاستێکی نزم گه‌یاند، له‌مانگی چواری ساڵی 2019 وڵاتی چین رۆژانه‌ 10.12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی به‌کارده‌هێنا، به‌ڵام له‌ساڵی 2020 بەڕێژه‌ی 4.6% ی به‌کارهێنانی نه‌وت که‌مکردۆته‌وه‌، به‌هۆکاری خاوبوونه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی که‌ له ‌44 ساڵی رابردوودا چین ئه‌و پاشه‌کشه‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نەبینیووه‌ که‌ له‌ساڵانی رابردوودا گه‌شه‌ی ئابووریی 5.4 بووه‌ بۆ 2.5 دابه‌زیووه‌. ته‌نیا له‌چاره‌کی یه‌که‌می 2020 دا 6.8% له‌تێکڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی دابه‌زیوه‌ ئه‌گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتیی بووه‌.
هه‌موو ئه‌م دابه‌زینی به‌رهه‌م و که‌متر به‌کارهێنانی نه‌وتەش له‌لایه‌ن چینه‌وه‌ راسته‌وخۆ کاریگه‌ریی له‌سەر ئابووریی جیهان به‌گشتی و ئابووری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بەتایبەتی داده‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌کاربه‌ری نه‌وته‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان و له‌ 55% له‌و نه‌وته‌ له‌وڵاتانی ئۆپێک ده‌کڕێت.
بوژاندنه‌وه‌ی نه‌وت
ئه‌گه‌ر چی ماوه‌ی سست بوون و دابه‌زینی نرخی نه‌وت ماوه‌یه‌کی که‌م بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی کوشنده‌بوو به‌وه‌ی زیاتر ٧٠-٨٠%ی له‌نرخه‌که‌ی له‌ده‌ستدا.
ئێستا وڵاتان جارێکی تر خۆیان بۆ ژیانی دوای کۆرۆنا ئاماده ‌ده‌که‌ن و که‌وتوونه‌ته‌وه‌ جووڵه‌و رێگرییه‌کانیان که‌مکردووەته‌وه‌ که‌ بۆ خۆپارێزیی دایان نابوو، ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌ سووته‌مه‌نی به‌کاربهێنرێته‌وه‌و کارگه‌کانیش بکه‌ونه‌وه‌ کار، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که‌ نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌کانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی هێواشی به‌رده‌وام به‌خۆوه‌ ده‌بینیێت کە ئێستا بۆ نزیکه‌ی 31 دۆلار به‌رزبۆته‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ش به‌ به‌هۆشهاتنه‌وه‌ یان بووژانه‌وه‌ی نه‌وت داده‌نرێت که‌ له‌ (22/4/2020) بۆ 16 دۆلار دابه‌زیبوو.
له‌گه‌ڵ زیاتربوونی جموجوڵه‌ بازرگانییه‌کاندا نرخی نه‌وتیش به‌رزده‌بێته‌وه‌و پێشبینییه‌کان ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن که‌‌ نرخی نه‌وت تا ساڵی 2021 بۆ نزیکه‌ی 51 بۆ 52 دۆلار به‌رزببێته‌وه‌.

وتاری زیاتر

نانت خواردووە؟‬ ئەكرەم ئەمین
2020-05-04 17:56      73 جار بینراوە

خواردن و پلانی ئابوورییانە‬ ئەكرەم ئەمین
2020-04-27 21:04      52 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو