مەلا بەختیار

هەڵسەنگاندنی كتێبی (من العالم الثالث الی الاول)

  2020-05-11 14:30      54 جار بینراوە        کۆمێنت

"سەركەوتنی دوای پیلانگێڕی سیهانۆك"
بەشی (51)
پیلانگێڕی، هەمیشە روبەرێكی فراوانی مێژووی روداوەكانی داگیركردووە. هەندێك لەو پیلانگێڕییانە، بە هێزی عەسكەری‌و هەندێكیشی بە هێزی هەلپەرستی ئەنجامدراوون. واتا: هێزی عەسكەری، بە چەك‌و تفاقەوە، هاوتای هێزی هەلپەرستی لەناو كۆمەڵدا، دەتوانن كەتنی مێژوویی بدەن.
كەمبۆدیا، ڤێتنام داگیری كرد. پۆل پۆت لەناویا قەتڵوعامی كرد، سیهانۆك بەهاوكاری هەلپەرستان لە سەرۆكایەتی دەرپەڕێندرا. بەڵام تا سەر بە پیلانگێڕان‌و داگیركەران روداوەكانی مێژوو، قفڵ نەدران. نەتەوە یەكگرتوەكان هێزو توانایەكی زۆریان بۆ هەڵبژاردن لە كەمبۆدیا تەرخان كرد. 1991 سیهانۆكی لێخراو دەگەڕێتەوە. لە ئایاری 1993 هەڵبژاردن بەسەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتوەكان سازد دەدرێ‌. حیزبەكەی سیهانۆك زۆرینەی دەنگەكان‌و كورسیەكانی بردەوە. لێرەدا، چین وەكو زلهێزێك، كاریگەری كەم دەبێ‌‌و سەرۆكی سەنگاپورە لەمبارەوە دەنوسێ‌:
"سەرۆك وەزیرانی چین (1990) پێیگوتم: خەمیرە سورەكان سەرەڕای هەڵەكانی رابوردویان، بەشداریەكی باشیان لە روداوەكاندا گێڕا. واتا: شایەنی پێگەیەكی شیاون لە حكومەتدا. بەڵام شورەوی كە لەگەڵ ئەمریكا رێكەوت بۆ كۆتاییهاتنی جەنگ لە ڤێتنام لەڕێی راگیرانی هاوكاری عەسكەریەوە، تایبەت هەناردەی نەوت، كاریگەری چین لە دوائەنجامدا، كەمبۆتەوە".(ل420)
ئەمەیە گۆڕانكاری هاوكێشەكان. ئەمریكاو شورەوی رێكدەكەون، چین پاشەكشە دەكات. ڤێتنام دەشكێ‌. سیهانۆك هەڵبژاردن دەباتەوە.
خوێندنەوەی هەمەلایەنەی روداوەكان‌و پێكەوەبەستنەوەیان هەتا بەرەنجامی بابەتییان لێهەڵبهێنجێندرێ‌، زۆر زۆر گرنگە. چونكە سیاسەتی حكومەتەكان، دابڕاو نییە لە هاوكێشە ئەیقلیمی‌و نێودەوڵەتیەكان.
دوای ئەو هەموو كێشانە.. پیلانگێڕی‌و هێرشی سوپاكانیان.. وڵاتانی باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا، لەناو خۆیاندا رێكەوتن. چین‌و ڤێتنام‌و كەمبۆدیاش لەناو رێكەوتنەكەدا دوای 1995، شوێنی خۆیان دۆزیەوەو دەستبەرداری سیاسەتی رابوردویان بون.
مێژوو وایە.. دەوڵەتان‌و لایەنەكان، جاروبار ئاڕاستەی روداوەكان دەگۆڕن.. بەڵام لەدوائاكامدا، كام بڕیارو رێباز، لەگەڵ راستییە بابەتیەكاندا بگونجێ‌، ئەوەیان سەردەگرێ‌. نەك ئەقڵیەتی عەسكەرتاری‌و پیلانگێڕی!

 

وتاری زیاتر









وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-14 10:56      61 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-10 00:09      53 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-09 22:56      71 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-05-04 14:43      42 جار بینراوە




وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-28 16:52      69 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-26 01:12      62 جار بینراوە


وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-25 15:08      58 جار بینراوە

وڵاتانی عەرەبی سەدەیەك شكست‬ مەلا بەختیار
2020-04-24 22:15      54 جار بینراوە







نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو