ركابەرییەكانی میسی و رۆناڵدۆ لە ساڵی 2017دا

  2017-12-31 09:14      403 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف, رۆناڵدۆ و میسی لە یارییەكی نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵمەدرید

بە كۆتایی هاتنی ركابەرییەكانی خولی ئیسپانی لە ساڵی 2017 دا هەڵسەنگاندنی هەردوو یاریزانی جیهانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی دەست پێدەكات بۆ شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان، ئەمەش سەرجەم ئەو دەستكەوتانەیە كە هەردوو یاریزان بەدەستیان هێناوە ئەگەر لەسەر ئاستی تیپەكانیان بێت یاخوود هەڵبژاردەكانیان:
میسی لەسالی 2017 دا 64 یاری ئەنجام داوە لەگەڵ تیپی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و 54 گۆڵی تۆماركردووە و 16 گۆڵیشی دروستكردووە، گۆڵەكانی بەم شێوەیە بووە:
لە خولی ئیسپانی: لە 38 یاریدا 40 گۆڵی تۆماركردووە.
لە خولی نایابی ئەوروپا: لە 10 یاریدا 4 گۆڵی تۆماركردووە.
لە جامی شای ئیسپانیا: لە 7 یاریدا 5 گۆڵی تۆماركردووە.
لە جامی سۆپەری ئیسپانی: دوو یاری ئەنجام داوە و یەك گۆڵی تۆماركردووە.
لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین: لە 7 یاریدا 4 گۆڵی تۆماركردووە.

رۆناڵدۆ لە ساڵی 2017دا لە كۆی 60 یاری كە ئەنجامی داوە 53 گۆڵی تۆماركردووە و 13 گۆڵیشی دروستكردووە،بەم شێوەیەی خوارەوە:
لە خولی ئیسپانی: لە30 یاریدا 19 گۆڵی تۆماركردووە.
خولی نایابی ئەوروپا: لە 13 یاریدا 19 گۆڵی تۆماركردووە.
لە جامی شای ئیسپانیا: دوو یاری ئەنجام داوە گۆڵێكی تۆماركردووە.
لە جامی سوپەری ئیسپانیا: یەك یاری ئەنجامداوە و گۆڵێكی تۆماركردووە.
لە جامی جیهانی تیپەكان: دوو یاری ئەنجامداوە و یەك گۆڵی تۆماردووە.
لەگەڵ هەڵبژاردەی برتوگال: 11 یاری ئەنجام داوە و 11 گۆڵی تۆماركردووە.
لەسەر ئاستی ناسناوەكان میسی لە ساڵی 2017دا تەنها یەك ناسناوی بەدەست هێناوە ئەویش جامی شای ئیسپانیایە، بەڵام كریس 5 ناسناوی بەدەست هێناوە ئەویش خولی ئیسپانی، خولی نایابی ئەوروپا، سوپەری ئیسپانی، و سوپەری ئەوروپی و جامی جیهانی تیپەكان.
لەسەر ئاستی خەڵات و ناسناوە تاكە كەسییەكان میسی خەڵاتی باشترین گۆڵكاری خولی ئیسپانی بۆ ساڵی 2016_2017، خەڵاتی پێڵاوی زێڕینی  ئەوروپی  پێ بەخشراوە، كریستیانۆ خەڵاتی فیفا بۆ باشترین یاریزانی جیهانی، خەڵاتی گۆڵی زێڕین و خەڵاتی پاشترین یاریزانی ئەوروپای پێ بەخشراوە

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو