مەلا بەختیار

ساڵرۆژی (40) ساڵەی شەهید نامیق تەقتەقی

  2017-12-12 20:52      327 جار بینراوە        کۆمێنت

 نیوەڕۆی ئەمڕۆ، (40) ساڵ لەمەوبەر، لەشەڕێكی نەخوازراودا، لەگوندی کانی سووردا، (نامیق تەقتەقی) كە پارتیزان‌و ئامر مەفرەزەیەكی شۆڕەسواری سەرەتای شۆڕش بوو، بە داخێكی زۆرەوە گیانی شۆڕشگێڕێتی بەخشییە كوردستان‌و یەكێتی. لەهەمان شەڕدا، شۆڕە سوارێكی تر؛ شەهید (ئەحمەد سماقە) بەسەختی برینداربوو، كە (3) مانگی رەبەق بەبێ ئەوەی سەر لە برینپێچیدا دەربكەین، بە خۆم‌و پێشمەرگەكان بە ئێستر ئەمانگواستەوە، لە هەلەتەكانی بەستی شەڵگەو رۆژئاوای كۆیە تیمارمان دەكرد. شەهید (نامیق) جگە لەوەی ئەندامی سەرەتاكانی كۆمەڵە بوو، كە لەلایەن شەهید (عەلی ساڵح) رێكخرا بوو. یەكەمین پێشمەرگەی ئەو مەفرەزەیەش بوو كە شەهید (عەلی ساڵح) لەدەشتی هەولێرو حاجی قەڵا پێكیهێنا بوو. شەهید (ئەحمەد سماق)ەش، بەهەمان شێوە رۆڵەی جوتیاری دێی سماقەی لانەی شۆڕش بوو.  كەم قارەمان هەیە بەرگەی ئەو جۆرە بریندارییە بگرێت كە دەستڕێژێك فیشەك ناو دەمی هەڵتەكاند، بەڵام دەم بەپێكەنین تیمارمان دەكردو لەقسەی خۆش نەدەكەوت، شەهید (نامیق) تازە هیوای كوڕی لەدایك ببوو، خێزانی وەكو كۆچەریەیی شۆڕشگێڕ ماڵەو ماڵ، گونداو گوند پێی دەكرد، بۆ ئەوەی دەست رژێم نەكەون ، ئەمڕۆ 2017/12/12، یادێكە بۆ من، هەم جێگەی شانازی‌و هەم مایەی خەفەتێكی قووڵە. هێندە دەڵێم؛ ئەو كاتە چۆن كراو ئێستا چۆن خورا..
تێبینی: سێ مانگ لەمەوبەر، خانەخوێی ئەو ماڵەی کە تیایدا، دووچاری شەڕە نەخوازراوەكە بووین، سەردانی كردم‌و سەرگوزشتەی شەڕەكەی وەكو خۆی بەڤیدیۆ بۆ تۆماركردین بۆ مێژوو، لە كاتی نووسینی بیرەوەرییەكانمدا وردەكارییەكانی ئەم جۆرە شەڕانە بڵاودەكەمەوە.

 

وتاری زیاتر



وتاری سواو كۆتایی هاتووە‬ مەلا بەختیار
2019-11-06 13:12      133 جار بینراوە



ناكۆكیەكانی سەرۆك ترامپ‬ مەلا بەختیار
2019-10-13 21:53      195 جار بینراوە








روسیای لینین و روسیای پوتین‬ مەلا بەختیار
2019-09-11 18:42      99 جار بینراوە


31ی ئاب؛ یادێكی شوم‬ مەلا بەختیار
2019-08-31 13:33      110 جار بینراوە












یەکی ئایارو عائیدون!‬ مەلا بەختیار
2019-05-01 17:48      96 جار بینراوە



نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو