ئێستا
دوو تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا
د.كاروان عەلی

سۆماڵییەکان چەند لەپێش ئێمەوەن؟

  2020-05-10 00:11      79 جار بینراوە        کۆمێنت

سۆماڵیلاندو هەرێمی کوردستان، بەراوردییەکی سەرپێیانە
سۆماڵ، هاوشێوەی عیراق، پێش جەنگی ناوخۆیی کەلەنێوان 1988 و 1990 بەردەوام بوو، لە 18 پارێزگا پێکهاتبوو، ساڵی 1991 دوای شکستی رژێمی دیکتاتۆری محەمەد سیاد بەڕی، بەشی باکووری سۆماڵ کە ناوچەیەکی نیمچە بیابانییە، جیابووەوەو ناوی لێنرا سۆماڵیلاند، ئەو ناوچەیە ناوچەیەکی ئارام بوو لەکاتێکدا ناوچەکانی تری ئەو وڵاتە بەردەوام لەشەڕو ناکۆکیدا بوون، ساڵی 1995 هێزە ئاشتی پارێزەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو وڵاتە کشانەوەو دەسەڵاتی ناوەند نەماو لەجێگەیدا خێڵ و عەشایەرو میلیشیاکان لەناوەڕاست و باشوور دەسەڵاتیان گرتەدەست، ساڵی 1998 هەرێمی ناوەڕاست بەناوی پونتلاند یەکلایەنە سەربەخۆیی خۆی راگەیاند، باشوورەکەشی هەر ناوی سۆماڵی بۆ مایەوەو پایتەختەکەشی مەقادیشۆیە.
ئارامترین بەشی ئەو کۆنە وڵاتە، باکورەکەیەتی، واتا سۆماڵیلاند یاخود کۆماری سۆماڵیلاند، ئەو هەرێمە هاوشێوەی هەرێمی کوردستان، ناوچەیەکی جێناکۆکیی بەرفراوانی لەگەڵ هەرێمی ناوەڕاست هەیە، پێشتریش لەلایەن هێزەکانی دیکتاتۆر محەمەد سیاد بەڕی دەیان هەزار کەسیان لێکوژراو سەدان شارۆچکەو دێهاتیان تەختکرا، ئەو کۆمارە ئەگەرچی بەڕەسمی دانیشی پێدانەنراوە، بەڵام سیستمی سیاسیی و دامودەزگای حکومیی خۆی هەیە، سەرۆک وەزیرانی نییەو تەنها سەرۆکی هەیە، لەوانەش گرنگتر دراوی تایبەت بەخۆی هەیە بەناوی شیڵینگ.
ژمارەی دانیشتوانی کۆماری سۆماڵیلاند، سێ ملیۆن و نیو کەسە، زمانی سەرەکیشی سۆماڵی و عەرەبی و ئینگلیزییە، زۆرینەی خەڵکەکەی موسڵمانن و ئاڵای تایبەت بەخۆی هەیە.
گرنگترین سەرچاوەی داهاتی نیشتمانیی بریتییە لەئاژەڵداری و کشتوکاڵ و خۆراکە دەریاییەکان و ئەو چەند بەندەرە دەریاییەی کە دەکەونە سەر کەنداوی عەدەن، واتا نە نەوت و نە غاز نافرۆشن، لەبواری میدیاو چەندینی تر لەهەرێمی کوردستان دەچن کەڕەنگە لێرەدا بواری ئەوە نەبێ هەمووی باس بکرێت، کێشەی گەندەڵیی لەوێش هەیە، بەڵام بەو رادەیە نییە کە لەهەرێمی کوردستان هەیە.
تێبینی: زانیارییەکان لەچەندین سەرچاوەوە وەرگیراون

وتاری زیاتر


ئه‌ودیو كۆرۆنا‬ د.كاروان عەلی
2020-03-14 19:16      87 جار بینراوە

لێگەڕێن خەڵک فریای خۆی بکەوێت‬ د.كاروان عەلی
2020-03-13 21:18      107 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو